کۆنفرانسی" ڕەوەندی کورد
Saturday, 01/02/2020, 10:49
پاشنوەڕۆی یەکشەممە دەمژێری 13:30 لە شاری (کۆڵن) ی ئەڵمانیا، کۆنفرانسێکی ڕۆشنبیری بە بەشداربوی ڕەوەندی کوردی ڕێکخرا بۆ سێ کەسایەتی" ئەنوەر ئەڵمان: تیشک لەسەر چڤات و کەسایەتی کوردی و ئاڵۆزییەکانی" د. سلار باسیرە: قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران و تورکیا" ئامێد سڵێمان: کاریگەری ئاین بەسەر سیاسەتی کورد و داگیرکارانی. کۆنفرانسەکە لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوە چوو. بەشداربووان، چ بەپرسیار و ڕوونکردنەوە و زیادە خستنە سەر بابەتەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.
چڤات و کەسایەتی کوردی و ئاڵۆزییەکانی" لەلایەن ئەنوەر ئەڵمان تیشکی خرابوەسەر" جڤاتی کوردی بەجۆرێ هەڵ سەنگاند کە ئاستی چون بەرەو شارستانی و ڕێکارەکانی ناوخۆی تێنەپەڕاندوە" جیاوازیەکانی بەراوردکرد لەگەڵ جڤاتی نەتەوە پێشکەوتوخوازەکان و ڕەخنەی توندی لە بەڕێکاران و بەرپرسیارانی جڤاتی کوردی گرد کەجڤات بە سیستەمێکی نوێ لەبەرنامەیەکی سەردەمیانەو پێشکەوتودا نوسراوەتەوەو تەوەری گرنگ و بەسودی ڕێکخراوەیی لەخۆ گرتوەو ڕیکخستنی گروپێک لەناو ڕێکخراوێکدا کۆکردۆتەوە، بەڵام کەسایەتیەکانی کورد خراپ بەکاری دێنن و بەپێی بەرنامەو پێناس و بانگراوەندی جڤات کارناکەن و بەجەستەیەکی ناشەرعیەوە هێشتراوەتەوە تا حزب و بەرپرس و هەمو ئەوانەی بەناوی ڕێکخراوەییەوە جڤاتیان کردۆتە بابەتێکی زل بۆهێشتنەوەی خۆیانە و ڕێکارەکانی کارپێناکەن"
تەندروستی و پێشەوەچوونی چڤاک، بەندە بە تەندروستی تاکەکانەوە. چڤاکیش هەتا ڕێکخەر نەبێت، ناتوانێت بەرەو ڕووی ناتەباییەکان بێتەوە و ڕێگەچارەی زانستی و مرۆڤ و مافناسی بگرێتە بەر. تاکی کورد، تاکێکی (پارادۆکس= هەمەجەمسەری و ئاڵۆزە) چونکە لە ژێر کارگەری زمان و هزر و کولتووری بێگانەدایە. ئەمەیش کارئاسانی دەکات بۆ وابەستبوون! دەبێت کورد لە هەوڵی دروستکردنی تاک و چڤاک و کولتوور و زمانی یەکگرتوودا بێت، لە هەوڵی خەمڵاندنی بیری نەتەوەییدا بێت، گەر بخوازێت خۆی وەک نەتەوەیەک پێناسە بکات. چاکسازی کومەڵگا لە چاکسازی تاکەکانەوە دەستپێدەکات. بەو هۆکارەی کە تاک و چڤاکی کورد لەژێر کارگەری زوبان و هزر و کولتووری بێگانەدایە، جۆری بیرکرنەوە و خەباتەکەیشی لۆکاڵی=ناوچەییە، نەک گشتگیر، واتا کوردستانی.
سهبارهت به بابەتی "قهیرانهكانی ڕۆژههلاتی ناوهڕاست و ئهمریكاو ئێران کەلەلایەن د.سالار باسیره شرۆڤەو توێژینەوەیی بۆکرا بە قەبارەیەکی فراوان و سەرنجڕاکێش زینجیرە ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەی کردە باسێکی تری کۆنفرانسەکە" ئاماژەی کرد کەله هیچ ناوچهیهكی ئهم جیهانه بهقهد ڕۆژههلاتی ناوهڕاست بریاری یهكێتی نهتهوه یهكگرتوهكانی لهسهر نهدراوه. لههیچ شوێنێكی جیهان ئهمڕۆكه بهقهد ڕۆژههلاتی ناوهڕاست جهنگ و قهیرانی تێدا نهبووهو ئهوهنده خوێنی تێدا نهڕژاوهو ئهوهنده ژینگهی تێدا وێران نهكراوه" لههیچ ناوچهیهكی جیهان ئهوهنده سهربازو ئهوهنده چهك و تهقهمهنی تێدا نیهو تێدا نهفرشراوهو بهكارنههێنراوهو ئهوهنده پاره بۆ سوپا خهرج نهكراوه وهك لهم ناوچهیه تێیدا خەرج و بەکارهاتوە.
ئهم ناوچهیه دهیان ساڵه بۆته گۆڕهپانی چهندین جهنگ و زۆرانبازی خوێناوی. ههربۆیه رێكهوت نیه كه به سندوقی باروت بهراورد دهكرێ. بۆ دهیان ساڵ تهنیا ناكۆكیهكانی نێوان فهلهستین و ئیسرائیل یان بڵێین نیوان عهرهب و ئیسرائیل به ناكۆكیهكانی ڕۆژههلاتی ناوهڕاست ناسرابوو ، بەڵام ناكۆكیە ئێتنیكی و سیاسی و ئاینیهكانی ولاته جیاوازهكانی ئهم ناوچهیه نهناسراو مابونهوه بۆنمونه كورد.
بەرلەوەی کورد هێندەی لە زۆرانبازی ناوخۆو ماڵی خۆییدابوە هێندە گرنگی نەداوە بە بکەرو سیاستی نێودەولەتی بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەستێوەردان و خاوەنبڕیاری نزیکترینیان ئێران و ترکیایە" ئهم ناكۆكیانه هۆكارهكانی ژمارهیهكی زۆری پێكدادان و جهنگن كه بهشێكی دهگهرێتهوه بۆ قولایی مێژوو.
بەدەرلەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سندوقی باروت ناوهێندراوە لەناوخۆی نەتەوەکانیشدا دیموكراسیهت ڕهگی نیه و ناهێڵن گەشەبکات. ڕژێمهكانی ئهو ناوچهیه به شێوهیهكی سهرسوڕهێنهر توانای مانهوهیان لهسهر دهسهلات نیشانداوه. مێژوی ناوچهكه ئهو ڕاستیهی نیشانداوه كه گۆڕانكاریی له پڕۆسهی سیاسیدا زۆربهی كات به رێگای زهبروزهنگهوه ئهنجامدراوه. كۆماری ئیسلامی ئێران ههر له سهرهتای گرتنه دهسهلات كاری لهسهر دروستكردنی هیلالێكی شێعیهوه كردوه كه له ئێرانهوه بۆ عێراق و سوریاو لبنان درێژ بێتهوهو ههروهها به رێگای حیزبولای شێعهی لبنانیهوه ببێته ههڕهشه بۆ سهر ئیسرائیل" لەم نێوەندەدا ئهمریكا دهیهێ سنورێك بۆ زیاده ڕهویهكانی ئێران دابنێت و ئهو ئابڵوقه ئابوریه سهپێندراوهی سهر ئێران فراوانتربکات و دەسەڵاتی لە ناوچەکە لاوازبکات کەله لایهن ئهمریكاو هاوپهیمانیهكانیهوه هانگاوێكه بۆ ئهو ستراتیژه.
شرۆڤەکارو نوسەر ئامێد سليمان بە بابەتێک بەشداربوو توانی بەراوردی مێژوی ئاینەکان و ئێستابکات و بەجەقبەستو ناوی بردن کە ئاستی چون بەرەو شارستانیان ڕاگرتوەو بەربەستن و دژی فکرو ئایدۆلۆجیا و ڕۆشنگەریی و مۆدێرن وەستاونەتەوە" تەوەری ناوبراو لەژێر ناوی "كاريگەرى ئاين بەسەر سياسەتى كورد و داگيركارانی بوە باسێکی گرنگ و پێویست لە کۆنفرانسەکەداو گوتی هيچ كاتێك گومانمان لە ڕاستينەى كاريگەريەكانى ئايين نەبووە لە ئاراستەكردنى مرۆڤ لەگەڵ بە كۆمەڵگابوون و دروستبوونى نەتەوەو چينە جياوازەكانى نێو كۆمەڵگا مرۆييەكان ئەوەش دەزانين وەك چۆن ئايين لايەنى پۆزەتيڤى هەيە لەئاراستەكردنى كۆمەڵگا بەهەمانشێوە لايەنى نێگەتيڤيشى هەيە.
ئەو كاتەى ئايين كە وەكو ئامرازێك بەكاردەهێنرێ بۆ چەوساندنەوەو سڕينەوەى هەموو ئەو گەل و نەتەوانەى ناچنە ژێربارى ئەو چينە سەلتەنەت خوازيەى نوێنەرايەتى ئايين دەكەن لايەنى نێگەتيڤى ئايينمان ڕونتر بۆ دەردەكەوێ.
ديارە بۆ نەتەوەى كورديش ئاينى ئيسلام ئەوچەكە كاريگەرەى دەستى داگيركەرانيەتى كەبەدرێژايى مێژوو لەژێرناوى تەريقەتگەرايى و مەزهەبگەرايى پەردەپۆشكراو بە چەمك و زاراوە جۆراوجۆرەكانى داپەروەرى و يەكسانى و خۆشەويستى خودا ميللەتى كورد بەشێوەيەكى گشتى ئەخەلەتێنرێ و دەچەوسێنرێتەوە ، چەوسانەوەى كورد بەشێكى لە بێئاگاى پلان و پيلانى داگيركەراندا و بەشێكيشى وەك چينى بەكرێگيراوى دەسەلاتخوازەكانى ئاينى ئيسلام لەنێو عەرەب و تورك و فارسەكان بۆ پاراستنى دەسەلاتێكى خێلەكى و سەلتەنەتخوازى بنەمالەيى ئەو چەسانەوەيەى ميللەتى كورد بەئەنجام دەگەيەنرێ.
لە ئێستادا ئەوەى كە گرنگە بۆ ئێمەى كورد لەنێو هاوكێشە سياسيە نێودەولەتيەكان كەهەڵگرى گۆڕانكارى گەورەن لەڕۆژهەلاتى ناوەڕاستدا ئەوەيە كە ئايا گروپە جۆراوجۆرەكانى ئيسلامى چ وەك پارتى سياسى چ وەك ڕەوتى سەلەفى كەبە مەدخەلى و جيهادى ناسراون تاچەند ئاگادارى ئەوەن كە لەبنەمادا خزمەت بە ولاتە داگيركەرەكانى كورد دەكەن لەژێر چەترى ئايندا ؟ ئايا هێزە سياسيە ئيسلاميەكان چەندێك ئاگادارى ئەوەن كە ولاَتە ئيسلاميەكان و خۆرئاوايەكان ئايين بەكاردێنن لەخزمەتى دەولەت و ولاتەكانى خۆيان و دژ بەنەتەوەى كورديش لەهەمانكاتدا ؟ ئايا خەبات و تێكۆشانى ئيسلاميەكانى كوردستان لە ژێر چەترى ڕێبازێكى سوننى عەرەبيانە يان توركانە يان شيعى ئێرانيانە خزمەت بەيەكێتى و يەكڕيزى گەلى كورد دەكات يان بەپێچەوانەوە ؟ خۆبەستنەوەو برەودان بەئيسلاميەتى سوننى سەلەفيانەى عەرەبى و وەرگرتنى يارمەتيە سەربازى و ماديەكان لەلايەن هەندێ گروپى ئيسلامى لە كوردستان رەهەندێكى خيانەتكارى هەڵنەگرتووە لەبەرامبەر هەستى نەتەوايەتى كورد ؟
بۆ وەلاِمى ئەم پرسيارانە پێويستمان بەخوێندنەوەى مێژووى ئيسلامى و خەباتى كورد هەيە لەكوردستان پێويستمان بە خوێندنەوەى ئەو ململانێ سياسيە نێوخۆييەى ئيسلام هەيە لەلايەك هەروەها سياسەت و ململانێى ولاتانى دەوروبەرى نيمچە دوورگەى عەرەبى هەيە لەلايەكيتر كەلە لەسەرەتاى فەتحكاريە داگيركاريەكانى ئيمپراتۆريەتى عەرەبى ئيسلاميەوە تا دەگاتە ئەمڕۆمان بەتايبەت لەگەڵ نەتەوەيەكى داگيركراوى 1400 ساڵ زياترى وەك گەل و نەتەوەى كورد.
بەبڕواى من يەكێك لەهۆكارە هەرە سەرەكى و گرنگەكان مانەوەو بەردەوامى سيستمى بنەمالەو خێلەكيە لەنێو كۆمەڵگاى كوردى، كورد دواى فەتحكاريەكانى ئيمپراتۆريەتى سەرەتاى ئيسلامى دوچارى لێكهەڵوەشانەوەيەكى گەورە هاتووە لەسەر ئاستى كولتورى و فەرهەنگى ئەم هەلوەشانەوەيەش بەردەوام بۆتە هۆى ناكۆكى و شەڕى ناوخۆى بۆ كورد.
بەشداربووانی کۆڕەکە ، چ بەپرسیار و ڕوونکردنەوە و زیادە خستنە سەر، بابەتەکان بەشداربون. هیوایان بۆ درێژەدان بە بەردەوامی کاروچالاکی ڕۆشنبیری و مەدەنی و سیمینار و کۆڕ و کۆبوونەیەک خواست.
ڕێکخەرانی کۆنفرانسی ڕەوەندی کورد" لە شاری کۆڵن ئەڵمانیا
فەرەیدون کونجرینی" دیار بەکر" نەبەز عەبدوڵا"
٢١ / ١ / ٢٠٢٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست