کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەلاغى كۆتایى پلینۆمى یەكەمى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان

Monday, 04/02/2013, 12:00



جەماوەرى زەحمەتكێشى كوردستان
حزب و لایەنە سیاسى و رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى
بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان
ئەمرۆ1/2/2013 هاوكات لەگەڵ ساڵرۆژى دامەزراندنى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان كە تەمەنى بزوتنەوەكەمان پێدە نێتە 18ساڵەى خەباتى سیاسى و تێكۆشانى چینایەتى , ئەمرۆ لەشارى كۆیەى هەمیشە سەربڵند و لەقەد پاڵى چیاى هەیبەت سوڵتانى سەركەش بەئامادە بونى 67 ئەندام , سەركردایەتى كاتى بزوتنەوەكەمان پلینۆمى یەكەمى گرێدا كەپرۆسەى بەرێوە چوونى پلینۆم ماوەى 9 كاتژمێرى خایاند,وەك لەپێشتر رامان گەیاند بوو ژیانى سیاسى و كۆمەڵایەتى خەڵكى كوردستان ئاڵو گۆرى بەرچاوى بەسەرداهاتوە و دۆخێكى نوێ بۆخەباتى سیاسى خۆى نمایش ئەكات لەو سۆنگەوە بۆئەوەى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان خەباتى خۆى لەچێنێكى دیارى كراودا قەتیس نەكات و بەهەنگاوێكى ژیرانەوە لەگەڵ رەوتى بەرە و پێش چونى سیاسى و كۆمەڵایەتی كوردستان هەنگاو بنێت دواى گفتوگۆى ورد و هەڵسەنگاندنى هەمەلایەنەى بارودۆخى ناو خۆى بزوتنەوەكەمان و وەرگرتنى بیرو بۆچونى هاورێیانى ناو پلینۆم بەزۆرینەى دەنگ بریار درا لەمەو دوا ناوى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان بگۆردرێت بۆ (بزوتنەوەى جوتیاران و زەحمەتكێشانى كوردستان), ئەم هەنگاوەى پلینۆم لە قۆناغى خەباتى ئێستاى بزوتنەوەكەمان دەسكەوتێكى مەزن و تێخویندنەوەیەكى واقیعیانەیە بۆ بار و رەوشى سیاسى و كۆمەڵایەتى كوردستان , لەلایەكى ترەوە پلینۆم بریارى دا دروشمەكانى بزوتنەوەكەمان وەك خۆى بمێنێتەوە و سەركردایەتى كاتى لەئێستادا هەڵنەبژێردرێتەوە تاكو بەستنى كۆنگرەى دووەم ئەرك و كارى بزوتنەوەكەمانى لەئەستۆى سەركردایەتى ئێستا بێت,لێرەوە پلینۆم بانگەواز بۆسەركردایەتى سیاسى كورد و حكومەتى هەرێمى كوردستان دەكات لەخزمەت كردنى جوتیاران و زەحمەتكێشانى كوردستان روى راستى خۆیان دەربخەن و چیتر بەمامەڵەى دووفاقى هەژارانى وڵاتەكەمان نەكەنە قەڵغانى مەرامەوەختیەكانى خۆیان , سەركردایەتى كاتى بزوتنەوەى جوتیاران و زەحمەتكیشان بەئیرادەیەكى سەربەخۆ و ژیاریەوە تێدەكۆشێت لە پێناو ژیانێكى شایستە بۆهەژاران و سەرجەم هاونیشتمانیانى كوردستان لەم پێناوەشدا لەخەباتى سیاسى و مەدەنى بەردەوام ئەبێت وە داوا لە هەموو حزب ولایەنە سیاسیەكانى كوردستان ئەكەین پشتیوانمان بن لەسەر خستنى خەباتى رەواى جوتیاران و زەحمەتكێشانى كوردستان,,,
بۆپێشەوە بەرە و كوردستانێكى سەربەخۆ و ئازاد
نەمرى بۆشەهیدانى كوردو كوردستان
سەركەوتوبێت خەباتى عاق خوازانەى هەژاران


پلینۆمى یەكەمى سەركردایەتى كاتى
بزوتنەوەى جوتیاران و زەحمەتكێشانى كوردستان
1/2/2013




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە