مێژووی دوای سه‌رده‌شت
Thursday, 20/05/2010, 12:00
خه‌ونه‌کانی سه‌رده‌شت که له نامه‌کانیدا به‌یانی ده‌کات مێژووی گێڕانه‌وه‌ی دووده‌یه‌یه له‌ژیانی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته ، خه‌ونێک که لێوان لێوه له جیهانێکی نایه‌کسان و مه‌رگ بار‌و بێ ئابڕو .. خه‌ونی شه‌ڕو کوشتارگای شه‌ڕی ناوخۆ‌و خوێن ڕشتن.. خه‌ونی چه‌ند به‌ره‌کردنی کۆمه‌ڵ و پاوان خوازی .. خه‌ونی دزی و به‌تاڵان بردن و کۆنترۆڵ کردنی قوت و ژیان و گوزه‌ران و ڕاگرتنی خه‌ڵکه‌که‌ی له‌برسێتیدا ....خه‌ونی پرۆسه‌ی به‌کۆنه‌په‌رست کردنی کۆمه‌ڵگا .. خه‌ونی ژیانی ئاواره‌یی وبێ سه‌رپه‌ناو موحتاج بۆ پاروویه‌ک نانی شێو .. خه‌ونی تێر‌و ته‌سه‌ل بوون و بێ خه‌م بوون بۆ ژیان .. خه‌ونی گێڕانه‌وه‌ی بزه‌و پێکه‌نینی ڕاسته‌قینه ، گێڕانه‌وه‌ی شه‌وق و زه‌وق بۆ ڕوخساری ئه‌م ووڵاته..
خه‌ونی سه‌رده‌شت وێنه‌ی ئه‌و دایکه‌یه که چۆن به‌ده‌ست ئازار‌و ناڵه‌و نه‌خۆشی و بێ ئۆقره‌ییه‌کانیه‌وه گیرۆده‌یه‌و ساته‌کانی ژیانی پڕ له زوخاوی ئه‌ژمارده ده‌کات له‌چاوه‌ڕوانیه‌کی درێژدا بۆ له‌شێکی ته‌ندروست که‌نه‌ی بینی و نه‌ی ووت ئۆخه‌ی ئه‌وه من بووم وه‌ک دایکی ده‌سه‌ڵاتداران ، که نایه‌ڵن هێشتاش هه‌ناسه‌یه‌کی بێ خه‌م وپڕ له ئۆقره له‌که‌ناری ده‌رده‌کانیه‌وه به‌قوڵی هه‌ڵکێشێ و خاوێنیش بیداته‌وه ... دایکێک که له‌ژیانیدا خێری له‌خۆی نه‌بینیوه‌و هه‌زاران خۆزگه په‌نگاوته‌ی قوڕگی بووه و ڕه‌ش پۆشه بۆ ژیانی و بۆ منداڵی بێنازو بۆ مه‌رگی جگه‌رگۆشه‌کانی ..
خه‌ونه‌کانی بۆ باوکێکه که چۆن ته‌مه‌نی لاوێتی به‌فیڕۆدا له‌پێناوی کوردایه‌تیدا، که چلۆن به‌هه‌زارو یه‌ک قوڕ به‌سه‌ری منداڵه‌کانی له‌ناو ده‌یان چه‌رمه‌سه‌رێ ی ژیاندا گه‌وره ده‌کات تا به‌رهه‌می ببینێت و له ساو په‌نایاندا بحه‌وێته‌وه ، که‌چی ده‌سه‌ڵاتداران له‌به‌رهه‌می ڕه‌نجه‌که‌ی ئه‌خۆن و له‌سه‌نگه‌ری دژ به‌یه‌کدا ڕایان ده‌گرن ، که‌چۆن ئاسایش و ژیانی منداڵه‌کانی تێک ئه‌دا له‌پێناوی باوه‌ڕێکدا که خۆی هه‌ڵی ئه‌بژاردو ئه‌مێستاکه‌ش لێپرسراوه‌کانی ووڵات زۆر بێ ده‌ربه‌ستانه ئاوڕێکیش له ڕیشی سپی ناده‌نه‌وه و فرمێسک بارانی ده‌که‌ن له‌شه‌ڕه‌کانیاندا ..
خه‌ونی سه‌رده‌شت بۆ براکان و گه‌نجانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یه که به گیرفانی په‌نجا که‌سیان هێشتا ناتوانێت پاره‌ی یه‌ک بتڵ شه‌مپانیای تاقه لێپرسراوێک بێت .. که هه‌موویان ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون ، که به‌تاڵ و بێ کار شۆسته‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته ئه‌پێون ، که دووچاری ده‌یان ده‌ردی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌بنه‌وه له به‌تاڵی گیرفانیاندا ، که زۆربه‌یان قه‌یره بوون به‌دیار چاره‌نووس و داهاتوی نادیاره وه ونازانن تام و له‌زه‌تی ژیانی گه‌نجانه‌و جیهانی خۆشی یه‌کانیان چی یه‌و چاره‌نووسیان به‌چی ئه‌بێت..
خه‌ونی سه‌رده‌شت خه‌ونی کوشتنی" نامووس "ی ژنان و کچانی ئه‌م ووڵاته بوو ،خه‌ونی له‌خوێن هه‌ڵکێشان وئه‌تک کردنی ئه‌وان بوو ،خه‌ونی زنجیرکردنی ئه‌وان بوو به‌کلتوری کۆنه‌په‌رستانه‌ی سه‌رده‌می چاخه‌به‌ردینه‌کان ،خه‌ونی بێ ڕێزکردن و کوته‌ک کاری ئه‌وان بوو له‌لایه‌ن پیاوسالارانه‌وه .. خه‌ونی به مرۆڤ نه‌زانینی ژنان و ئازادی یه‌کانی ئه‌وان بوو ، خه‌ونی به مرۆڤ بوونه‌وه‌ی ژنان بوو، خه‌ونی به‌فه‌رمی ناسینی چه‌ند ژنه‌و یاسا نامرۆڤه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان بوو ، خه‌ونی به عه‌یب و عارکردن و بێ ڕێزی کردنی ئه‌وان بوو خه‌ونی " شه‌ره‌ف " ی بێ شه‌ره‌فی بوو ، خه‌ونی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌ستانه‌ی ژیانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و خه‌ونی ژیان کردن وه‌کوکچ و خوشکی دایکی لێپرسراوان و به دیلۆکس ترین ئۆتۆمۆبیل وفڕۆکه گه‌شت وهاتۆچۆکانیان ڕێک بخه‌ن ..
خه‌ونی سه‌رده‌شت خه‌ونی نه‌وه‌ی نوێ بوو ، خه‌ونی سه‌دان هه‌زار خۆزگه‌و ئاواتی په‌نگ خواردوی گه‌رووی گه‌نجانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته بوو ، خه‌ونی ده‌ست ڕاگه‌یشتن بوو به هه‌موو توانسته ماددی یه‌کان بۆ گه‌نجان و بۆ ژیانێکی شایسته‌ی مرۆڤانه‌ی ئه‌وان ، خه‌ونی ئازاد بوونی ماچ و عیشق و خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه ژیانی هاوسه‌ری بوو، خه‌ونی ئه‌و خه‌ونی پیر بوونی گه‌نجانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بوو، خه‌ونی ژیانێکی ئاسوده‌و پڕله‌خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌وان بوو ، خه‌ونی چۆنیه‌تی زینده به‌چاڵ کردنی خۆزگه‌و ئاواتی ئه‌وان بوو...
خه‌ونی پیرو په‌ک که‌وته‌و بێ سه‌رپه‌نایان بوو که چۆن شه‌وانه به‌لای لایه‌ی دیموکراسی و حکومڕانی خۆماڵی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا خه‌ویان لێ ده‌خه‌ن ، خه‌ونی دایکان وباوکانی بوو که‌ڕێزی پێویستیان لێ ناگیرێت ، که ته‌مه‌نێکی دوور‌و درێژ ئێمه‌یان پێ گه‌یاند که‌چی ئێستا که‌سێک نیه که‌وچکێک شۆربایان به‌ده‌مه‌وه بکات و لێ یان بپرسرێته‌وه و خزمه‌تێکیان بکات ، خه‌ونی به‌ده‌مه‌وه چوون وقه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی باوکان و دایکانی ئه‌م ووڵاته بوو که ساڵه‌های ساڵ خه‌بات کاری ماددی بوون له به‌ره‌و پێش چوونی کۆمه‌ڵگه و ژیانی هه‌موو لایه‌کیان له‌ئه‌ستۆ گرتبوو ئه‌مێستاکه‌ش په‌ک که‌وته‌ی ده‌یان نه‌خۆشی و بێ ده‌ره‌تانی و چاوه‌ڕێ ی چه‌ند هه‌زار دینارێکی پچڕ پچڕله قوتی دزراوی خۆیان ئه‌که‌ن.. خه‌ونی ڕاگرتنی کسپه و هه‌ڵقرچانی جه‌رگی له‌ناکاوی ئه‌وان بوو.. خه‌ونی ئه‌و خه‌ونی نوێ کردنه‌وه‌و به مرۆڤ بوونه‌وه‌ی ئێمه بوو..
خه‌ونی منداڵانێک بوو که به‌ناچاری به‌خێوکردنی خێزانێکیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌و پێلاو خاوێن ده‌که‌نه‌وه ، که کاری تاقه‌ت پڕوکێن ده‌که‌ن و کۆڵان و شه‌قامی شار ته‌ی ئه‌که‌ن بۆ کڕینی دوو قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌رێک بۆخوێندنی خوشکه بچکۆلانه‌که‌یان، بۆ منداڵانێک که شانیان داوه‌ته به‌ر قورس ترین کار‌و تروسکایی له‌ده‌م وچاویاندا به‌دی ناکرێت، که بێ به‌ش بوون له سێبه‌ری خوێندگاو ئاواته خوازبوون وه‌ک هه‌ر منژاڵێکی ترفێری زانست و زانیاری یه‌کان ببونایه ، له‌کاتێکدا ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی که له بودجه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته خه‌رج ده‌کرێته‌وه بۆ ده‌م کوتی ئێمه و ئازادی یه‌کانمان به‌زیاده‌وه خوێنده‌واری له‌م ووڵاته‌دا ئه‌گه‌یه‌نێته ئاستی ووڵاتانی جیهان.. خه‌ونی سه‌رده‌شت ئه‌مانه‌و خه‌ونی کۆتایی هێنان بوو به مه‌رگه‌ساته‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ...
سه‌رده‌شت چیرۆکی ژیانێک ده‌گێڕێته‌وه که هه‌مومان به‌ئاواته‌وه‌ین و به‌دێژایی مێژوو خه‌باتی بۆ ئه‌کرێت ، چیرۆکی ژیان و ئاینده‌یه‌کی پڕ له‌گه‌شه‌و هه‌ڵدان ، چیرۆکی ژیان و دنیای بێ چه‌وساندنه‌وه ، چیرۆکی ژیانه‌وه‌و ده‌سته‌به‌رکردن و پاراستنی ئازادی یه‌کان ، چیرۆکی به‌هاووڵاتی کردنه‌وه‌و به‌یه‌ک چاو سه‌یرکردن و بێ جیاوازی ، چیرۆکی خۆش گوزه‌رانی و پڕ له‌ئاسایش وبێ تۆقان ..چیرۆکی گێڕانه‌وه‌ی ڕێز‌و به‌ها و چیرۆکی گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤه‌کان بۆ ده‌ستی خۆی ..
سه‌رده‌شت مێژویه‌کی نوێ ی تۆمار کرد له‌کوردستان و یه‌که‌مین سه‌روه‌ریشی بۆخۆی تۆمار کرد ، که‌سێک خه‌ونی نه‌بێت ناتوانێت مێژوو بنوسێت ، خه‌ونی ئازادی یه‌کانی مرۆڤ و هه‌وڵ و خه‌باتی بێ ووچان بۆ هێنانه‌دی ئاینده‌و ژیانێکی گه‌شترو باشتر.. خه‌ونی به مرۆڤ ی کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و خه‌ونی ئازادی و به‌رابه‌ری ... ئه‌مه سه‌رده‌شت کردی و مێژوی دوای سه‌رده‌شت گۆڕاو ئیتر مێژوویه‌کی نوێ له‌خه‌باتی ئازادی خوازی و مرۆڤ دۆستانه له‌کوردستان به‌هیمه‌تی بێ ده‌نگ نابین هاتۆته پێشه‌وه .. بۆئه‌وه‌ی وه‌سیه‌ته‌که‌ی وه‌ک سومبولێکی مه‌زن له هۆش و بیر‌و هرزدا بمێنێته‌وه جێ ی خۆیه‌تی هه‌موومان ببینه ڕێبواری ئه‌م په‌یام و نه‌به‌رده مرۆڤانه‌یه ، لێره‌یه سه‌مای گوڵ ، وه‌رن با پێکه‌وه ده‌ست بگرین ....
21 ی ئایاری 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست