کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌مله‌كه‌تی‌ عه‌شق

Thursday, 08/03/2012, 12:00



 

من وتۆ هه‌ردووكمان دوو عاشقی‌ بێ‌ گوناهین و
له‌ناو جه‌نگه‌ڵستانی‌ ئه‌م قیامه‌ته‌دا یه‌كترمان ناسی‌
من وتۆ شه‌یدای‌ ئه‌وینێكی‌ دزراوین و
ئه‌مانه‌وێت حه‌سارێكی‌ داڕماو بكه‌ینه‌ په‌رستگاو تۆوی‌ عه‌شقی‌ تیا بچێنین
ئاخر ئاخرهاوڕێ‌ كێڵگه‌ی‌ ئه‌م حه‌ساره‌ بێ‌ به‌رهه‌مه‌ و
چیغی‌ حه‌ساریش خۆی‌ ڕاناگرێ‌ له‌به‌رده‌م گه‌مارۆی‌ گورگه‌ برسیه‌كاندا
تۆ ئه‌ته‌وێ‌
تۆ ئه‌ته‌وێ‌ ئاسمانێك له‌ پوش بۆ گڕكانی‌ ئه‌م عه‌شقه‌ دروست بكه‌یت
دڵنیابه‌ به‌رگه‌ ناگرێ‌
من وتۆ پێویستمان به‌ شۆڕێكی‌ وه‌ك شۆڕشه‌كه‌ی‌ سپارتاگۆس هه‌یه‌
تا به‌یداخی‌ سه‌ركه‌وتن له‌ دوا مه‌نزڵگای‌ ده‌ڤه‌ری‌ عه‌شقدا ڕاوه‌شێنین
تۆ ئه‌ته‌وێ‌ چه‌پكێ‌ پێكه‌نینی‌ په‌مه‌یی‌ له‌ سپێده‌ی‌ به‌یانییه‌كی‌ لێڵدا بهۆنیته‌وه‌
هێشتا زووه‌
هێشتا زووه‌ كه‌مێك هێمن به‌... نه‌بادا بولبوله‌كان له‌خه‌و ڕاپه‌ڕن
چونكه‌ ئێستا سه‌رگه‌رمی‌ خه‌وبینینن به‌ ئازادییه‌وه‌
تۆ له‌ ئاوێنه‌ی‌ ژووره‌ كپ وبێده‌نگه‌ به‌ترس چێنراوه‌كه‌ی‌ باوكتا
شه‌ڕ به‌ ڕووخساری‌ خۆت ئه‌فرۆشی‌
ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ی‌ لێوان لێوی‌ كردی‌ له‌ نائومێدی‌ وفه‌نابون
هاوڕێ‌ واده‌ی‌ دروێنه‌ كردنی‌ كچێنی‌ تۆ و نه‌فره‌تی‌ ماڵه‌ باوانی‌ من تێپه‌ڕیوه‌
وا خه‌ریكه‌ جارێكی‌ دیش له‌م مه‌مله‌كه‌تی‌ نه‌فره‌ت و تاوانه‌دا
خێوه‌تی‌ ئارامی‌ هه‌ڵبده‌ین
لێم تێبگه‌ هاوڕێ‌
كانیاوی‌ ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ تینویه‌تی‌ عاشق ناشكێنێ‌ وسازگار نییه‌
تكات لێ‌ ده‌كه‌م وه‌ره‌
وه‌ره‌ با له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌له‌كه‌تی‌ قه‌ده‌ر و تاوان و ئاشوبه‌دا شه‌ڕبكه‌ین
تا..... مه‌مله‌كه‌تی‌ عه‌شق پێك بهێنین؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە