کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەوی گولە بارانەكەی كفری (تیكساسم) بیر هاتەوە

Friday, 02/07/2010, 12:00


ئیوارەی رۆژی پێنج شەممە بەرواری 1/7/2010 شاری كفری نزیكەی نیو كاتژمێر تەقە بوو ، خەریكی نان خواردن بووم ، (تیكساسم) بیر هاتەوە كە لەفیلمەكاندا حكومەتی تێدا نییەو هەر شەڕە
هەستام و چومە دەرەوە ، هیچم نەبینی تەنها ئەوەندە نەبێت كە گوێم لە تەقەی گولەیەكی زۆرە ، رێك لە فلیمی ئەمریكی دەچوو
تەقەكردن نیو كاتژمێر زیاتری خایاند نە پۆلیس دیار بوو نە ناوبژیوان ، رێك وەكو شەری كافرو ئیسلام وابوو ، چۆن ئەوان شەریان دەكردو ناوبژیوان نەبوو ، بۆیە جیاوازییەكی ئەو توم نەدەبینی لەگەڵ شەڕی كافرو ئیسلام و شەرەكەی كفری، چونكە ئەو ئیوارە حكومەت بونی نەبو لە كفریدا (ئەگەر بەهەڵە نەچوبێتم پۆلیس و ئاسایش ئەو ئێوارەیەئۆفیان هەبوو)
ئەوەی شایانی وتنە كفری لەدوای نوێژی مەغریبەوە ئیتر حكومەت ئۆفی هەیە تاوەكو رۆژ دەبێتەوە ئینجا دەوامی دەست پێ دەكات
لەوەش گرنگتر ئەوەیە گەر شەڕێكت توش ببێت بەهۆی بێ حكومەتییەوە كەسیش نییە دەستی شەڕ كەر بگرێت ، تیریشمان دەكوتن
بۆیە داوا لە حكومەت دەكەین چارەیەك بۆ ئەم وەزعە بدۆزێتەوە ، ئەگینا ئێمەش وەكو جاران خۆمان خۆمان دەپارێزین و هەر یەكەو مەغزەنێك فیشەك بەخۆمانەوە دەبەستین چونكە پێمان وا نییە حكومەت بتوانێت گیانی ئێمە بپارێزێت
سەرچاوەیەك لە پولیسی كفری بۆی گێڕامەوە كە ئەگەر بجنە گیانی هەر تاوانبارێك دەبێت خۆیان پیشانی تاوانبارەكە نەدەن چونكە دوای ئەوەی كە ئازاد دەبێت تێرو پڕ كاكی پۆلیس دەكوژێت (منیش پێم خەمت نەبێت حكومەت دەتان پارێزێت)
لە دوا وتمەمدا دەمەوێت ئەوە بخەمە روو كە لە پۆلیسی كفری نزیكەی 300 بڕیاری گرتن هەیە بەڵام بەهۆی خزمی (هین) ەوە كەس نایانگرێت ، یانی بەشێوەیەكی راست و دروست كفری بێ حكومەتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە