کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمەیە ئەخلاق

Sunday, 24/08/2014, 12:00


قەناتى ڕووداو پێش ئەوەى عەقد لەگەڵ سێ ڕۆژنامەنوسى بەڕێزى دیاردا کە ڕوویەکى جوانیان هەیە لەناو خەڵکدا بخاتە بوارى جێ بەجێ کردنەوە بۆ چەند ڕۆژنامەنوسێکى ناردووە کۆپى عەقدەکە و بە ئیستفزازیەوە لەپەیامەکەدا نوسیویانە..ئەو کەناڵەى قسە نەما ئێوە و ئەمانە پێى نەڵێن..ئەوەتا بە پارە هێنامانن بەناوى میوانەوە کردوماننەتە موچەخۆرى ڕووداو!
ئاخر دەبوو ئەو ڕۆژنامەنوسە بەڕێزانەى کە من وەک مامۆستا لێیان دەڕوانم لەوە تێبگەن مەبەستى قەناتى ڕووداوى پارتى لەبردنى ئەو ڕۆژنامەنوسانە لەبەرچاوى کاڵییان نیە لەبەر ئەوەیە ئەوانە ڕوویەکى جوانیان هەیە لەناو خەڵکدا و دەیانەوێت دوو مەبەست بپێکن:

1-ڕووى خۆیان سپى بکەنەوە و لەبەرامبەردا ئەو ڕۆژنامەنوسانە ناشرین بکەن لەناو خەڵک...!
2-بۆ ئەوەیە هەر کەباسى ئەوەکرا کە پارەى کەناڵەکە پارەى نەوت و قوتى خەڵکە یەکسەر بڵێن کاکە ئەوەتا باشترین ڕۆژنامەنوسە ڕەخنەگرەکان موچەخۆرى ئێمەن...!

تێناگەم مەبەست لەناردنى کۆپیەکى عەقدى قەناتى ڕووداو لەگەڵ سێ ڕۆژنامەنوسى دیار بۆ ئیستفزازکردنى ئێمە چیە؟ئیستفزازکردنى ڕووداو بەرامبەر میدیاى ئەهلى و ئێمە کەڕەخنە لەسیاسەتى ئەو قەناتە دەگرین کەخۆى وەک دەمڕاستى دوژمنى کوردانى ڕۆژئاواو پەکەکە نمایش دەکات چى تێدایە بۆ ڕووداوى پارتى؟!

لەو عەقدەى قەناتى ڕووداو کۆپیەکەى ناردووە هاتووە لەبەرامبەر هەر کاژێرێک قسەکردن بەناوى میواندارییەوە لەقەناتى ڕووداو لەبەرنامەکەى ڕێبوار کەریم وەلى هەفتانە بۆ هەریەکەیان پێنج وەرەقەى پێدەدرێت و مانگەکەش کە دەکاتە چوار بەرنامە دەکاتە چوار سەعات واتە بڕى بیست وەرەقە بۆ هەریەک لەو سێ ڕۆژنامەنوسە بەڕێزە...ناوى یەکێک لەو ڕۆژنامەنوسانەش وەک نێوانگیرییەک هاتووە بۆ ئەوەى ڕۆژنامەنوسەکانى تر بباتە قەناتى ڕووداو...و زۆر وردەکارى تر!

ئەمەیە ئەخلاق پێش ئەوەى عەقد بخاتە بوارى جێ بەجێ کردن لە(1-9-2014)قەناتى ڕووداو ژێر بەژێر بینێرێت بۆ بڵاوکردنەوە بۆ ناشرینکردنى ئەو ڕۆژنامەنوسانە"ئەمەیە دەوترێت سەریشیان دەتاشن و ئاوێنەکەش دەدەنە دەستیان"!
------------------------------------

بەحسابەكەی عەلی حەمە ساڵح پارەی یەك دەقیقە و یەك چركەیی قسەكردن و هەناسەدانی سێ‌ ڕۆژنامەنوسە بەڕێزەكە لە قەناتی ڕووداوی پارتی !


ئەگەر وەك عەلی حەمە ساڵح حیسابێكی ئەو پارەیە بكرێت كە قەناتی ڕووداوی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان دەیدات بە سێ‌ ڕۆژنامەنوسی بەڕێز و دیارە بەناوی گفتوگۆی ڕۆژنامەنوسیەوە لەبەرنامەكەی ڕێبوار كەریم وەلی كە بەپێی عەقدەكەی قەناتی ڕووداوی پارتی لەگەڵ ئەو سێ‌ ڕۆژنامەنوسە كە بۆ هەریەكێكیان سەعاتی پێنج وەرەقە و بەمانگەكە 20وەرەقەیان پێدەدرێت لەبەرواری 1-9-2014دەچێتە بواری جێ‌ بەجێ‌ كردنەوە ..دەكاتە

یەك خولەك قسەكردن بۆ هەریەكێك لەو سێ‌ ڕۆژنامەنوسە لەبەرنامەكەی ڕێبوار كەریم وەلى(80,33333$)... بۆ هەر سانیەیەكیش قسەكردن دەكاتە(75 سەنت واتە نزیكەی(1250دیناری عیراقی)..

لەو چركەیەش تەنها فریای هەناسەدانێك دەكەون واتە هەناسەدانێك بێ‌ هەناسەدانەوە دەكاتە 75 سەنت..
جا خوا بۆخۆی دەزانێت ئەمە پارەی میوانەكان بێت دەبێت پێشكەشكارەكە پارەی یەك هەناسە دانی چەند بێت و چەند بكەوێت؟؟!!
واتە تەنها بۆیەك سەعات قسەكردنی ئەو ڕۆژنامەنوسانە لەقەناتی ڕووداو پێنج وەرەقەكە دەكاتە 620هەزاردینار كەموچەی مامۆستا و پۆلیس و بەشێكی تر لەفەرمانبەرانە بەموخەسەسات و شتی تریشەوە.

کوردستانپۆست ئەم بابەتەی لە پەیجی ژیار موحەمەدەوە وەرگرتووە:

پەیجی ژیار موحەمەد لە فەیسبوک

https://www.facebook.com/zhyari.lvin.330?fref=ts

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە