کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوارێک بۆنیشتمان

Monday, 28/02/2011, 12:00



له‌ووڵاتی مه‌نفاو خوربه‌ته‌وه‌ له‌که‌ناره‌کانی دووری له‌نیشتیمان دڵمان وه‌کوپه‌ره‌سێلکه‌یه‌کی خه‌مبارو ئۆقره‌ لێهه‌ڵگیراو له‌ شه‌قه‌ی باڵده‌دات وده‌چیته‌لوتکه‌ سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان به‌دلی پڕگریان وچاوی پڕفرمێسکه‌وه سلاوێک له‌وگه‌نج خۆپیشانده‌رانه‌ ده‌کات و پێیان ده‌لێت ئه‌ی په‌پوله‌ فریادره‌سه‌کان ئه‌ی کۆتره‌ سپیه‌کانی ئاشتی وئازادی ئه‌شه‌پۆله‌ هه‌ڵکردوه‌کان به‌رامبه‌ر ده‌ریای بێبنی گه‌نده‌لی و نا یه‌کسانی ئه‌ی شه‌ماله‌ هه‌ڵکردوه‌که‌ی هیواو ئومیدی خه‌لک،پێیان ده‌لێیت ئه‌ی گوڵه‌ نێرگزجاره‌کانی به‌هار هێینه‌ر.سڵاوی ووشه‌جوان ده‌نگه‌ ئازاده‌کانتان لێبێت،ئێوه‌ن که‌ده‌توانن گوڵه‌سیسبوه‌کانی ناوئینجانه‌ی وولات ئاوبده‌ن ،ئێوه‌ن که‌ده‌توانن پێکه‌نین ئاشت بکه‌نه‌وه‌ به‌رووی هه‌ژاران وبێلانه‌کان ئێوه‌ن ده‌توانن گوڵه‌باخ ونێرگزه‌کان له‌ژێرده‌ستی دڵره‌ق و دڕنده‌کان قوتاربکان ئیوه‌ن ده‌توانن لاولاوه‌کانی موحیبه‌ت به‌بالای نیشتیمان ئاشنابکه‌نه‌وه‌ ئێوه‌ن ..........وه‌ رووده‌کاته‌ئه‌وانه‌ی که‌ئه‌مرۆده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌رژیان و هه‌ناسه‌و مانی خه‌ڵک.پێیان ده‌لێت ئیتر به‌سه‌ قه‌تل وعامی کوکوختیه‌کان،به‌سه‌بریندارکردنی سنه‌وبه‌ره‌ باڵابه‌رزو چاوگه‌شه‌کان ،که ی چاوه‌کڵۆڵ وشه‌رماویه‌کانتان پرده‌بیت له‌خوێن ڕشتنی ئه‌ستیره‌کان.خۆئێوه‌ هێشتا ده‌سته‌ سووره‌کانتان کال نه‌بۆته‌وه‌ له‌شه‌ری برا کوژی،هێشتا لاشه‌ی په‌رله‌مانه‌ شه‌قاربووه‌کام به‌گووله‌ی ده‌بابه‌کان سارێژ نه‌بوه‌، دایکه‌ ڕه‌شپۆش وخوشکه‌جاوبه‌فرمێسکه‌کان ئاهێک به‌دلیاندا نه‌هاتووه‌ ،ووڵاته‌زامدارو برینداره‌که‌م به‌ده‌ستی ئیوه‌ تیمار نه‌بوه‌........ئیوه‌ده‌ستان کردوه‌به‌ڕشتنی خوێنی پاساریه‌کان ده‌ستان کردوه‌ به‌ له‌قه‌ناره‌دانی فریشته‌کان ،ره‌زو باخی لادێکان سه‌رده‌برن ،گوڵ و وه‌نه‌وشه‌کانتان ده‌سکه‌نه‌کرد،گوورگه‌کانتان به‌رداوه‌ته‌ ناو رانه‌مه‌ری بێ شوان،ده‌تانه‌وێ دیوه‌زمه‌کانی تاریکی به‌ربده‌نه‌ رووناکی مۆمه‌کان ،ده‌تانه‌وێ خۆره‌کان بکوژێنه‌وه‌ تا شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کان بده‌ن له‌شه‌`قه‌ی بالیان،ده‌تانه‌وێ قه‌له‌مه‌کان بشکێنن و لووله‌ی تفه‌نگه‌کانتان بگرنه‌ سینگی لاوه‌ خوین گه‌رمه‌کان........به‌ڵام پێتان ده‌ڵین ئیوه‌ سه‌رابێک زیاتر نین ته‌نها له‌دووره‌وه‌ هه‌ست به‌بوونتان ده‌کرێت،ئیوه‌ شه‌وه‌ ئه‌نگوستله‌چاوه‌کانن له‌گه‌ڵ هاڵاتنی خۆر به‌مه‌رگ ده‌سپێرین ئیوه‌ په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگ و هه‌لوه‌رینی ده‌سته‌خیانه‌تکاره‌کانتانه‌،گه‌نده‌ڵی ودزی بینی گرتوون ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوون خنکانتان زۆرنزیکه‌ئیوه‌ درک وداڵن نامۆن به‌ بۆن و په‌راکانی گوڵ ئیوه‌..........له‌کۆتایدا ئیتر به‌سه‌ لوله‌ تفه‌نگه‌ ترسنکۆکه‌کان و گوله‌ هه‌ڵ له‌رزیوه‌کانتان بکه‌نه‌ سینگی بولبول و یاسه‌مینه‌کانی نیشتیمان ئیتر به‌سه‌ کوشتنی ده‌نگی کۆتره‌ سپیه‌کانی ئاشتی،به‌سه‌ ڕشتنی خوێنی گه‌نج و لاو مناڵه‌کانمان ئیتر به‌سسه‌........


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە