کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕژێمی‌ ئێران بۆته ‌هۆی‌ داڕمانی‌ ئابوری‌ گه‌لی‌ خۆیوو ناوچه‌كه‌ش

Monday, 26/03/2012, 12:00




 

وه‌ك ده‌زانین ژێرخانی‌ ئابوری‌ هه‌روڵاتێك به‌نده‌ به‌ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ده‌وڵه‌تانی‌ ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ خۆرئاواو ئامریكاوزۆبه‌ی‌ وڵاته‌ زل هێزه‌كانی‌ تریش ئیدی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌و به‌تایبه‌تی‌ هه‌نارده‌و هاورده‌ی‌ نه‌وتكانزاكانی‌..
به‌ڵام ڕژێمی‌ ئێران به‌خاتری‌ خۆویستی‌ و سیاسه‌ته‌ نادروسته‌كانیه‌وه‌و له‌پێناو به‌رهه‌م هێنانی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كه‌وتۆته‌مل ملانێیه‌كی‌ نادروستوو سوره‌ له‌سه‌ر پیتاندنی‌ یۆرانیۆم وپێشێلكردنی‌ یاسانێوده‌وڵه‌تیه‌كان
ئه‌م جۆره‌ڕفتاره‌ی‌ ڕژێمی‌ ئێرانی‌ فاشیزمی‌ خۆپه‌رستیش قه‌یرانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئابوری‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناوه‌بۆگه‌لی‌ ئێرانی‌ به‌ش مه‌ینه‌تو گران فرۆشیه‌كی‌ فره‌گه‌وره‌ی‌ له‌نێوبازاره‌كانی‌ ئێراندابڵاوكردۆته‌وه‌وبه‌تێكڕای‌ كاڵاوپێداویستیه‌كانی‌ ڕۆژانی‌ خه‌ڵكی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رزكردۆته‌وه‌ له‌وه‌ش گرنگترئه‌وه‌یه‌ جگه‌له‌كاڵاوپێداویستی‌ ڕۆژانه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ سوته‌مه‌نیه‌ له‌هه‌مان كاتیشا یه‌كێكه‌له‌وڵاته‌زلێزه‌كانه‌ له‌ڕوی‌ سامانی‌ سرشتیه‌وه‌به‌تایبه‌ت نه‌وتووجۆره‌كانی‌ تری‌ سوته‌مه‌نی‌ ..
هه‌مووهۆكاره‌كه‌شی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆدزیووفه‌سادی‌ ئیداری‌ له‌ڕێی‌ ده‌سگاوبه‌رپرسه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ جگه‌له‌وئابڵوقه‌ئابووریه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئامریكاویه‌كێتی‌ ئوروپاوه‌به‌سه‌ریانداسه‌پاندووه‌ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو ئه‌و ئابڵوقانه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ دزوجه‌رده‌وموشه‌خۆری‌ ڕژێمه‌بۆگه‌نه‌كه‌ی‌ ئێران ده‌توانێ‌ به‌نرخێكی‌ هه‌رزان سوته‌مه‌نی‌ به‌هاوڵاتیانی‌ خۆی‌ بفرۆشێت
به‌س بۆیه‌ ئه‌وه‌ناكات پلانی‌ مانه‌وه‌یده‌سه‌ڵاته‌دیكتاتۆره‌كه‌ی خۆی‌ داڕشتوه‌بۆسه‌دان ساڵی‌ تروبه‌هه‌ده‌ربردنی‌ ئابوری‌ وڵات له‌پێناوبه‌هێزكردنی‌ بواری‌ سه‌ربازیووبه‌رهه‌م هێنانی‌ چه‌كوتفاقی‌ سه‌ربازیدا به‌تایبه‌تی‌ به‌رهه‌م هێنانی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆم جگه‌له‌مانه‌ش گه‌ره‌كیه‌تی‌ له‌داهاتودا نه‌وت وه‌ك كارتێكی‌ فشاردژی‌ هه‌روڵاتێك به‌كاربێنێت كه‌ڕوبه‌ڕوی‌ بوه‌ستێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌خه‌ونێكی‌ تێكشكاوی‌ ڕژێمی‌ ئێرانه‌وئه‌م پلانه‌نه‌ی‌ خه‌ونی‌ پێوه‌ده‌بینێ‌ به‌وڕیش بۆگه‌نانه‌ی‌ وه‌ك خامنه‌ییی‌ وڕه‌فسه‌نجانی‌ وسه‌رۆكێكی‌ دۆڕاوی‌ وه‌ك ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژا ناكرێت كه‌حاڵی‌ حازربۆته‌گاڵته‌جاڕی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ خۆیو وه‌ك به‌ره‌ڵایه‌كی‌ سه‌رخیابانه‌كان ته‌ماشاده‌كرێت ئه‌وان لای‌ گه‌لی‌ خۆیان متمانه‌یان له‌ده‌ستداوه‌وهه‌ر ڕۆژێك دێت له‌لایه‌ن گه‌لی‌ خۆیانه‌وه‌ تێكوپێك ئه‌شكێندرێن ,باسه‌یركه‌ینو چاوه‌ڕێبین بزانین چی‌ ڕوده‌داتوو له‌ماوه‌یه‌كی‌ كورتاچیان به‌سه‌ردێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە