عەدنان عوسمان پڕۆژە ستراتیجیەكانى بەرهەم ساڵح نابینێت ، خۆئێمە ئەیبنین !!
Monday, 23/11/2009, 12:00
وەڵامێك بۆسایتە چەواشەكارەكەى چاودێرى جەنەڕاڵە بێ ئەستێرەكە .
دوایى ئەوەى عەدنان عوسمان ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لەسەر لیستى گۆڕان لەدیمانەیەكدا لەگەڵ گۆڤارى لڤین ژمارە 108 وەك پیشەى هەمیشەى ڕاستگۆیانە و مەردانە و جوامێرانە هاتە قسەكردن و هۆشدارى باشیدا بەگوێیى ئەو میللەتەو خەڵكیش پەیتا پەیتا و بەحەماسەوە دیمانەكەى عەدنانیان ئەخوێندەوە بۆیە هەرزوو ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانى یەكێتى كێچ كەوتە كەوڵیان تاسەر ئەنجام سایتە چەواشەكارەكەى چاودێرى جەنەڕاڵى بێ ئەستێرە مەلابەختیار بەئاشكراو بەناوهێنان كەوتنە وەڵام بۆ عەدنان عوسمان و بەمانشێتى گەورە هەفتەى ڕابردوو نووسیان عەدنان عوسمان چاوى ڕاستى نابینێت بۆیە پەلامارى بەرهەم ساڵح ئەدا كەوتنە وەڵامی بێ سەر و بەرانە ، داخ و ڕق و وەڵامى ئەوان بۆ ئەوەیە كەعەدنان خاوەنى بیرۆكە و پێشنیارى جوان و بەجێ یە بۆ ئەو میللەتە ئەو ڕۆژنامەنووسێكى ئازاد و سەربەخۆ بووە و هەرگیز قەڵەمەكەى خۆى نەفرۆشتووە و ئاگرى شەڕى ناوخۆشى خۆش نەكردوە ئەو خاوەنى بیرۆكەى حكومەتى سێبەرە بۆیەش ئەوەتا ترس و ڕقیان لەسێبەرى عەدنان عوسمان واى كرد شەرمەزارانە و بێ سەرو بەرانە بێنە وەڵام بەشێوەیەك خۆشیان نازانن چى ئەڵێن .
باشە چاودێر گریمان ئەوە عەدنان عوسمان چاوى ڕاستى نەیبینى و غەدرى لێتان كرد ؟ ئەى سەدان هەزار چاوى ترى میللەت ؟ بۆ چاوى ئێمە دزى و گەندەڵیەكانتان نابینێ ؟ هەر خەم و داخى چاوى عەدنانتانە ؟ باشە ئەوە چاوى ئەوتان گرت ؟ ئەى چاوى ئەو سەدان هەزار دەنگدەرەى ووتیان ئێوە و ئەو دەسەڵاتە شەرعى نین و دەنگمان نەدا بۆتان ؟ .
سایتە ڕووڕەشەكە ئەڵێ سەردەمى بەرهەم ساڵح كەسەرۆكى حكومەتى گەندەڵى سلێمانى بووە حكومەتى بەعس تى ئێن تى ئەنارد لەجیاتى بوجە ؟ وەك ئەوەى ئێمە رابردوومان هەروا بەئاسانى بیرچووبێتەوە بەو درۆ و پاڕانەوانەى ئەوان بڵێین ئامین ؟ باشە ئەى بەرهەم ساڵح و ئیدارەكەى خاوەنى گەورەترین بوجە و داهات نەبوون ؟ ئەى ئەوسا بڕیارى 986یش نەبوو ؟ ئەى سەدا سیانزەكەى خۆمان بەجیا نەئەهات ؟ ئەى ئەو هەموو پڕۆژە و كارە خزمەتگوزاریانەى ئەوسا ئەكران هەمووى بەرهەمى بڕیارى 986 و نەوت بەرامبەر خۆراك نەبوو ؟ ئێستاش ئەبێت ئێمە نانێك بخۆین دووان بۆ ئەم بڕیارە بكەینە خێر ، (سەربارى ئەو هەموو دزەى كەهەبوون) ئەو هەموو پڕۆژەو دسكەوتانەى مەلابەختیار و بەرهەم ساڵح شانازى پێوە ئەكەن هەمووى ئى ئەو سەردەمە ؟ واتا جگە لەداهاتى ئەو هەموو گومرگ و باج و سەرانەیەیى ناوخۆش كەهەر بۆ حكومەتەكەى بەرهەم ساڵح و ئەوان بوو جگەلە داهاتى ئەو هەموو نەوتەى لەشیواشۆك دەریان ئەهێنا و لەسلێمانى ئەیان پاڵاوت یان بەخاوی بەئێرانیان ئەفرۆشت واتا ئەویش دوو داهاتى دیكەى خەیاڵى بوو ؟ دواتر بەعس قەد (تى ئێن تى) نەناردووە بۆمان هەر ئەو بوختانە مابوو بۆ بەعسى بكەن بەپێچەوانەى ئەو درۆ شاخدارو زلانەى ئێوەوە لەساڵى 2000 ەوە تا ڕووخانى بەعس لە 2003 گەورەترین پەیوەندى هەبوو لەنێوان بەعس و یەكێتى لەڕێگەى نەخۆشخانەى شۆڕش و دكتۆرمحەمەد خۆشناو هەفتانە هەموو ڕۆژانى شەمە وەجبەیەك نەخۆش لەنەخۆشخانەى شۆڕشەوە ئەنێردران بۆ بەغدا (بەشایەدى هەموو خەڵك) ، موخابەراتى عێراقیش بەئاشكرا ئەهات بۆ فەرماندەیى گشتی و قەلاچۆلان كەم خێزان و دۆست و ئەحبابى بەرپرسانى یەكێتى بەناوى نەخۆشیەوە لەم ڕێگەیەوە بۆ سەردان و سەفرە و سیاحە چوون بۆ بەغدا ؟ سایتە ڕووڕەشەكەى چاودێر وائەزانێ خەڵك و میللەت زانیاریان لانیە و لەگوێیى گادا خەوتووین نازانێ ڕابردووى یەكەبەیەكەیان هەمووى پڕە لەشەرمەزارى لەڕیسوایى لەخیانەت لەدزى لەناپاكى ئەوەتە پرۆِژەو بوجەى خۆشمان بووە ئەیانەوێت بەدەسكەوتى شەخێسى و حزبى بدەنە قەڵەم و پێمان بفرۆشنەوە گەر خاوەن فایل و سیخوڕەكانى پارتى و یەكێتى نەبونایە بەعس حەدى چى بوو نزیكمان كەوێ و (تى ئێن تیمان) بۆبێنێ ئەگەر ئێوە خۆتان بۆ پارە و دەسكەوت و ئافەرین و دروستكردنى خەتێكى نهێنى لەگەڵ بەعس نەتان هێنابێ ! كەى بەعس ئەوەندە بەغیرەت و بەئەخلاق بووە لەئاست كورد هەر سەیرمان بكات نەوەك پەلامار ئەگەر ئێوە خۆتان هاناتان بۆبەعس نەبردبێ و دەستان ماچ نەكردبێ و نەبووبنە كەوا سوورى بەرپێیى لەشكر و سوپاى عێراق و موخابەڕاتى بەعس و ڕژێمى لەناوچووى سەدام .
چاودێرە شەرمەزارەكە ئەڵێ ... بەرهەم ساڵح بوجەى نەبووە لەگەڵ كۆمەڵێك پاكانە و لێدوان و قسەى مایەپووچى ترى ڕیزكردوە ئێستاش بیرمە چاك بیرمە حەتمەن ئێستا دیمانەكەیش ماوە لەئەرشیفى كوردساتى ماڵى مامە ، كاتێك جەلال تاڵەبانى بەرهەم ساڵحى هێنایەوە لەشوێنى كۆسرەت ڕەسوڵ كردى بەسەرۆكى ئیدارەى سلێمانى لەدیمانەیەكدا لەگەڵ بەرنامەى دیدارى كوردسات كەئازاد سدیق محەمەد پێشكەشى ئەكرد و دیمانەكەش لەماڵى كۆسرەت ڕەسوڵ خۆى بوو ئامادەنەبوو بوو بچێتە كوردسات چونكە ئەوكات كۆسرەت ڕەسوڵ ناڕازى و توڕە بوو لەجەلال تاڵەبانى كەلەسەرۆكى حكومەت لای دابوو كۆسرەت ڕەسوڵ ووتى ... ئێمە پارەى دینار و دۆلارمان هەیە وەك یەكێتى و حكومەتى سلێمانى تەنها دینارەكە هاتووە بۆمن كەئەو ماوەیەیى سەرۆكى حكومەت بووم دۆلارەكە هەمووى چووە بۆ قەلاچۆلان كەچى ئێستا دكتۆربەرهەم هەردوو پارەكەى خراوەتە بەردەست هەم دینار و هەم دۆلارەكەش كەچى چاودێرە ڕووڕەشەكەش شین و گریان و ڕۆڕۆیەتى كەبەرهەم ساڵح بوجەى كەم بووە ئینجا ئەو هەموو پڕۆژە ستراتیجیەشى ئەنجامداوە بەڵام عەدنان عوسمان نایبینێت ، منیش وەك خوێنەرێك لێرەوە لەم میدیا ئازاد و پیرۆزەوە بەعەدنان عوسمان ئەڵێم چۆن پڕۆژەى ستراتیجى ئەنجام نەردراوە كاك عەدنان عوسمانى بەڕێز ! باشە ئەوە چۆن دڵت هات وایان پێ بڵێیى ئەى دروستكردنى سیناریۆیى ئەنفلەوەنزاى باڵندە كەزەرەرى سەدان ملیۆن دۆلارى لەخەڵكى هەژارنشینى لادێكان دا ئەى پڕۆژەى ستراتیجى نەبوو ! ئەى پڕۆژەى تونێلى كۆیە و شاخى هەیبەت سوڵتان ئەى هەرلەسەردەمى بەرهەم ساڵح نەبوو دەیان ملیۆن دۆلارى تێدا دزرا و پڕۆژەكەش تەواو نەكراو تائێستاش هەر بەڕووخاوى ماوەتەوە ئەى پڕۆژەى ستراتیجى نەبوو ؟ پڕۆژەى نەخۆشخانە چوارسەد قەڕەوێڵەیەكە كەئەوە بۆ دەساڵ ئەچێت ئێستاش تەواو نەبووە ئەى ستراتیجى نەبوو ! تاوانە بەڕاستى كاك عەدنان عوسمان تۆ ئەو هەموو پڕۆە ستراتیجیانەى كاكە بەرهەمى بێ بەرهەمت نەدیوەو چاودێرت سەر شۆڕو چاو شۆڕ كردووە ، باشە ئەى شوێنى بەنزینخانەكەى نزیك لقى چوارى پارتى لەسلێمانى كەمەترى بە هەشت دۆلار درا بەبەرهەم ساڵح و ئێستا تەلارێكى هەزار دەفتەر دۆلارى لەسەر هەڵچنراوە ئەى پڕۆژەى ستراتیجى نیە گەلێ زۆرن عەدنان گیان نازانم باسى كامەیانت بۆ بكەم ........
لەكۆتایدا چاودێر ئەڵێ عەدنان عوسمان لەخۆشى ئەوروپا بووە ئاگادارى موعانات و ژیانى ئێرە نەبووە باشە ئەى بەبەرهەم ساڵح بڵێین چى ؟ كەسەرتاپاى ژیانى لەئەمریكابووە و كوڕ و دروستكراوى ئەمریكایە ئێستاش ئەوەندەى خەمى ئەمریكا و ئەمریكیەكانیەتى خەمى منداڵێكى شەهید و پاشماوەى ئەنفالى نیە .
.
22 / 11 / 2009 .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست