وه‌رزه‌كانی دۆزه‌خ به‌ر له‌مردن
Sunday, 04/03/2012, 12:00
گه‌ر ده‌رگاكانی ئه‌م دۆزه‌خه‌م لێدا بخه‌ن
من له‌په‌نجه‌ره‌كانی مردنه‌وه هه‌ڵدێم
گه‌ر گوێم له ئاوازه ناسازهكانی ئه‌م باڵنده خوێن خۆرانه بێت
ئه‌وا بهشهمهندهفهرهكانی سهراب سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م و نۆته‌ی ئاوازه‌كان ئه‌ده‌مه ده‌ست با...
گه‌ر سروده‌كانی عه‌شق له‌م ده‌ڤه‌ری مه‌رگه‌ساته‌وه ده‌ست پێبكات
ئیدی من قافیه‌ی سروده‌كانی خۆم قفڵ ئه‌ده‌م
گه‌ر مژینی خونچه بۆ غه‌ریزه‌ی په‌پوله‌كان كاسه‌یه‌ك تێزاب بێت
پێده‌چێت من په‌پوله‌كانی خۆم له‌ناو به‌رم
شه‌وێك..
له‌به‌رزترین هه‌ساره تاریكه‌كانه‌وه گوێم له‌ده‌نگێك بوو به‌ئه‌سپایی هاواری ده‌كرد و
ده‌ی وت ئێوه ئێوه ئه‌ی گه‌مژه‌كان
خۆتان شهویلهتان لهقولاپهكانی مردن گیركرد
خۆتان بێده‌نگیتان كه‌ڕه‌تی جه‌لادێ كردوو..
یهكسانتان كرد به‌هه‌موو كات ژمێرێ ده‌یان مردن
خۆتان به‌تامترین ژهقنهبوتتان خسته سه‌ر سفره‌ی په‌پوله‌كان
ئه‌ڕۆم
ئه‌ڕۆم وباچیدی شه‌سته بارانی ئه‌م دۆزه‌خه ته‌ڕم ناكات
ئه‌ڕۆم باچیدی شیلانی ئه‌م چیمه‌نه له‌ژێر پێی زهماوهندهكانی جه‌نگدا نه‌بینم
به‌پرتاو ئه‌ڕۆم وخۆم جێدێڵم
ئه‌ڕۆم و به‌دوای شوناسی خۆمدا ئه‌گه‌ڕێم
ئه‌ڕۆم وئه‌م مشته تۆوه‌ی ڕۆحم له‌م كێڵگه‌یه‌دا ناچێنم
ئه‌ڕۆم و وشك بوونی ئه‌م خونچانه له‌سه‌ر دڵم له‌خاچ ئه‌درێن
ئه‌ڕۆم وڕێچكهی فرمێسكی پهپولهكانیش جێدێڵم
ئاخر بۆ..
مۆته‌كه‌ی تازه پێگه‌یشتوی ناو ئه‌م دارستانه
به‌ده‌سته خوێناویه‌كانی باڵی نه‌وڕه‌سه‌كان ڕه‌نگ بكات و
به‌ته‌لیسمی دۆزه‌خه‌كانی ئاره‌زووی لێی بنوسێ مه‌رگ
ئاخر چۆن ؟
فڕین له‌ناو ئه‌م ژووره تاریكه‌دا
كهچراكانی ڕوناكی مه‌نجه‌نیق بێت
چۆن له‌شی پیسی ئه‌م بێشه زیناكه‌ره
به‌فرمێسكی پێنوسی پاك بكه‌ینه‌وه
چۆن سپێتی به‌فر رازی بكه‌ین
باوه‌ش بهچیایهكی زۆڵدا بكات
بۆ دادگایی كردنی ده‌ریایه‌كی حه‌رام زاده
نزاكانمان
دوعاكانمان
كام له خواكان ئیمزای ئه‌كات
به ڤیزه وكام په‌ساپۆرتی رۆحه‌وه ئه‌توانین بگه‌ینه
ده‌ڤه‌ره‌كانی بێده‌نگی و
له‌وێ له‌گه‌ڵ مردن‌دا پشویه‌ك بده‌ین
ئه‌ی په‌ریه شه‌ڕه‌نگێزه‌كان
ئه‌ی ئه‌و گوڵانه‌ی تامی هه‌نگوینه ژههراویهكانتان
خسته سه‌ر زمانی خه‌یاڵه‌كانی شه‌و
ئه‌ی ئه‌و عاشقانه‌ی له‌باوه‌شی شه‌ودا پێخهفهكان
ماچ پرژێن ئه‌كه‌ن
ئه‌ی ئه‌و مه‌ستانه‌ی له‌مه‌ستیدا به‌دوای سه‌ری خۆتاندا
ئه‌گه‌ڕێن
ئه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی لهدهرگاكانی پێكه‌نینه‌وه هاتنه ژووره‌وه و
لهتونێلهكانی خوێنه‌وه جێ‌مان دێڵن
زۆر گه‌ڕام به‌دوای ناونیشانی ئێوه‌دا ناونیشانی خۆم ون كرد
ئه‌م تابلۆیانه‌ی ئێوه هیچ مانایه‌كیان پێنه‌به‌خشیم
هیچ ڕه‌نگێكیان له‌سه‌ر نه‌بوو
ده‌نا بۆ هیچ تێناگه‌م
یان من به‌شێكم له سه‌مای خه‌یاڵ
یان تابلۆكانی ئێوه به‌شێكن له وههم
من له‌مانای وشه‌كانی ئه‌م بێده‌نگیه تێناگه‌م
مانای ئه‌م خه‌وه هێرۆگلیفیانهی ئێوه‌م بۆ لێك نادرێته‌وه
من ئه‌مه‌وێت فۆتۆكۆپی خه‌یاڵه‌كانی دووكه‌ڵ وخوێن و
مردن بشكێنم به دهسڕهكانی عه‌شق خوێنی دڵی خونچه‌یه‌كی كوژراو و
نیگای جه‌لادێكی دۆزه‌خ بسڕم
ئێوه‌ش ئه‌ی پینهچیهكانی درۆ
ئێوه وئه‌وانیش سه‌مایه‌كی دۆزه‌خن
له‌به‌ر ئاوێنه‌ی حه‌قیقه‌تدا
ئێوه وئه‌وانیش به‌شێكن له‌به‌هه‌شتی باروت وخۆشه‌ویستی مه‌رگ
ئێوه‌ش ئه‌ی ئاڵا هه‌ڵگرانی له‌شكری تاوان
ئێوه‌ش ئه‌ی ئه‌و میلله‌تانه‌ی شه‌ڕتانه له‌سه‌ر
چونه ژووره‌وه
لهدهرگاكانی نامۆ بوونه‌وه و نوستن لهخهزێنهكانی
تاریكی‌دا
كام فه‌یله‌سوف ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌تانه‌ی ئێوه ده‌كات
بهرتیلتان به‌كام پێغه‌مبه‌ر به‌خشی
تاخوا مه‌نجه‌نیق سازه‌كه‌ی ئێوه ده‌ربكات
به‌حیكمه‌تی كام فاڵچیهوه په‌یتان به‌م شه‌رابی ڕۆحه برد و
مه‌ستانه خواردتانه‌وه
كام ئاده‌م فێری خواردنی سێوه حه‌رامه‌كانی به‌هه‌شتی كردن و
كام حه‌وا ڕێی پێدان له‌پشت په‌رده شهفافیهكانی
ڕوت بونه‌وه وه بیبینن
من به‌رله‌وه‌ی تامی شه‌رابه‌كانی منداڵیم بكه‌م
ئێوه هه‌موو شوشه‌كانی هیواتان شكاند
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌رم بۆ گه‌ڵا سه‌وزه‌كانی خۆشه‌ویستی
ئێوه گه‌ڵاكانی ڕقتان به‌سه‌ردا باراندم
ئای چ وه‌رزێ بوو چ وه‌رزێ
هیچ له گه‌ڵای وه‌رزه‌كان جودا نه‌ده‌كرانه‌وه
گه‌ڵا سه‌وزه‌كان له هێرشی گه‌رده‌لولی رقدا ده‌بوون به‌ته‌م
گه‌ڵاكان خوێنی كچێنی درۆیان پێوه بوو
نه‌خشه‌كان خه‌یاڵی ئه‌هریمه‌ن بوون
ئای چ وه‌رزێ بوو چ وه‌رزێ
ماكێتهكانیش به‌بێ حه‌ڵاڵ
ڕێیان پێنهدهداین له‌ئامێزیان گرین
چ وه‌رزێ بوو
حه‌ڵاڵ به‌ڕوتی له‌ئه‌شكه‌وتێكی تاریكه‌وه هاته ده‌ره‌وه و
بهپۆشتهیی لهدهرونماندا ئه‌سپه‌كانی خۆی تاو ئه‌دا
كه‌ناریه‌كان بهقهفهزه شكاوه‌كان رازی نه‌بوون
دوای قه‌فه‌زی مردنیان ده‌كرد
ئه‌ستێره‌كان به روناكی خۆیان رازی نه‌بوون
داوای روناكی مانگیان ده‌كرد
مه‌سته‌كان به‌مه‌ستی خۆیان ڕازی نه‌بوون
داوای مه‌ستی خوایان ده‌كرد
سۆفیه خه‌ڵوه‌ت سازه‌كانی شه‌و داوای جنسی پاساریان ده‌كرد
ئای چ وه‌رزێ بوو چ وه‌رزێ
ده‌ریاكان شه‌هوه‌تی ئاگر بوون
چیاكان سوجده‌یان بۆ خوێن ده‌برد
قیبلهكانی عه‌شق مردن بوون
له‌و وه‌رزی قومارخانهیهدا
بهههگبهیهك ئه‌ندێشه‌وه چومه ژووره‌وه و
به‌ده‌ستی پوچیهوه هاتمه ده‌ره‌وه
به‌خه‌نده‌ی خه‌ونه‌وه چومه ژوره‌وه و
به‌ده‌ست مایه‌ی تاعونه‌وه هاتمه ده‌ره‌وه
به په‌ساپۆرتی پاكێتیه‌وه چومه ژوره‌وه و
به‌شوناسی گوناهو كوفره‌وه هاتمه ده‌ره‌وه
چ وه‌رزێ بوو
په‌پوله‌كان خۆیان سه‌فه‌ریان ده‌كرد به‌ره‌و ژێرزه‌مینه‌كانی خاك
باڵنده‌كان خۆیان باڵه‌كانیان ئه‌سوتاند ونه‌فره‌تیان له فڕین ده‌كرد
ئه‌و وه‌رزه وه‌رزی له‌باربردنی خونچه‌كان بوو
من نهدهریاوان بووم و نهمهلهشم ئه‌زانی
گه‌وجانه فڕێیاندامه ناو ئه‌م ده‌ریایه‌وه
من نه قاوه ساز بووم و نه فاڵچی له‌م فاڵ خانه‌یه‌دا
كردیانم به پارچه‌یه‌ك گۆشتی سه‌راپا له گوناه
بۆنی هۆنراوه‌كانی خۆشه‌ویستی منیان
پرژاند به به‌رۆكی مه‌نفادا
له‌و وه‌رزه‌دا، شه‌و به‌لامدا تێ په‌ڕی و ... وتی
ئێوه وه‌چه‌ی منن و منیش به‌شێكم له ئێوه
تێشوی خوانی ئێوه خه‌یاڵی تاریكی منه
ئێوه هێنده‌ی تاریكی من ئه‌فڕن
گوڵه‌كانی ئێوه له‌باخچه‌كانی مندا سه‌وز ئه‌بن
باخچه‌كانی من به‌خوێنی دڵی ئێوه مه‌ستانه‌تر گه‌شه ئه‌كات
چ وه‌رزێ بوو
له‌و مه‌مله‌كه‌تی تاریكستانهدا
شه‌و به‌دوای خه‌یاڵدا ده‌گه‌ڕاو
خه‌یاڵیش به‌دوای وه‌همدا
مه‌یخانه به‌دوای مهستهكاندا ده‌گه‌ڕاو
مه‌سته‌كان به‌دوای زمانیاندا
زمان به‌دوای وشه‌دا ئه‌گه‌ڕا
وشه‌ش به‌دوای پوچیدا
من به‌دوای بونمدا ئه‌گه‌ڕام و
بوونم به‌دوای خه‌یاڵدا
چ وه‌رزێكی درۆزن بوو كاتژمێره‌كانی بوبون به یۆتۆپیایه‌كی
فریوده‌ر
گومڕایی چركه‌كانی ئه‌جوڵاند
ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌گرتین له‌م لیتهیهدا وه‌ده‌رمان نێ
ته‌نیا ده‌ستی مردن بوو
لای لایهمان ئاوازه‌كانی جه‌نگ و
نوستنمان له‌ئامێزی خوێندا بوو
پرشنگی به‌یانیانمان ئاسمانێك دوكه‌ڵ و
مه‌ستی ئێوارانمان پیاڵه‌یه‌ك شه‌رابی ئاگر بوو... هه‌ندێك
پیاسهكردنیان له‌خشته بردنی ئه‌قڵیان بوو
به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن مانای پێكه‌نین چیه قاقایان لێئه‌دا
هیچ له‌مانای گریان نه‌ئه‌گه‌یشتن فرمێسكان ئه‌ڕشت
ئای چ وه‌رزێ بوو چ وه‌رزێ
به‌ر له‌وه‌ی خونچه عاشقه‌كان بناسن
گه‌ڵاكانیان ئه‌ڕنی
به‌ر له‌وه‌ی پێنوسهكانی بێنه وه‌ڵام زمانیان ئه‌قرتاند
ئه‌ستێره‌كان رونای خۆیان كوێری ئه‌كردن
یاساكان له‌و وه‌رزه‌دا ئه‌بوو پێچه‌وانه بن
پێچه‌وانه‌كان به‌هایه‌كی ئاوێنه به‌ند بوون
له‌ده‌ستدانی به‌هاكانی شه‌ره‌ف
رژانی چه‌ند قه‌تره‌یه‌ك خوێن و
ستدالهدهنی ده‌ریایه‌ك خوێنیش به‌هاكانی شه‌ره‌ف بوو
له‌و شه‌ره‌ف خانه‌ی بێشهرهفهدا
ره‌وشت گومانی لاشه بوو
كه‌چی لاشه پارچه‌یه‌ك بوو له خیانه‌ت
ئه‌و وه‌رزه
به‌هه‌شتی بێ حۆری و
قیامه‌تی بێ یاسا بوو
ده‌رگاكانی ئه‌و وه‌رزه
ته‌نیا به‌كلیلی یۆتۆپیا ئه‌كرانه‌وه
مه‌رگی ڕه‌ش وسپی له پێشانگای ماڵه‌كانماندا ئه‌بینرا
بناغه‌ی عاشقه‌كان له‌خشتی خه‌یاڵ بوون و
كۆشكهكانیشیان له وههم
ڕه‌نگی جوانی گوڵه‌كان ڕه‌نگی دۆزه‌خ بوون و
شیلهشیان ژه‌هر
فڕینی په‌پوله زوخاو و
سه‌فه‌ریشیان ئه‌به‌دی
فرمێسكی توتیهكان خوێن و
هیواكانیان فه‌نتازیا
چ وه‌رزێ بوو
بێشه‌رمانه به‌بێ واده لهدهرگاكانی مردنمان ئه‌دا
مردن به‌بێ شه‌رم حه‌ساری ماڵهكانمانی تێك ئه‌شكاند
به‌رله‌وه‌ی بكه‌وینه به‌ر شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا
بهلهمهكانمان تێك ئه‌شكان
به‌ر له‌وه‌ی بكه‌وینه ناو گهردهلولهكانی یه‌زدان
نغرۆ ئه‌بوین
به‌له‌وه‌ی مرۆڤ بناسین
خۆمان له‌یاد ئه‌چوو
ڕۆژێك خۆم به‌دامێنی مه‌رگدا هه‌ڵواسی و تكام لێ‌كرد
لێگه‌ڕێ ئه‌ی مه‌رگ
بالێوی ئه‌و خونچه پیرانه‌ی كه‌هه‌رگیز ماچ نه‌كراوه
به‌لێوی ئاگر ماچیان بكه‌م
لێگه‌ڕێ با گه‌رووی ئه‌و گوڵانه ته‌ڕ بكه‌م كه هه‌رگیز له‌ژێر
حه‌ساره داخراوه‌كاندا باران ته‌ڕی نه‌كردوون
لێگه‌ڕێ با ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته شێواوانه بشێوێنم
ئه‌ی مه‌رگ
به‌ر له‌وه‌ی واده‌ی بوكێنی زمان دیاری بكرێ
حه‌قیقه‌ت له مه‌زادخانه‌كانی شه‌ره‌فدا فرۆشرا
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستی تۆ بیانگاتێ وهفاتیانكردوو
خۆیان مردن
ئه‌ی مه‌رگ
پێویست به‌م كه‌ڕه‌ت وماتماتیكه ناكات
من به‌ر له‌وه‌ی به‌دوای پاكیزهییا بگه‌ڕێم
قوڕ شێلهكهم به‌ئاوی گوناه شێلامی و
به‌ده‌ستی گوناه لهچارهمی نوسی
په‌یكه‌ره‌كانی به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وم پێ بناسێنن
تابلۆیه‌كی خوێناویان نیشاندام
هاتن قیبلهكانم نیشان بده‌ن
قیبله نما یان پێنه‌بوو
هاتن فێری وانه‌ی عه‌شقم بكه‌ن
فه‌لسه‌فه‌ی تاریكیان پێ وتم
ئه‌ی مه‌رگ
ئه‌ی وه‌رزه خه‌ڵوه‌ت سازه‌كانی مردن
له‌م مۆزه‌خانه‌ی تاعونه‌دا
هیچ چاوێك ئاساره‌كانی خۆشه‌ویستی نابینێ
له‌ناو بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌م به‌هه‌شته بێ ڕه‌نگ وسوتاوهدا
هه‌موو به‌رزاییه‌كان هه‌ره‌س دێنێ
سۆزانیه‌كان له‌سه‌ر پێخه‌فی فریشته وپهریهكان ده‌نون
له‌قه‌فه‌زی ئه‌م خێڵه‌دا
هیچ كه‌نارییه‌ك زمانی نیه بخوێنێ
ئه‌ی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی سینه‌تان تینووه بۆ خوێن
ماچی گهوههرتان خه‌نده‌ی چه‌قۆیه
خۆشه‌ویستیتان بۆ پوچی
سه‌فه‌رتان بۆ مردن
گریانتان بۆ درۆ
زمانتان بۆ فریودان
قاچتان بۆ راكردن
ده‌ستان بۆ حه‌رام
لاشه‌تان بۆ خاك و
خاكتان بۆ سوتان
ئه‌ی عاشقه دۆزه‌خییه‌كان
بۆنی عه‌تر چ به‌هارێكی خائین
فێری وه‌راندنی گه‌ڵا سه‌وزه‌كانی كردن
چ ماڵئاواییهك یه‌خه‌ی دڕانده به‌ر پێتان
كام ژه‌نه‌ڕاڵی به‌ربه‌ری شه‌هوه‌تی دۆزه‌خی پرژانده
مێشكتان
له‌ده‌رگای كام به‌هه‌شته‌وه هاتنه ژوره‌وه و
له په‌نجه‌ره‌ی كام باخچه‌وه خۆتان قوتار كرد
نزاكانت به‌دیاری بۆ كام خه‌نجه‌ر برد
چ مه‌رگی دڵنیای كردن مردن سه‌فه‌ری كرد
چ سه‌فه‌رێ بهگوێچكهتاندا چرپاندی با له‌ڕوناكی هه‌ڵبێین
چ تارماییه‌ك ده‌مامكی پرشنگداری پێوه بوو فریویدان
ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئێوه بهرپاتان كرد
نه‌یتوانی گوڵدانی خونچهكانم بشكێنێ
ئه‌و زریانه‌ی ئێوه كرتانه دیاری
نه‌یتوانی تۆوی ناو ئه‌م كێڵگهیهم راماڵێ
هیچ با بلوسكهیهكتان په‌رژینی ئه‌م باخچهیهمی نه‌شكاند
هیچ ئهڵماسێكتان په‌تی ئه‌م گوناهه‌ی نه‌پساند
هیچ كلیلێكتان ده‌رگای ئه‌م وشانه‌م ناكاته‌وه
له گۆشه‌ی هیچ ئازارێكه‌وه ناتوانن بمبینن
چونكه من كوڕی ئه‌و دایكه‌م
فێری جه‌نگی عه‌شقی كردم
باوكم له‌شه‌وه سوره‌كانی خوێنا
به‌رگی شایه‌تمانی له‌به‌ر كردم
شه‌وانی زستان خوێنی كچێنی دایكمی له‌بنی پێم ئه‌دا
دایكم به ده‌سرازه‌ی دۆزه‌خ ئهیپێچامهوه
كه ئه‌چووم بۆ قوتابخانه
جانتاكهمیان پڕ ئه‌كرد له درۆ
مامۆستاكانم فێری وانه‌ی هه‌ره‌سیان كردم
له پشوی وانه‌كاندا
له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم چیرۆكی یاخی بونمان ده‌گێڕایه‌وه
كه زه‌نگی كۆتای وانه‌كان لێئه‌درا
به‌هێمنی له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ئه‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه
من ناوكی ئه‌و سێوه حه‌رامه‌ی به‌هه‌شت بووم
به‌ر له‌وه‌ی خوا نه‌فره‌تم لێ بكات
له كێڵگه‌یه‌كی حه‌رامدا ناشتیانم
من نه‌وه‌ی ئه‌و نیشتمانه‌م
به‌ر له‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆرپه‌ی له‌دایك بێ و
گوێی له‌یه‌كه‌م سه‌دای گریانی بێت
به‌كلی سوور چاویان بۆ ڕشت
من له خراپ خانه‌ی ئه‌م به‌هه‌شته به دناوهدا
نازناوی هیچییان پێ به‌خشیم
كۆشكێكیان له درۆ بۆ دروست كردم
پڕ بو له كه‌له‌پوری دۆزه‌خ
له خراپ خانه‌ی ئه‌م به هه‌شته‌دا
نه‌ڕه شێریك پێشه‌وام بوو
له ترسی دره‌وشانه‌وه‌ی مانگه‌شه‌و
خۆی له‌ناوگه‌ڵی سۆزانییهكدا حه‌شار ئه‌دا
ئه‌وكات
من توتیه‌كی بێ ناز بووم
مرۆڤ له منی ده‌خواردوو
من ده‌رخواردی مرۆڤ ده‌درام
ئاسمانێك مرۆڤی پینه‌وپه‌ڕۆ
بزگوڕ بزگوڕیان كردم
ئه‌و كات
من خۆم فێری وانه‌ی دورینه‌وه ده‌كرد
به‌ڵام هه‌موو چنینهكانم به ده‌م باڵنده ده‌نوك قولاپیهكانهوه بوو
ئێستاش به‌م ڕیشاڵ ڕیشاڵیهم
به‌یه‌ك تاڵ ڕوحه‌وه
له پێش بڕكێی ئه‌م قیامه‌ته‌دا
بهههشهكانیشم پێ ئهدۆڕێننوو
دۆزه‌خه كانیشتان لێ ئه‌كڕم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست