بەیاننامەى ئیدانە كردنى تۆپبارانكردنى سنورەكانى هەرێمى كوردستان
Thursday, 11/08/2011, 12:00
بەیاننامەى ئیدانە كردنى تۆپبارانكردنى سنورەكانى هەرێمى كوردستان
جەماوەرى كوردستان ...
حیزب و لایەنە سیاسیەكان و رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى.....
رۆژنامەنوسان و نوسەران و ڕۆشنبیران و كەنالەكانى راگەیاندن.....
ڕیكخراوە نیودەولەتیەكانى تایبەت بە ئاشتى و مافى مرۆڤ......
دۆستان و پاریزەرانى ئاشتى و مافى مرۆڤ لە جیهان...
كەسایەتى و لایەنە پەیوەندیدارەكان.....
بەرێزان.........
هەروەك ئاگادارن ماوەیەكە تۆپخانەكانى كۆمارى ئیسلامى ئیران بە بیانوى هیرش كردنە سەر چەكدارانى (پارتى ژیانى ئازادى كوردستان) كەوتوەتە تۆپباران كردنى سنورەكانى هەرێمى كوردستان كە بەهۆیەوە كارەساتێكى مرۆیى خولقاندوە لەو ناوچانەدا لە دەرەنجامیدا چەندین هاوڵاتى مەدەنى شەهید و برینداربوون و زیانێكى زۆریش بە كشتوكاڵ و لەوەرگا و دارستانەكانى ئەو ناوچانە گەشتوە ,ئەمە سەرەراى ئاوارەبوونى سەدان خێزان لە گوند نشینانى ئەو ناوچانە كە لە ئیستادا لە بارودۆحێكى ناهەموارى تەندروستى و ئابوورى و دەرونیدا دەژین.
بۆیە ئیمە وەك هەردوو رێكخراوى(شارەوانیانى جیهان بۆ ئاشتى و رێكخراوى ئاشتى نێودەوڵەتى) نارەزایى خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بەم تۆپبارانەى كۆمارى ئیسلامى ئیران و بە خاڵێكى سلبى دەزانیین لە سەر ئایندەى پەیوەندى مێژووى و كەلتورى و ئاینى و كۆمەڵایەتى هەردوو لا, وە بێگومانین لەوەى كە ئەم كردارانە جگە لە ماڵوێرانى و دەربەدەرى بۆ هاوڵاتیانى مەدەنى, كلیلى چارەسەرى هیچ كێشەیەك نیە بەڵكو بە پێچەوانەوە بارودۆخەكە بەرەو پشێوى و ئاڵۆزتر بوون دەبات.
لەم سۆنگەیەوە ئیمە وەك دوو رێكخراوى بوارى ئاشتى لە پێناو سەقامگیربوونى ئەم دۆخە و تەشەنە نەكردنى ئەم كارەساتە داواكارین لە كۆمارى ئیسلامى ئیران هەرچى زوترە تۆپباران كردنى سنورەكان بوەستێنیت و قەرەبووى مادى و مەعنەوى زیان لێكەوتوان بكاتەوە و لاپەرەیەكى نوى و سەردەمیانە هەڵبداتەوە كە خۆى ببینیتەوە لە گفتوگۆى ئاشتیانەو دۆستانە و زمانى لەیەك تێگەشتن ,وەك دەروازەى چارەسەر كردنى كێشەكان كە بێگومان لە بەرژەوەندى هەموو لایەك دایە .
لەگەڵ ڕێزدا............
نوێنەرایەتى هەردوو رێكخراوى (شارەوانیانى جیهان بۆ ئاشتى و رێكخراوى ئاشتى نێودەوڵەتى) لە كوردستان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وێنەیەك بۆ/
*-ئۆفیسى سەرەكى رێكخراوى شارەوانیانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى لە هیرۆشیما.
*- ئۆفیسى سەرەكى رێكخراوى ئاشتى نێودەوڵەتى لە جنیف
*-رێكخراوى گەلانى قڕكراو لە بەرلین
*-كەنالەكانى راگەیاندن و لایەنە پەیوەندیدارەكان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست