کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى حكومەت دكتۆر بەرهەم .. توانیم میز لەباخەكەتانا بكەم !!

Tuesday, 25/01/2011, 12:00


سوێند ئەخۆم بە پیرۆزى خاكى نیشتیمانە ئەتككراوەم لەلایەن دەسەڵاتى خۆماڵى جەردەوە كە ئەوەى ئەیڵێم و ئەینووسم حەقیقەتى رووتە و هیچى تر ، من بەدبەختێكى ئەم هەرێمەم كە تیایدا گرنگە بەهەموو شتێك دەدرێ تەنها گەنجان نەبێت ، هەرچەندە زۆریش بازرگانى بە دۆسیەیى گەنجانەوە ئەكرێ ، نایشارمەوە من بۆخۆم كاتێ خوێندكارى زانكۆبم و پێش ئەوەى پاش تەواوكردنى ببمە شاگردى وەستاى تەختە بەستن ، زۆر سەرسامبووم بە كەسایەتى و رابردووى دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح ، لەناخى خۆمدا ئەمووت هیچ نەبێ ئەم زاتە نیوەى ژیانى لە ئەوروپا و ئەمریكا بەسەربردووە و ئەزانێ كێشەى گەنجان بەتایبەتى و كێشەى میللەت بەگشتى چیە و چۆن چارەسەردەكرێت ، هەربۆیە زۆر پشتیوانیم دەكرد و زۆرتریش چەپڵەم بۆ لێدەدا كاتێ لەبانگەشەى هەڵبژاردنى هاوینى پاردا بنكەكانى دەنگدان دەگەڕا و بەئاستەم پاسەوان و حەشامى ماستاوچیانت لەچواردەور دەبینى ، ئێ ناهەقیشم مەگرن ئەگەر بە نمایشى ئەم شانۆگەریە هەرزانە چەواشەكرابم .. خۆمن لە عەربەت و تاسلوجە دوورترم نەبینیوە تاكو بەراوردێكى مەیدانى لەنێوان ئەزمونى سیستەمێكى دیموكراتى و تۆتالیتاریدا بكەم و هەستى پێبكەم .

دیارە دكتۆر بەرهەم كاتێ دروشمى [ كردار شەرتە ] ى بەرزكردەوە وەك پەیامى لیستى كوردستانى لە هەڵبژاردنەكاندا ، بەتەنها درۆى لەگەڵ ئێمەى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانى ستەمدیدەدا نەكرد .. بەڵكە یەكەمجار درۆى لەگەڵ خودى گەنى خۆیداكرد .. پاشان هەرخۆى قەناعەتى بەخۆى كرد كە ئەشێ خەڵكیش بڕوا بەم درۆیەیى بكات ، لێرەشەوە مێژووى ئابرووچوونى دكتۆر بەرهەم وەك كەسایەتیەكى سیاسى دەستی پێكرد .

مەزنترین كەلێن لەكەسایەتى دكتۆر بەرهەمدا ئەوەیە كە كەس لەخۆى بە ژیرتر نازانێت ، بۆ ؟؟؟؟؟ لەبەرئەوەى گوایا ئەم لە ئینگلاند خوێندویەتى و هەر لەوێش دكتۆراى لە زانستى كۆمپیوتەردا هێناوە ، كەئەمەش سەرەتاى رۆچوون و ئینتیحاركردنى سیاسى خۆیەتى ، لەبەرئەوەى ئەو سەردەمە زەمەنێكە بەسەرچووە كە وەك هەشتاكان و سەرەتاى نەوەتەكان [كاتى گەمارۆ ئابوریە سێ جەمسەرەكە ، بەعس ، پارتى ، U N ] دانیشتوانى ئەم هەرێمەى خنكاندبوو .. ئەوكـــــــاتە ئێمە تاكو سپیدە لەبەر گەرماى هاوین و سەرماى زستاندا عارەقى سوور و لەرزەى شینمان ئەكرد و جەنابى دكتۆر بەرهەمیش خۆى و خەندان .. خۆى و خێزان .. لە واشنتۆن و هونولولو بودجەى شەش ساڵى تاكێكى ئەم وڵاتەیان بە نیو خولەك سەرف دەكرد .

بەهەرحاڵ تا لەتەوەرەى بابەتە سەرەكیەكەم دوور نەكەومەوە ویستم باس لە فوووووول گەندەڵى دكتۆر بەرهەم و حەوت روویى ئەم كابرا دەجالە مەكربازە بێ ئابرووە بكەم كاتێ چەواشەكارانە ئەیووت [ كردار شەرتە ] .. دەك ئەگەر خوا هەیە رووت رەشبكات و بتگرێ ئیلاهى ، چونكە من و هەزارانى وەك من پاش تەواوكردنى زانكۆ نەك دەرفەتى كاركردنى سێ سەد دۆلارى لەمانگێكدا بۆمان نەڕەخسا و پێمان حەڵاڵ نەبینرا بەڵكە لەبەرامبەردا دەرفەتى بازرگانى دەیان ملیۆن دۆلارە بۆ بەتین و براكانى دكتۆر وەك فەرشى سوور لەبەر پێیاندا راخرا ، ئــــــاخر دكتۆر راستدەكات [كــــردار شــــــەرتــــە] ، دەى خوایە ئەمجارەش رووت رەشبێ .

رۆژێ لەگەڵ وەستاكەم بەرەو مێرگەپان چووم تاكو تەختەى سەقفى خانوى خواپیاوێك ببەستین لەوێ باخێكى لەرادەبەدەر خۆش و قەشەنگم بینى كە ئەمسەرى دیاربوو و بەڵام بەخوا ئەوسەرى دیارنەبوو ، پاش پرسیاركردن وتیان ئەم باخە سى و پێنج دۆنمە و موڵكى سرفى جەنابى دكتۆر بەرهەمە ، حسابم كرد سى و پێنج دۆنم زەوى هەشتاو حەوت هەزار و پێنج سەد مەتر دووجا زەوى دەكات ، منیش حەسودیم بە دراوسێكەمەوە ئەبینى و خەونم بە خۆشگوزەرانیەوە ئەبینى كــــە لەهەشتا مەتر دووجادا دوو ژوور و هەیوانێكى هەیە و كرێچى نیە .... بەراستى كارەساتە و لەم كارەساتەش گەوترەتر بێدەنگ بوونە لەسەرى ، بەراستى خیانەتكردنە لەخود و لە شەرەفى ماڵ و منداڵ و دایك و باب و خاك و نیشتیمان ، كەپاش ئەم نابەرانبەرى و خیانەتانەى دكتۆر بەرهەم و حاكم قادر و شێخ جەعفەر و مەلا بەختیار ، مرۆڤ دەنگیان پیبدات یان لێیان بێدەنگ بێت .

ئەشێ ئەمڕۆ دەسەڵاتمان تەنها پرۆتیستۆكردن و گلەیى بێت ، یان هەر هیچ نەبێ رەفتارەكەى وەكو من بێ كاتێ لەحەسرەت و داخا چووم لەناو باخە سى و پێنج دۆنمیەكەى دكتۆر بەرهەمدا میزم كرد ، بەڵام بەراستى ئاسوودە بووم چونكە بەم كردارەم هەستمكرد نەفرەت لە گەندەڵترین مرۆڤ و دەسەڵاتى خائین دەكەم ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە