کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوێد؛ لەسیمینارێکدا پێواژۆی دیالۆگ و چارەسەری پرسی کورد تاوتوێ کرا

Sunday, 19/05/2013, 12:00


رەوەندی کورد لە ئەوروپا





بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی کوردستانیانی شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوێد، رێکخستنەکانی PDK لەدەرەوەی وڵات، سیمینارێکی لەژێر ناوی (پرۆسەی چارەسەری نێوانPKK و دەوڵەتی تورکیا و رەنگدانەوەکانی لەسەر بەشەکانی کوردستاندا) بۆ رۆژنامەوان و بەرپرسی رێکخستنەکانی پەچەدەکە حەسەن جودی بەڕێوەبرد. لەسیمینارەکەدا حەسەن جودی زانیاری و شرۆڤەی گرنگی سەبارەت بە پێواژۆی دیالۆگ و چارەسەری پرسی کورد لەباکووری کوردستان و رەنگدانەوەی لەسەر بەشەکانی دیکەی کوردستان و رەوەندی کورد لە ئەوروپا کرد. پاشان لەمیانەی پرس و وەڵام و شرۆڤەکردنی پێواژۆیەکە لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆیەکی چڕوپڕ سەبارەت بە پێواژۆیەکە بەڕێوەچوو.
رۆژی یەکشەممە 12.05.2013 کاتژمێر:2: 00 ی دوای نێوەڕۆ لەشاری یۆتۆبۆری و لەهۆڵیSpadegatan 9/ Angred رێکخستنەکانی PDK لەدەرەوەی وڵات، سیمینارێکی لەژێر ناوی (پرۆسەی چارەسەری نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا و رەنگدانەوەکانی لەسەر بەشەکانی کوردستاندا) بۆ رۆژنامەوان و بەرپرسی رێکخستنەکانی پەچەدەکە حەسەن جودی بەڕێوەبرد.
سیمینارەکە بە خولەکێک رێزگرتن لەگیانی بێگەردی شەهیدانی رێگای ئازادیدەستیپێکرد. لە سیمینارەکەدا حەسەن جودی پووختەیەک لەمێژووی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستان و ئەو ئاگربەست و دیالۆگانەی لەنێوان تەڤگەری ئازادیخوازی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیای خستەڕوو، پاشان باسی لە رۆڵی تێکۆشانی گەریلایی لەژیانەوەی نەتەوەیی و خوڵقاندنی هێز و توانستی دانوستاندن و ناچارکردنی دەوڵەتی تورکیا بەداننان بە هەبوونی گەلی کورد و بەموخاتەبگرتنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان و تەڤگەری پەکەکە و هەنگاونان بۆ چارەسەری پرسی گەلی کوردستان و دیموکراتیزەبوونی تورکیا، کرد.
حەسەن جودی هەروەها تیشکی خستەرسەر هۆکار و زەمینەکانی دەستپێکردنی ئەو پێواژۆیە لەلایەن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان و تەڤگەری ئازادیخوازی کورد و هۆکارەکانی پەسندکردنی ئەو پێواژۆیە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە. لەنێو قسەکانیدا حەسەن جودی باسی لە هەرسێ قۆناخی پرۆسەی چارەسەرییەکە ئەو ئەرکانە کرد کە دەکەوێتە ئەستۆی هەردوولایەنی دانوستانکار(لایەنی کورد دەوڵەتی تورکیا) و ئاماژەی بەو کۆسپ و تەگەرانەش دا کە لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەو قۆناخانەدا هەیە.
پاشان حەسەن جودی باسی لە کاریگەری و رەنگدانەوەی ئەو پرۆسەیە و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە باکووری کوردستان لەسەر رۆژئاوا و رۆژهەڵات و باشووری کوردستان و رەوەندی کوردی لەدەرەوەی وڵات کرد کە سەرکەوتنی ئەو پێواژۆیە دەبێتە هێز و توانستێکی مەزن بۆ چارەسەری پرسی کورد لەو بەشانەی کوردستان و بنەمایەک بۆ بونیادنانی رۆژهەڵاتی ناوینێکی دیموکراتیانە و ئازاد. هەروەها جودی باسی لەئەگەری ئەنجامگیرنەبوونی پێواژۆیەکەش کرد کە چ رەوشێکی دژوار و ئاڵۆز لەگەڵ خۆیدا دێنێت و دەوڵەتی تورکیا گەلی کورد و گەلانی خۆرهەڵاتی ناوین رووبەڕووی چ دۆخێک دەبنەوە.
دوای خستنەڕووی شرۆڤەکانی حەسەن جودی ئامادەبووان راوبۆچوونی و پرس و رامانەکانی خۆیان خستەڕوو و گفتوگۆیەکی چڕوپڕ بەڕێوەچوو. شایانی باسە؛ سیمینارەکە نزیکەی سێ کاتژمێژری خایاند.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە