هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شت دان
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
دیسانه‌وه ده‌یڵێن كوشتن و تیرۆر كردنی كاكه سه‌رده‌شت و كاكه سۆرانی مامه حه‌مه‌ی ڕۆژنامه‌نووس له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه , وه‌بیرمان دێنێته‌وه كه چۆن له‌وه‌و پێش حكومه‌تی به‌عسی له‌نێوچوو هه‌ڵ ده‌ستا به ڕاوه‌دونانی ڕۆشنبیران و قه‌ڵڕه‌وانی حه‌ق تاوه‌كو لێیان بدات و بیانگرێت و یان ئه‌وه بیانكاته جاشی خۆی وه‌ك هه‌مووان باش ده‌زانین له 31 ی ئاب و 66 جه‌لالدا , كه دوو مێژووی پڕ گه‌نده‌ڵ دژ میلله‌تی كوردستان , له هه‌ڵه‌بجه‌ش چه‌ندین جار له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه هه‌وڵ دراوه بۆ كپ كردنه‌وه‌ی ڕای ڕۆشنبیره نیشتمان ویسته‌كان , به‌ڵام بێ هووده بوونی تاقمه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا , ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه سه‌رده‌می تاڵه‌بانی و بارزانی به‌تایبه‌تی ڕووه‌و ڕووخانی بنچینه‌یی ده‌چێت , له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌وڵدرا كه خۆپیشاندانێكی هێمنانه ڕێك بخرێت بۆ پشتیوانی له كاكه سه‌رده‌شت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ریمی سه‌وزه‌وه نی یه یاخود بڵێن كه‌ی؟ په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانه‌وه هه‌یه , ده‌سه‌ڵات نه‌ی هێشت ئه‌وه بكرێت بۆیه وه‌ك كۆمه‌ڵێك له نووسه‌رو ڕۆشنبیری به ئه‌مه‌ك ڕوومان كرده شاری سلێمانی و له‌وێ هاو خه‌می خۆمان و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانمان گه‌یاندو سه‌لماندمان كه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوون ی كاكه سه‌رده‌شتدان.بۆ مێژوو با (بارزانی و تاڵه‌بانی) باش بزانن كه كوشتن و تیرۆر كردنی چ كاكه سه‌رده‌شت و چ كاكه سۆرانی مامه حه‌مه قه‌ڵه‌می هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان نانه‌وێنێت له خستنه ڕووی گه‌نده‌ڵی ناعه‌داله‌تی كحومه‌ته‌كه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانیدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست