بەیاننامەى گروپى راپەرین لە كوردستان

Wednesday, 16/02/2011, 12:00




جەماوەرى بە شەرەفى شارى سلێمانى وسەرجەم شارو شارۆچكەكانى كوردستان ئەى گەنجە دلگەرمەكانى وولاتى گەندەلستان و مافیا, ئەى لاوە دەرچوى زانكۆ و پەیمانگاكانى بێكارى كوردستان ئەى رۆشنبیرانى بە ئەمەكى كوردستان ئەى دایك و خوشكو براى شەهیدو ئەنفال و كەم ئەندامەكانى كوردستان ,ئەى هەژاران وبێكارانى دەستى دەسەلات ئەى ئەوانەى كە دوینێ نەتانتوانیوە بێنە سەر شەقام داواى مافەكانتان بكەن لە ترسى جەورو ستەمى زالم و گەندەل و مافیاى ئەم كوردستانە .سبەى رۆژى پێنجشەمە برژێنە سەر شەقام بە یەك دەنگ هاوارى ئازادى و یەكسانى و لەناوبردنى گەندەلى پشتیوانى لە ئاپۆراى گەنجانى راپەریو بكەن كە بە زمانى سەردەمى خۆیان داواى مافى میللەتێك ئەكەن تا بۆ جیهانى بسەلمێنین كە میللەتێكى هوشیارو و دیموكراس خوازین . بۆیە پێویستە گوێ نەدرێت بە هیچ ووتەى پرو پوچى دەسەلات كە هەر رۆژەى بە پاساوى ئەزمونەكەمان و ئەزمونەكەمان و ئەزمونەكەمان سوكایەتى بە كەرامەتى ئینسانى كورد دەكرێت بەلكو پێویستە ئەزمونەكەمان لەدەستى چەتە و دز و مافیا دەربێنین و كەشتى خەبات و گیانبازى پێشمەرگەو سەروەریەكانى نەتەوەكەمان بە رەو كەنارى ئارامى بگەیەنین .ئیتر بۆ راپەرین



گروپى راپەرین لە كوردستان

شەوى 16/17 -2-2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە