کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر من بەرهەم ساڵح بومایە لەبەر (ئەنەس) ى منداڵە ساواكەى شەهید ئومێد دەستم لەكار دەكێشایەوە

Sunday, 03/04/2011, 12:00


جارێكى تر ژمارەیەك روداوى دڵتەزێن و ویژدان جوڵێن بەدەستى نۆكەرانى بنەماڵەى خێڵەكى مەلا مستەفا و جەلال تاڵەبانى تۆماركران كە لێرەدا من مەبەستم شەهیدكردنى ئەو پۆلە كوردەیە كە لەماوەى خۆپیشاندانەكانى ئەم دواییەى سنورى ئیدارەى سەوز كراو رویاندا.
هەموو شەهیدانى ئەو روداوە كە خوێنیان رژا وەك هەر كوردێكى ترى رەسەن جۆگەلەى فرمێسكیان لە چاوەكانى منیش دروست كردو دڵم ماتەمینى بۆ دانان،بەڵام هیچیان هێندەى ئەو دیمەنەى (ئەنەس) ى شەش مانگان كە باوكە نازدارەكەى (ئومێد) بەدەستى چەتەكانى جەلال شەهید كرا ئازارى نەدام و نەیگریاندم !!گریانێك كە گوڕگوڕ فرمێسكى لە چاوەكانم دەهێنا،ئاخر ئەو كۆرپە بچوكە بەو تەمەنەوە لە نازى بابەگیان پچڕیندرا دەبێت چ تامێك بداتە دەمى جەلالێك كە هەموو مێژوەكەى خیانەت و خۆفرۆشى بوە ..دەبێت جەلال چى بەو كۆرپە نازدارە بڵێت كە لەو تەمەنەدا لەنازو باوەشى گەرم و فێنكى باوكى دایبڕاند..دەبێت بەرهەم ساڵح چۆن رێگە بە هێزەو ورەو بیرى خۆى بدات كە بڵێت من سەرۆكى حكومەتى هەرێمم و لەو لاشەوە ئەو كۆرپە بێنازە بەدەم بێ باوكیەوە بگریت و كە گەورەش بوو چیرۆكى شەهیدبونى بابەى بۆ باسبكەن كە چەتەكانى حزبەكەى بەرهەم ئەكتەرى سەرەكى كوشتنینى!!
با بەرهەم ساڵح سەرێك لە ئەنەسى هەتیوكراو بدات و گوێ بۆ گریانەكەى بگرێت و ئەوسا تف بكاتە ئەو پۆستە كارتۆنیەى خۆى كە ناتوانێت بكوژانى باوكى ئەنەسى كۆرپەى ساوا نازدارەى شەهید ئومێد دەستگیر بكات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە