چاوپێکەوتنی یواکیم مێدین لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدیدا


پڕۆژه‌ یاسای خۆپیشاندان ، یان پڕۆژه‌ی بێ ده‌نگ کردنی خه‌ڵکی کوردستان !

Thursday, 11/11/2010, 12:00


دوا به‌دوای زۆربۆ هێنانی جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی کوردستان بۆ پارت و ده‌سه‌ڵات و حکومڕانانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئازادی و به‌ که‌یسی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ، وه‌ که‌ووتنه‌ ناو ته‌نگه‌ژه‌و هستریایه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌ئاستێکی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ، ناچار ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به‌ ئیعازو له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه‌ و له‌ڕێ ی سه‌روکه‌له‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ مفته‌خۆره‌ کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناو په‌رله‌مانه‌ حیزبیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی توانیان پڕۆژه‌ یاسای که‌له‌بچه‌ و قفڵ لێدان له‌ زمان و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان فه‌راهه‌م بکه‌ن و، هه‌رله‌ڕێ ی ئه‌و یاسا دژی مرۆڤانایانه‌وه‌ به‌ تاک و به‌ کۆمه‌ڵ ئازادی خوازان و تێکڕای خه‌ڵکی کوردستان حه‌واله‌ی دادگاگانیان بکه‌ن و سزای له‌سێداره‌دانی هۆش و ئه‌قڵ و بیرو بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز له‌پارتی کوردی به‌کرده‌وه‌ و له‌مه‌یداندا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بخه‌نه‌ ده‌ستووری کاریانه‌وه‌ ..

با له‌وه‌ بگوزه‌رێێن که‌ هێشتا ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری خێڵی قه‌وم و قه‌بیله‌ و مه‌زهه‌بیه‌کانی عێراقه‌..به‌ڵام خودی ئه‌م هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ نه‌ک به‌ ته‌نها ڕێگه‌ گرتن و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی یه‌کانه‌، به‌ڵکو سه‌رکوت کردن و له‌خوێن هه‌ڵکێشانی له‌مه‌ودوای بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ و، په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌ڕێکه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌تایبه‌تی ترده‌سه‌ڵاتی بارزانی له‌دوای تیرۆری سه‌رده‌شته‌وه‌ به‌دواوه‌یه‌تی له‌دژی ئازادی خوازانی کوردستان..

ناوه‌رۆکی ئه‌م په‌یام و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی پارتی کوردی له‌ڕێ ی معاش خۆره‌ کۆنه‌په‌رسته‌کانیانه‌وه‌ جگه‌له‌ سه‌رکوتی ئازادی و ئازادی خوازی ، جگه‌له‌ کڕنووش بردن و بێ ده‌نگ کردنی خه‌ڵک بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌زۆر خۆسه‌پێنه‌ری پارتی کوردی ، جگه‌له‌ بێ ئیراده‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان هیچی تر نیه‌..ئه‌وان هه‌موو ئالگۆو میکانیزمێک ئه‌گرنه‌ به‌ر بۆ دوور خستنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ خه‌ته‌رێک له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ که‌ هاته‌ پێشێ و ، تا ئه‌وکاته‌ش که‌ بزانن هێشتا په‌لامار نه‌دراوون و ده‌سه‌ڵاتیان تێک نه‌دراوه‌ ، به‌به‌رگی مرۆڤ دۆستی یه‌وه‌ و له‌ڕێ ی یاساکانیانه‌وه‌ خۆ ئه‌نوێنن و به‌م هۆیه‌وه‌ ڕێگا له‌هه‌ر جموجۆڵێکی جه‌ماوه‌ر ئه‌گرن که‌ له‌دژی ئه‌وان بێته‌ مه‌یدانه‌وه... ئه‌وان له‌ڕێ ی ئه‌م بڕیارو په‌یامانه‌یانه‌وه‌ خۆیان ده‌که‌نه‌ وه‌کیلی خه‌ڵکی کوردستان و له‌ جیاتی ئیراده‌ی واقیعی و ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌وه بیر بۆ خه‌ڵک ئه‌که‌نه‌وه‌ ، بیر بۆ په‌یداکردنی نانی ڕۆژ ، ژیانی تێرو ته‌سه‌ل ، خۆش گوزه‌رانی ، ئاووکاره‌با ، نیشته‌جێ بوون و هه‌زارو یه‌ک داخوازی تر...ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ له‌جیاتی ئێمه‌ بڕیار بده‌ن که‌ چانسی ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌رئه‌وه‌یه‌و ئه‌بێت خۆتی له‌گه‌ڵدا بگونجێنیت ! ئه‌بێت سه‌برو ئۆقره‌مان هه‌بێت له‌به‌رابه‌ر فه‌سادی مالی و دزین و فه‌رهودی کردنی ژیانی ئێمه..ئه‌بێت بێ ده‌نگ بین له‌ئاست شه‌ڕو تاوانکاریه‌کانیان ، له‌ئاست که‌ڵه‌که‌ی سامانه‌کانیان ، له‌ئاست دزینی داهات و ژیانی یه‌که‌ به‌یه‌که‌ی خه‌ڵكی کوردستان..ئه‌وان به‌ڕاستی نایانه‌وێت خه‌ڵکی کوردستان ئازادو به‌رابه‌ر بن ، نایانه‌وێت ژیان و ئاینده‌و چاره‌نووسێکی باشتریان هه‌بێت و به‌کرده‌وه‌ و به‌درێژایی مێژووی کۆن و نوێیان ئه‌مه‌ په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی ناسیونالیزم و پارتی کوردی بووه .. ته‌نها ڕێگایه‌ک که‌ مابێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان خه‌باتی به‌رده‌وامیانه‌ بۆده‌ست کۆتا کردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان و هێنانه‌ کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ دیاری کردنی چاره‌نووس و ئاینده‌یه‌کی مرۆڤ دۆستانه‌ ....

2010 نۆڤمبه‌ری 10

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە