ئێران هه‌م تلیاكی گه‌لانه‌و هه‌م سه‌رچاوه‌ی دابه‌شكردنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه به‌سه‌رگه‌لی خۆیدا
Tuesday, 06/03/2012, 12:00
جگه‌له‌وه‌ی جمهوری به‌ناوئیسلامی ئێران بۆته‌جێگه‌ی ترسودڵه‌ڕاوكێ وتلیاك بۆ زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان له‌ڕوی سیاسیوسه‌ربازیوئابوریوته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ته‌نانه‌ت بۆگه‌لی خۆشی له‌نێوخۆی وڵاتدابۆته‌كابوسێكی گه‌وره‌وترسناك و ڕۆژبه‌ڕۆژگه‌وره‌تریش ده‌بێت
ئه‌وه‌تاله‌پێناوبه‌رژه‌وه‌ندیه‌تایبه‌توونه‌خوازراوه‌كانی خۆیدا ڕۆژنه‌له‌ڕێگه‌ی جاش‌و به‌كرێ گیراوه‌كانیه‌وه به‌چه‌ندین بڕوجۆی جیاواز ماده‌ی هۆشبه‌رله‌نێوشاره‌كانی ئێراندابڵاوده‌كاته‌وه‌وبه‌گه‌نجومێردمناڵه‌كانی ده‌فرۆشن به‌نرخێكی هه‌رزان ,به‌ڵام زۆرترین بڕی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ر شاره‌كوردنشینه‌كان ده‌كه‌وێت ئه‌م كاره‌دزیوو سیاسه‌ته‌گڵاوه‌ی ڕژێمی ئێرانی فاشیست گرتویه‌تیه‌به‌ر به‌خاتری ئه‌وه‌یه‌زۆربه‌ی گه‌نجه‌كان فریوبداتوله‌سیاسه‌تكردن دژی ڕژێمه‌كه‌ی دوریان بخاته‌وه‌وبه‌ته‌واوی ئالوده‌بن به‌ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه كاتێكیش هه‌رمرۆڤێ ئالوده‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان بوو به‌جۆرێك هه‌ستوهۆشی له‌ده‌ست ده‌دات نه‌ك ئاگای له‌سیاسه‌تكردن نامێنێنێت به‌ڵكوئاگای له‌خودی خۆشی نامێنێت,ئه‌مه‌ئه‌ودێوه‌زمه‌یه‌یه‌ڕوبه‌ڕوی گه‌لی ئێران بۆته‌وه‌وئه‌گه‌ربه‌ری پێ نه‌گیرێت كه‌لی ئێران له‌داهاتویه‌كی نزیكداڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ده‌بێته‌وه‌له‌ڕوی كۆمه‌ڵاتی وئابوری و ته‌نانه‌ت سیاسیشه‌وه بۆئاینده‌ی گه‌لی ئێران
وه‌ئه‌گه‌ربه‌وردی بیرله‌م بابه‌ته‌نه‌كێته‌وه‌له‌ڕوی بابه‌تیه‌وه‌وچاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆدانه‌نرێت ئه‌واكاره‌ساتی زۆرمه‌ترسیدار ده‌خوڵقێنێت..
له‌هه‌موی سه‌یرترئه‌وه‌یه ئه‌گه‌رله‌ئێران كه‌سیك به‌تۆمه‌تی كێشانی یان بازرگانیكردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌زیندنی بكرێت ئه‌وا كێشانی ماده‌ی هۆشبه‌رله‌زیندانه‌كانی ئێراندازیاتروه‌ده‌ست ده‌كه‌وێت نه‌وه‌ك له‌وه‌ی له‌كوچه‌و خیابانه‌كاندا,من وه‌ك خۆم شایه‌دحاڵی ئه‌وڕاستیه‌م كاتێك من له‌زیندانی هورمێ زیندنی كرام به‌تۆمه‌تی نوسینی كتێبێك ده‌رباره‌ی خۆشه‌وستی كه‌له‌به‌شێكی كتێبه‌كه‌داباسی پاكیزه‌یی حه‌زره‌تی مه‌سیحم كردبو به‌ڵام تۆمه‌ته‌كه‌ی ئه‌وان وابو كه‌گوایامن دژی ئاینی ئیسلام قسه‌م كردوه...به‌هه‌رحاڵ كاتێك له‌نێوزیندان ده‌م ڕوانی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌سه‌رماده‌ی هۆشبه‌ر زیندانی كراون به‌رده‌وام شه‌ووڕۆژخه‌ریكی كێشانی تلیاكوهێرۆین و حه‌شیشو ئه‌م جۆره‌شت گه‌له‌بون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مامورێك یان سه‌ربازێك لێیان بپرسێته‌وه‌و ڕێگیرییان لێبكات به‌ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌م خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه چ جۆره ڕێگریه‌ك له‌كاتێكداماموروسه‌ربازه‌كانی ڕژێمی به‌ناوئیسلامی ئێران خۆیان به‌لێشاوو ماده‌ی هۆشبه‌ریان بۆزیندانیه‌كان ده‌هێنایه‌نێو زیندانووبازرگانیان پێوه‌ده‌كردوپێیان ده‌فرۆشتن!
به‌راستی ئه‌مه‌ش هه‌م مایه‌ی گاڵته‌جاڕییه‌و هه‌م سه‌رسوڕمانو هه‌میش كاره‌سات,ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌ربه‌وه‌وه‌نه‌وه‌ساوه ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێوخۆی وڵاتتدا بڵاوبكاته‌وه له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاتانی دراوسێیوته‌نانه‌ت به‌نهێنی له‌ڕێگه‌ی قاچاخچیه‌كانی سه‌ربه‌ده‌وڵه‌ته‌وه‌هه‌نارده‌ی ئه‌وروپاوئامریكاشی ده‌كات..
به‌ڕاستی ئه‌مه‌مایه‌ی شه‌رمه‌زاریوڕسواییه بۆڕژێمی بۆگه‌نی فاشیستی ئێران من دڵنیام ڕۆژێك دێت هه‌موو ئه‌م خراپه‌كاریانه ڕوی ڕه‌شی خۆی بگرێته‌وه‌و له‌ڕه‌گوڕیشه‌وه‌سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتو كورییه‌كانی ژێریان هه‌ره‌س بێنێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست