کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مشه‌و له‌ ژاوه‌ژاوی‌ تۆداگفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ بێده‌نگی‌ ده‌كه‌م

Tuesday, 06/03/2012, 12:00



 
من ده‌زانم ئه‌مشه‌و منداڵانه‌ یاری‌ به‌ عیشقی‌ من ده‌كه‌یت
منیش ئه‌وه‌ ده‌زانم
به‌ڵام له‌و یارییه‌ زیاترو منداڵانه‌تر خۆشم ده‌وێیت
تۆ ئه‌وه‌ نازانی‌ سبه‌ی‌ پاییزی‌ گوڵه‌ په‌شمورده‌كانی‌ ڕۆحی‌ منه‌
تۆ نازانی‌ كامه‌ سبه‌ی‌
ئه‌و كاته‌ی‌ سه‌رجه‌م غه‌ریزه‌كانی‌ ڕۆحم له‌خاچ ده‌ده‌یت
ئه‌و كاته‌ی‌ تۆ بێئاگایت وخودی‌ خۆت
جه‌للادێ‌ ده‌نێرێ‌ بۆناشتنی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ من
تۆ نازانی‌ به‌ر له‌وێنه‌كێشانت دڵی‌ هه‌لاهه‌لا بوی‌
دره‌ختێكی‌ ماندوو چه‌نده‌ به‌ئازاره‌و
وه‌رزه‌ سه‌خته‌كانت له‌ئامێزت ده‌گرێ‌
ئای‌ ماندوو بونی‌ من چه‌نده‌ پیره‌
ئای‌ پیری‌ من چه‌نده‌ ئارامی‌ به‌منداڵی‌ تۆ ده‌به‌خشێ‌
ئای‌ پیری‌ عیشقی‌ تۆ چه‌نده‌ یاری‌ به‌ منداڵی‌ من ده‌كات
ئه‌و كاته‌ی‌ من ده‌ڕۆم ته‌نیا هه‌گبه‌یه‌ك ماندو بونی‌ ڕۆحی‌ خۆم نه‌بێ‌
هیچی‌ دی‌ جێ‌ ناهێڵم
ئه‌وه‌تا ڕۆیشتنی‌ من !
ئه‌ی‌ تۆ له‌دوای‌ كۆچێكی‌ لێوان لێو له‌ ماندوبون و
له‌مشتێ‌ قه‌قنه‌سی‌ ڕۆحی‌ من زیاتر چی‌ جێ‌ دێڵی‌ پێم ناڵێی‌ چی‌؟
ئه‌مشه‌و من له‌ناو ژاوه‌ژاوی‌ بێده‌نگی‌ تۆدا وه‌نه‌وزی‌
سه‌مایه‌كی‌ ماندوی‌ له‌خاچ دراو ده‌م باته‌وه‌
ئه‌وكاته‌ تۆ لێره‌ نیت.
به‌ڵام فه‌زڵی‌ خودایانه‌ت ئازاره‌كانیشم له‌خاچ ده‌دات
ئه‌و كاته‌ی‌ تۆ لێره‌ نیت من به‌نده‌یه‌كی‌ بێ‌ زمانم
ئه‌مشه‌و له‌ ژاوه‌ژاوی‌ تۆدا
گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ بێده‌نگی‌ تۆ ده‌كه‌م
ئه‌و بێده‌نگیه‌ی‌ پڕی‌ كردم له‌ نائارامی‌
پڕی‌ كردم له‌ده‌به‌نگی‌
پڕی‌ كردم له‌نوێژی‌ درۆ
پڕی‌ كردم له‌حه‌قیقه‌ته‌بێ‌ ماناكانی‌ ئێوه‌
پڕی‌ كردم .. پڕی‌ كردم ...
پڕی‌ كردم له‌ ئه‌وشتانه‌ی‌....
ببورن پێویست ناكات لێره‌دا باسی‌ كه‌م
چونكه‌ئه‌گه‌روابێت
سه‌یرێكی‌ ده‌موچاوی‌ یه‌كترده‌كه‌نووقاقابه‌یه‌كترپێ‌ ده‌كه‌ننوو
بۆله‌خاچ دانی‌ زمانی‌ خۆتان ده‌گریه‌ن
ئه‌وزمانه‌ی‌ وه‌ك په‌موو ئاسنی‌ ساردتان پێ ده‌بڕی‌
ئه‌مه‌مێژوی‌ سوتانی‌ مۆمێكه‌ له‌م ده‌ڤه‌ره‌
پێم ناڵێن بۆ
بۆ ده‌بێ‌ له‌دوای‌ كه‌وتنی‌ مۆمێك ڕوناكی‌ نه‌مێنێ‌
ده‌بێ‌ ڕوناكی‌ خۆی‌ چی‌ بێت ؟!
جگه‌ له‌كێشانی‌ ڕوحی‌ شه‌قامێكی‌ گه‌ڕۆكی‌ ساردوسڕی‌ ماندوتر له‌ ماندوبون
له‌یادی‌ نه‌كه‌یت چاوه‌ڕوانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ درێژترین زه‌مه‌نی‌ تۆ ناكه‌م
چاوه‌ڕوانبه‌ خۆم دێمه‌وه‌؟!
بۆ ناو ئامێزی‌ حه‌زێكی‌ شێت!
ئه‌و حه‌زه‌ی‌ خودای‌ لێكردم به‌ دوژمن
ئه‌و دوژمنه‌ی‌ حه‌زه‌كانی‌ من وتۆی‌ له‌ سێداره‌دا
وه‌ره‌ له‌گه‌ڵم بابڕۆین
به‌ره‌و ده‌ڤه‌رێ‌ عیشقی‌ تیا نه‌خنكێ‌
به‌ره‌و ده‌ڤه‌رێ‌ ئاوێنه‌ شكاوه‌كانی‌ خۆمانی‌ تیادا چاك كه‌ینه‌وه‌
ئه‌و ئاوێنانه‌ی‌ ئه‌وان و من وتۆ شكاندمان
ئه‌و ده‌زانی‌ ئه‌وان كێن هاوڕێ‌
ئه‌وان ئێمه‌ن ئێمه‌ش ئه‌وانین
ئێوه‌یه‌ك كه‌ شه‌رعیه‌ته‌كانی‌ مه‌رگتان پێناساندین
ئێوه‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌هاكانی‌ ئه‌هریمه‌نتان له‌ خوا تۆراند
وه‌ره‌ له‌گه‌ڵم بابڕۆین
ئه‌وان شه‌ریعه‌ته‌كانی‌ ئارامی‌ رۆحیان له‌سێداره‌داین
ئه‌وانه‌ی‌ شه‌وانه‌ خه‌ونیان به‌جه‌سته‌ی‌ روتی‌ دایكه‌ حه‌واوه‌ ده‌بینی‌ و
ئه‌وانی‌ تریش خه‌ونیان به‌ جه‌سته‌ی‌ روتی‌ باوكه‌ ئاده‌مه‌وه‌ ده‌بینی‌
كه‌چی‌ هه‌ربه‌یانی‌ زوو به‌ر له‌خۆرهه‌ڵاتن
سێ‌ سه‌دجار غه‌ریزه‌كانی‌ خۆیان ره‌تكرده‌وه‌!
دوای‌ سێ‌ رۆژ له‌ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ غه‌ریزه‌كانی‌ خۆیان
رۆحی‌ په‌شیمانیان ده‌كرۆشت وئامێزیان ده‌كرد
به‌جه‌سته‌ی‌ ساردو سڕی‌ له‌خاچ دراویاندا
وه‌ره‌ له‌گه‌ڵم بابڕۆین
باچیدی‌ تاڵاوی‌ غه‌ریزه‌ بۆگه‌نه‌كانی‌ ئه‌وان نه‌نۆشین
باچیدی‌ خودا له‌ خۆمان نه‌كه‌ینه‌ دوژمن
من دڵنیام
رۆژێك دێت له‌م بازاڕی‌ ئازادی‌ شه‌ره‌فه‌دا
غه‌ریزه‌كانی‌ خوداش هه‌راج ده‌كه‌ین
وه‌ره‌ له‌گه‌ڵم بابڕۆین
تینوێتی‌ ئه‌و خاكه‌ بشكێنین بێ‌ ئاگایه‌ له‌ چێژ
بێ‌ ئاگایه‌ له‌ خودا
بێ‌ ئاگایه‌ له‌ ویژدان
بێ‌ ئاگایه‌ له‌ حه‌قیقه‌ت
چونكه‌ ئێمه‌دورله‌خوداو دورله‌ ویژدان و دورله‌حه‌قیقه‌ت
به‌دوای‌ له‌خاچ دان وهه‌ڕج كردنی‌ غه‌ریزه‌كانی‌ یه‌كتردا وێڵین
له‌یادت نه‌چێت به‌رله‌وه‌ی‌ بڕۆین باغه‌ریزه‌كانی‌ خۆمان له‌خاچه‌كه‌ داگرین و بینێژین
به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی‌ به‌خاكی‌ بسپێرین ئه‌هریمه‌ن داوه‌ت بكه‌ین و دووڕكائه‌ت نوێژوته‌ڵقینێكی‌ پاكتر له‌پاكیزه‌یی‌ به‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ماندا بخوێنێت و له‌سه‌رلای‌ چه‌پ له‌خامێكی‌ ڕه‌شتر له‌ڕه‌شی‌ دڵمان بمان نێژێو چاومان پڕكات له‌خۆڵی‌ به‌خته‌وه‌ری‌
ئه‌وخۆڵه‌ی‌ ئه‌ونه‌بێت ناتوانێت چاومان پڕكات له‌حه‌ققیقه‌ت و له‌به‌زه‌یی‌ و له‌ویژدان و له‌خودایه‌كی‌ ماندوو.. ئه‌وخودایه‌ی‌ ماندوو و شه‌كه‌ته‌ به‌ده‌ست غه‌ریزه‌ كانی‌ ئێمه‌وه‌
وه‌ره‌له‌گه‌ڵم بابڕۆین چیدی‌ خوداو حه‌قیقه‌ت و ویژدان و غه‌ریزه‌م پێ‌ له‌خاچ مه‌ده‌
وه‌ره‌له‌گه‌لم بابڕۆین...............................................!؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە