کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌وره‌یی

Tuesday, 06/03/2012, 12:00





ئه‌ی‌ گه‌وره‌یی‌
ئه‌و كاسه‌ هه‌نگوینه‌ی‌ منت له‌پشت په‌رده‌ی‌ چ ڕاستیه‌كه‌وه‌ به‌درۆ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌خشی‌
ئاوازه‌كانی‌ سه‌مای‌ مناڵیمت له‌ چ جه‌لادێ‌ ماره‌كرد
چ ئه‌هریمه‌نێكت كرده‌ میوانی‌ خه‌ڵوه‌ته‌ سووره‌كانی‌ شه‌و
چ له‌په‌نجه‌ره‌ی‌ ئه‌م كۆشكه‌ ڕزیوه‌ت بكه‌م
كام كلیلت ده‌رگا پۆڵاینه‌كانی‌ ئه‌م به‌هه‌شته‌ به‌ده‌ ده‌كاته‌وه‌
كام بیمارستانی‌ موحیبه‌تت باڵی‌ ئه‌م حه‌زانه‌م تیمار ده‌كات و
كام له‌ فریشته‌ گه‌مژه‌كانت توانی‌ فێری‌ فڕینم بكات
تۆ له‌ گه‌وره‌ بوونی‌ دڵی‌ پێنوسێك گومان ئه‌كه‌یت
ئه‌ی‌ گه‌وره‌یی‌
تۆ ڕقت له‌ گه‌وره‌بوونه‌
گوێم لێ‌ بوو جارێك وتت
گه‌وره‌یی‌ مایه‌ پوچیه‌
كه‌واته‌ تۆش پوچیت
ئه‌ی‌ پوچترین گه‌وره‌یی‌
چۆن بتوانم به‌م سه‌وڵه‌ شكاو و به‌له‌مه‌ شه‌ق وشڕه‌وه‌
ئه‌و ده‌ریا بێ‌ كۆتاییانه‌ ببڕم
كه‌شه‌پۆله‌كانی‌ لێوان لێون له‌ توڕه‌بوون
چۆن به‌ده‌ریایه‌ك خوێن بڵێم... تاوانبار تۆ نیت
چۆن پێنوسێك لغاو بكه‌م كه‌ڵبه‌ی‌ له‌ گوناهه‌كانی‌ تۆ گیر نه‌كات
كام باڵنده‌ت فێری‌ ده‌ریاوانی‌ كرد
كام ماسیت فێری‌ فڕینی‌ ناو تارمایی‌ كرد و كام تارمایت
نه‌كرد به‌گژ پاكیزه‌ییدا
ئه‌ی‌ به‌شێك له‌بزێوی‌ ئه‌و دۆزه‌خه‌ی‌ له‌سینه‌ماندا بووبه‌
گڕكان
هیچ له‌ وشه‌كانت گوێی‌ ئه‌م باوه‌ڕه‌م كه‌ڕ ناكات
هیچ له‌ سه‌داكانت دڵی‌ ئه‌م بولبوله‌ له‌ خه‌و ڕاناچه‌نێ‌
هیچ له‌ نزاكانت زمانی‌ ئه‌م شیعره‌ ناشكێنێ‌
سانا نیه‌
په‌پوله‌كان له‌ شیله‌ ژه‌هراویه‌كه‌ت بمژن
ئه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هه‌وری‌ دۆزه‌خه‌كانی‌ جه‌نگه‌ڵت
به‌سه‌رماندا كێشا
ئه‌وه‌ی‌ بۆ منت دانا بو حه‌قیقه‌ت نه‌بوو
هه‌گبه‌یه‌ك یۆ تۆ پیاو هه‌گبه‌یه‌ك پاڕانه‌وه‌ بوو
من هه‌رگیز به‌و دۆزه‌خه‌ی‌ دڵی‌ تۆ خوانی‌ ئێوارانێ‌ ئاماده‌ ناكه‌م
ئه‌ی‌ گه‌وره‌یی‌
له‌بیرم دێ‌
كاسه‌یه‌ك ئاره‌زووی‌ مناڵیم تۆ دزیت
پێكی‌ شه‌رابی‌ خونچه‌ مه‌سته‌كانیش تۆ خوارته‌وه‌
تۆ وه‌ك كرمه‌ برسیه‌كان ڕه‌گی‌ هه‌موو گوڵه‌كانت قرتاند
عیشوه‌ و بازاڕه‌كانی‌ عیشقت پڕكرد له‌فیراق
تۆ كۆكتێلێكی‌ له‌ درۆ و پوچیو جه‌نگه‌ڵ
ئه‌ی‌ گه‌وره‌یی‌
قاچاخچیه‌كانت به‌چه‌ند كتێب درۆ ئه‌مانخه‌نه‌ سه‌ر ڕێگای‌ به‌هه‌شت
به‌چه‌ند دیوان حه‌قیقه‌ت ڕێگای‌ مه‌نفامان نیشان ده‌ده‌ن
دوێنێ‌ شه‌و ڕابورد
یه‌كێك له‌ فریشته‌ دزێوه‌كانت خۆی‌ خزانده‌ ژێر پێخه‌فه‌كه‌مه‌وه‌ و
وتی‌ : گوڵدانێ‌ ماچم لێ‌ ون بووه‌
تۆ ئاخیره‌ن مرۆڤی‌ ئه‌م خیانه‌ته‌ت لا بدركێنم
با نهێنی‌ بێ‌ و
منیش كلیلێك له‌ كلیله‌كانی‌ به‌هه‌شتت پێ‌ ده‌به‌خشم
ئه‌ی‌ گه‌وره‌یی‌
تاوانباری‌ ماچه‌ دزراوه‌كان من نیم
من ئاهه‌نگم بۆ جه‌نگه‌ڵه‌كان له‌ناو ئه‌م كێڵگه‌یه‌دا ساز نه‌كرد
پێده‌چێت من به‌ته‌نیا كوفری‌ تۆ بم
به‌ڵام تۆ كوفری‌
هه‌موو باخچه‌ و گوڵه‌كان بویت
من به‌ته‌نها ناو بژیوانی‌ پاڵه‌وانێتی‌
درۆكانی‌ تۆ و وشه‌كانی‌ خۆم بووم
ئه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌كه‌وكه‌به‌كانی‌ عه‌ده‌مه‌وه‌
باڵی‌ تاریكیت به‌سه‌رماندا كێشا
ئه‌و به‌شه‌ دزراوه‌ی‌ من لای‌ تۆیه‌... لای‌ تۆ
به‌ئاگا بووم كه‌تاریكی‌ باڵی‌ كێشا
ئه‌ستێره‌یه‌كت توند گوشیو پێشه‌كه‌شت كرد
ئاواته‌ دزراوه‌كانم بده‌ره‌ ده‌ست
تا هه‌موو درۆ ئه‌زه‌لیه‌كانم نه‌خستۆته‌ به‌ر ئاوێنه‌ی‌
دارستان و
نه‌كه‌وتویته‌ به‌ر نه‌فره‌تی‌ پێنوس


.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە