کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چیرۆكی‌ زیندانه‌كانی‌ ڕژێمی‌ ئیسلامی‌ ئێران

Saturday, 17/03/2012, 12:00






 

زیندان ئه‌وشوێنه‌یه‌كه‌تاوان باران له‌نێویدا سزاده‌درێن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی‌ تاوانێكیان كردوه‌ ئیدی‌ تاوانه‌كه‌ هه‌رجۆرێك بێت به‌ڵام له‌هه‌موی‌گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ به‌پێی‌ یاساكانی‌ مافی‌ مرۆڤ ده‌بێ‌ هه‌رهاوڵاتیه‌ك زیندنی‌ كرا دورله‌ئه‌شكه‌نجه‌دانوو كاری‌ ناشیاو به‌رامبه‌ریان سزاكانیان ته‌واو بكه‌ن جگه‌له‌مانه‌ش ده‌بێ‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ عادیلانه‌ دادگایی‌ بكرێنو دادوه‌ر بڕیارێك بدات كه‌له‌چوارچێوه‌ی‌ یاساكانی‌ مافی‌ مرۆڤ نه‌چێته‌ده‌ره‌وه‌و دوربێت له‌ده‌ست تێوه‌ردانی‌ ده‌ره‌كی‌ ئه‌م یاساگه‌له‌ له‌زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهاندابونی‌ هه‌یه‌جگه‌ له‌وڵاته‌دیكتاتۆره‌كان نه‌بێت كه‌سه‌رجه‌م یاسائینسانیه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن ته‌نیا ئه‌و یاسایانه‌ به‌رجه‌سته‌و په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه‌له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی‌ داڕێژراوی‌ سه‌ركرده‌ تۆتالیتاره‌كانیاندایه‌ك ده‌گرێته‌وه‌وله‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ مانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یاندایه‌ به‌ده‌ر له‌مانه‌ هیچ یاسایه‌كی‌ تری‌ مرۆڤانه‌ بونی‌ نیه‌,
به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ ڕژێمه‌داپڵۆسێنه‌روسه‌ركوتكه‌ره‌كان زیندانه‌كانی‌ ڕژێمی‌ ئێرانیش لێوان لێوه‌له‌ناعه‌داله‌تیوئه‌شكه‌نجه‌دان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ نامرۆڤانه‌,چیرۆكی‌ زیندانه‌كانی‌ ڕژێمی‌ ئیسلامی‌ ئێران زۆرن به‌ڵام یه‌كیك له‌وچیرۆكانه‌ ده‌گێڕمه‌وه‌ كه‌چیرۆكی‌ زیندانی‌ كردنی‌ خۆمه‌له‌زیندانی‌ گه‌وره‌ی‌ هورمێ‌
كاتێك ویستم له‌شاری‌ سنه‌وه‌ سه‌فه‌ربكه‌م بۆشاری‌ هورمێ‌ بۆسه‌ردانی‌ ماڵی‌ هاوڕێیه‌كم كه‌ماوه‌یه‌كی‌ دێرین بوو نه‌م دیتبوو وه‌رێ‌ كه‌وتو سواری‌ ماشێن بوم پاش ماوه‌یه‌ك وه‌ڕێ‌ كه‌وتن له‌یه‌كه‌م بازگه‌ی‌ هورمێ‌ سه‌ربازیك سه‌ركه‌وته‌ناوماشینه‌كه‌وه‌و به‌سه‌ر سه‌مسافیره‌كانداده‌گه‌ڕاكاتێك ته‌ماشای‌ منی‌ كردهه‌ندیك چاوه‌كانی‌ تێبڕموو دوای‌ ئه‌وه‌ پێی‌ وتم بۆكوێ‌ ئه‌چیت منیش وتم بۆهورمێ‌ سه‌ربازه‌كه‌وتی‌ ئه‌وكیفه‌ت چی‌ تێدایه‌ منیش وتم هه‌ندێ‌ لیباسوكه‌لوپه‌لی‌ خۆم
به‌ڵام ئه‌و پێی‌ وتم بیده‌ره‌ ده‌ستم منیش پێمداوته‌واوی‌ ناوكیفه‌كه‌ گه‌ڕا له‌دواییداكتێبه‌كه‌ی‌ خۆمی‌ ده‌رهێناو هه‌ندێك سه‌یری‌ به‌رگوناوه‌وه‌ی‌ كردو پێی‌ وتم دابه‌زه‌
به‌كرتی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بردمیان بۆدیوێك هه‌نێ‌ پرسیاریان لێكردم به‌رپرسی‌ بازگه‌كه‌كوردبووناوی‌ سالح ئه‌كره‌م سه‌عیدی‌ بوو به‌ڵام ئه‌و به‌زمانی‌ فارسی‌ قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كردموومن به‌كوردی‌ قسه‌م ده‌كردوو وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه‌
ئه‌و هه‌رچی‌ ئه‌وت من ده‌م وت تێ‌ ناگه‌موو فارسی‌ نازانم له‌ئه‌نجامدابه‌هه‌مووهێزی‌ خۆی‌ یه‌ك زلله‌وشه‌قی‌ به‌توندی‌ لێدامووكێشامی‌ به‌زه‌ویه‌كه‌داو وتی‌ كوڕی‌ سه‌گ به‌زمانی‌ سه‌گ قسه‌مه‌كه‌دوای‌ ئه‌وه‌ بردمیان بۆدیوێكی‌ بچوكی‌ تاریكوله‌وێ‌ زیندانیان كردم هه‌تاچه‌ند سه‌عاتیك له‌دوای‌ ئه‌وه‌ش بردیانم بۆدادگای‌ ئیمام خومه‌ینی‌ له‌نێوشاری‌ هورمێ‌ له‌دوای‌ ئه‌وه‌ش دادگایی‌ كرام به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ناوه‌ڕۆكی‌ كتێبه‌كه‌ماستایشی‌ حه‌زره‌تی‌ مه‌سیحم كردوه‌وئاینی‌ ئیسلامم فه‌رامۆشكردووه‌و ماوه‌ی‌ مانگێك زیندانیم بۆدیاری‌ كرا خۆمن له‌وه‌ش دڵنیابوم كه‌ ته‌نیا به‌مانگێك له‌زیندان قوتارمنابێت
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ مانگێكم زیندانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆركوشنده‌وپڕئازار له‌زیندانی‌ هورمێداوه‌ڕێ‌ كردله‌دوایدابردیانم بۆده‌زگای‌ فه‌رمانداریوله‌وێش ماوه‌ی‌ دووهه‌فته‌ له‌ژورێكی‌ زۆربیسوبۆگه‌ندافڕێیان دامووڕۆژانه‌یه‌ك ژه‌م خواردنی‌ پیسوو به‌رماوه‌ی‌ بۆگه‌نیان پێده‌دام ئه‌مه‌ جگه‌له‌سوكایه‌تی‌ كردنووئه‌شكه‌نجه‌دان
پاش ماوه‌یه‌ك كردیانمه‌نێوماشێنێكی‌ داپۆشراوو چاویان به‌ستمه‌وه‌وبردیانم بۆ ده‌زگای‌ ئیتلاعات,له‌وێش سه‌ره‌تازۆریان ئه‌شكه‌نجه‌دام هه‌تادان به‌وه‌دابنێم كه‌من دژایه‌تی‌ ئیسلام ده‌كه‌م به‌ڵام من نكۆڵیم له‌وه‌كرد وتم كه‌من ئه‌ومه‌به‌سته‌م نه‌بوه‌و هه‌مووئاینه‌كانیشم خۆش ده‌وێت ئه‌وه‌شم وت كه‌ئیسلام له‌قورئانداده‌ڵێ‌ عیسا ڕووڵلاواته‌ عیساڕوحی‌ خودایه‌به‌ده‌رله‌وه‌ هیچ مه‌به‌ستێكی‌ تریشم نه‌بووه‌و من ئه‌و كتێبه‌شم بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م نوسیوه‌ به‌هه‌رحاڵ پرسیاریان زۆرلێكردم دواتر كردیانمه‌نێوژورێك كه‌چه‌ندكه‌سێكی‌ تێدابوو یه‌كێك له‌وانه‌ كه‌سێك بوو كه‌پله‌داری‌ ده‌زگای‌ ئتلاعات بوو بۆئه‌وه‌ خستبویانه‌ نێوزیندان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كه‌ به‌فێڵ قسه‌مان لێ‌ ده‌ربهێنێت به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ر زوو دركمان به‌وه‌كرد كه‌ئه‌م كه‌سه‌ سه‌ربه‌ ده‌زگای‌ ئیتلاعاته‌
چیرۆكی‌ ئه‌م زیندانی‌ كردنه‌م فره‌دوروو درێژه‌و باسكردنی‌ كۆتایی هه‌روا كارێكی‌ ئاسان نیه‌ ئه‌گه‌ر بێتوكه‌سه‌كارم له‌ڕێكه‌ی‌ به‌خشینی‌ بوڵێكی‌ زۆره‌وه‌ نه‌بوایا هه‌رگیز ئازاد نه‌ده‌كرامووبابه‌ته‌كه‌یان گه‌وره‌ترده‌كردوو ته‌نانه‌ت له‌سێداره‌شیان ده‌دام..
گرنگی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌م ڕژێمه‌ناعادیل و دیكتاتۆره‌ له‌دوای‌ ته‌واوبونی‌ ڕۆژانی‌ حوكمی‌ دادگاییشت ئازادت ناكه‌نوو له‌ده‌زگاكانی‌ تریان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌وسزای‌ قورسداده‌تانه‌وێ‌ دان به‌تاوانێكدابنێیت كه‌تۆنه‌تكردووه‌ دورله‌سه‌رجه‌م یاساكانی‌ مافی‌ مرۆڤوو دادپه‌روه‌رانه‌دا ئائه‌مه‌یه‌بۆگه‌نترین ده‌سه‌ڵاتی‌ فاشیزمی‌ ڕژێمی‌ ئێران ئه‌وان وائه‌زانن به‌م ڕفتاره‌قێزه‌ونانه‌یان پله‌وپایه‌وده‌سه‌ڵاتی‌ خۆیان بپارێزن ئه‌دی‌ بۆبیر له‌وه‌ ناكه‌نه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌یاندا ڕۆژێك دێت ڕوبه‌ڕوی‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ توندی‌ هێزگه‌لی‌ ئێرانی‌ ئازادی‌ خوازده‌بنه‌وه‌وهه‌ره‌س دێنن سڵاوو درودبۆگه‌لی‌ ئێرانی‌ ئازادی‌ خوازهه‌مووتێكراهه‌ستن ڕاپه‌ڕن به‌ڕوی‌ ئه‌وڕژێمه‌ زاڵمه‌داو به‌ئیراده‌یه‌كی‌ به‌هێزه‌وه‌ تێكی‌ بشكێنن ئه‌وه‌خه‌ونێكی‌ دوورنیه‌وله‌یادی‌ مه‌كه‌ن ئه‌ی‌ گه‌لی‌ ئێران.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە