کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رێزان که‌رووبی و موسه‌وی: فه‌رمون،‌ ئێوه‌ پێشەنگی ئاشکراکردنی کاره‌ساته‌کانی ساڵی ١٣٦٧ ی هه‌تاوی زیندانه‌کان ئێران بن.

Saturday, 26/06/2010, 12:00


دوابه‌دوای له‌سێداره‌دانی چوار لاوی بێتاوانی کورد و لاوێکی غه‌یره‌ کورد له‌ ڕۆژی یه‌ک شممه‌ رێکه‌وتی ١٩ مانگی مێ ٢٠١٠ و نوواندنی به‌رپه‌رچیێکی لاوازی به‌ڵام به‌ناچاری موسه‌وی و که‌رووبی دوو کاندیدی وه‌لانراوی پاڵاوتنه‌کانی ده‌هه‌مین خۆلی سه‌رۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە لەسێدارەدانی ئەو پێچ گنجە، دادستانی تاران هه‌ڕه‌شی تۆمه‌تبارکردنی موسه‌وی به‌ سه‌کۆت کردن و بێدەنگی له‌‌ مه‌ڕ کاره‌ساتی زیندانه‌کانی ئێران له‌ ساڵی ١٣٦٧ ی هەتاوی کرد.
دادستانی تاران ده‌ڵێ: " چۆنە موسه‌و‌ی له‌ کاتی لە‌ سێداره‌دانی به‌کۆی زیندانییه‌کانی ئێران لە ساڵی ١٣٦٧ ی هه‌تاوی که‌ به ‌ده‌ستووری ڕێبه‌ر ئیمام خۆمه‌ینی بونیانگۆزاری نیزام جێ به‌ جێ کراوەن هیچ به‌رهه‌ڵستکاری و ناره‌زامه‌ندیه‌کی له‌ خۆ نه‌نوواندوە، بڵام ئیستە له‌ ڕابه‌تەی له‌سێداره‌دانی ئه‌و پێچ که‌سه‌ له‌ بێ عه‌داڵه‌تی و کرده‌وه‌یەکی نادادپه‌ڕوه‌رانەی دامووده‌زگایی دادپه‌ڕوه‌ی ئێران لێدوان وقسه‌ ده‌کا".
ئه‌وه‌ی‌ جێ سه‌ره‌نجه و سەرسوورمانە‌ ئه‌وه‌یه‌، تائستاش موسه‌وی هیچ وه‌ڵام و به‌رپه‌رچی له‌ مه‌ڕ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی دادستانی تاران له‌ خۆی نیشان نه‌داوه‌ و بێ ده‌نگی ئیختییار کردووە.
به‌ پێچه‌وانه‌ی موسه‌وی،‌ که‌رووبی له‌ نامه‌یه‌ک دا بۆ ئایه‌تۆڵڵا موسه‌وی ئه‌رده‌بیلی‌ له‌مه‌ڕ کارەساتەکانی زیندانەکانی ئێران لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی ده‌ڵێ:
مێیبت‌بارترین مساله‌ای که اخیرا مگرح شده است و برای اولین بار چنین روندی را شاهد بودیم، اینکه در روزهای اخیر دادستان محترم تهران برای توجیه اقدام تشکیلات قچایی در رابگه با اعدام ۵ نفر از شهروندان ایرانی و در پاسخ به مواچع کاندیداهای معترچ انتخابات و بویژه در رد سخنان نخست‌وزیر زمان امام به سال ۶۷ اشاره کرده و اعلام می‌کند که چرا ێقای موسوی در ێن زمان به اعدام‌هایی که با حکم حچرت امام ێورت گرفت اعتراچ نکردند. ایشان همان حرفی را می‌زند که دشمن می‌گوید. تاکنون کسی در این باره این گونه حرف نزده است، چرا که تاکنون هیچگاه ریز ێن قچایا بررسی نشده و چرایی ێن مشخێ نیست و هنوز ماجرا در ابهام قرار دارد و معلوم نیست که تا چه اندازه امام در این ماجرا دخالت داشته‌اند
له‌ به‌رپه‌رچی و نووسینی به‌شێک له‌ نامه‌ی ‌که‌ورووبی بۆ ئایه‌تۆڵڵا موسه‌وی ئه‌رده‌بیلی چه‌ند مه‌سه‌له‌ی گرینگ دێنه‌ به‌رچاو.
یه‌که‌م، چۆنه‌ موسه‌وی هیچ لێدوانه‌ و به‌رپه‌رچی یه‌کی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ڕکانده‌نه‌ی دادستانی تاران لە خۆی نیشان ناداوە، به‌ڵام که‌رووبی بناوی موسه‌وی نامه بۆ ئایەتۆڵلا ئەردەبیلی ‌ده‌نووسی و پشتگری لە سەرۆک وەزیری میرحۆسێنی موسەوی ده‌کا.
پرسیار لەو رابەتە دا ئەویە، ئایا موسه‌و‌ی ده‌ستی له‌و کاره‌ساته‌دا بووه‌ یان شه‌هامه‌تی لێدوان و هه‌لووێست گرتنی له‌ هه‌مبه‌ر ڕێبه‌ر و بۆنیانگۆزاری نیزام ئیمام خۆمه‌ینی نیه؟‌.
لانی که‌م موسه‌ی دەێتوانی له‌ بەیاننامەیەک دا ڕاست و ناراست بوونی ئه‌و واووتنه‌ی دادستانی تاران ڕەت کاتەوە. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌ جیاتی موسەوی، که‌رووبی به‌ نیابه‌ت نامه‌یه‌کی کراوه‌ی راسته‌خۆ بۆ ئایه‌تۆڵڵا موسه‌وی ئه‌رده‌بیلی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌ی ناردۆه‌ و پاڵشتی له ڕه‌ووشت و ڕه‌فتاری‌ سه‌رۆک وه‌زیر موسه‌وی له‌ کاتی له‌سێداره‌دانی ٤٥٠٠ که‌س ده‌کا و قسه‌کانی دادستانی تاران بردۆته‌ ژێر پرسیار، و به‌ کرده‌وه‌یه‌کی دوژمنانی نیزامی ناو ده‌با.
له‌کاتی کارەساتەکانی ‌دڵته‌زێنەی زیندانه‌کانی ئێران له‌ ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی میر حۆسێن موسه‌وی سه‌رۆک وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاته‌ی نیزام‌ بوو نه‌ک که‌رووبی، به‌ڵام بۆ موسه‌وی بێ دەنگی کردووه‌، و هیچ ناڵی، و که‌رووبی وه‌ڵامی دادستانی تارانی داوه‌ته‌وه‌، بێگومان بێ ده‌لیلی نیه‌.
یه‌کێک له‌ هۆکارەکانی ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و کارەساتە‌‌ چەوت و ناڕەوایە زۆر حه‌ساس و هه‌ستیاره‌‌، و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش لێدوان و باس کردنی لە لایەن موسه‌وی ده‌توانی کێشه‌ێکی ئابڕو و حیسییه‌تی بۆ میرحۆسێنی موسەوی پێک بهێنی و پرسیارێکی زۆر وه‌گربخات.
موسه‌وی ئیستە کە خۆی بە پێشڕوی چاکسازی نیزامی ئیسلامی ئێران خستوتە مەیدانی سیاسی ئەگەر بۆ بۆ خۆپاراستن و خۆ ته‌بره‌عه‌کردنیشی بێت ناچاره‌ باسی ئه‌و کارەساتە دڵتەزێنە بکا و له‌ مه‌ڕ ئەو بڕیارەی ئیمام خۆمه‌ینی هه‌ڵوێست بگرێ، و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ئاشکرا بکا، ئایا له‌سێداره‌دانی ئه‌و ٤٥٠٠ که‌سە له‌ ژێر چاوه‌دێری و به‌ ده‌ستووی ئیمام خۆمه‌ینی ڕێبه‌ر و بۆنیانگۆزاری نیزام بووه‌ یان خۆمەینی ئاگاداری ئەو مەسەلەیە نبووە، و موسەوی چەندە دەستی لەو کارەساتەدا بووە؟.
موسه‌وی دەبێ ئەو قەزییەیی روون کاتەوە، کە چه‌نده‌ ئاگاداری ئه‌و کارەساتە ‌بووە، و چه‌ هه‌وڵوێستێکی له‌و کاته‌ دا له‌ خۆی نیشان دواه‌. ئایا نارەزامەندی خۆی بە ئیمام ڕاگەیاندووە، یان ئەویش بەشداری لە سێدارەدانی ئەو ٤٥٠٠ کەسە بووە؟
روونه‌، چ ئیمام دەستی له‌و کاره‌ساته‌ دا بووبێ و ده‌ستوری له‌ سێداره‌دانی ئەو ٤٥٠٠ که‌سەی واژۆکردبێ و چ ئاگاداری بڕیار ده‌رکردنی ئه‌و کرده‌وه‌ ناڕه‌وایه‌ نبووبێ، له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تدا موسه‌و‌ی دەباتە‌ قۆناخیکی نوێ بەرهەڵستکاری،‌ و ده‌ڕبڕینی بڕیار بۆ ڕاست کردنه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تی دادستان تاران لە موسەوی دژوار دەکا.
لە لایەک موسەو‌ی ده‌بێ زۆر به‌وێر بێت که بتوانی‌ ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ ناڕه‌وایه‌ی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی که‌ گۆیا ئیمام ڕاستەو‌خۆ ده‌ستی لە کۆشتنی ئەو ٤٥٠٠ کەسەدا بووە، مه‌حکومی بکا، و لە لایەکەی دیکەوە ئه‌گه‌ر کارەساتەکە‌‌ مه‌حکوم نه‌کا، له‌وانه‌یه‌ ئابڕو و متمانه‌ خۆی لە لای لایەن گرانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له‌ ده‌ست بدا.
مه‌سه‌له‌ی دووه‌م که‌ جێ سه‌رنج و ڕامانه‌، ئه‌وه‌یه‌، که‌رووبی‌ له‌ نامه‌که‌ی دا له‌ وشه‌ی (مێیبت‌بارترین) که‌ڵکی وه‌رگرتوو و ده‌ڵێ:
" مێیبت‌بارترین مساله‌ای که اخیرا مگرح شده است و برای اولین بار چنین روندی را شاهد بودیم،............ ایشان همان حرفی را می‌زند که دشمن می‌گوید" ده‌رده‌که‌وه‌ی که‌ که‌رووبی بە به‌رباس خستن و ئاشکرای کردنی ڕاستی یه‌کانی کارەسات و نەهامەتییە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی چه‌نده‌ حه‌ساسه‌، که‌ لێدوانی و وەبیرهێنانەوەی ئه‌و فاجەعەیە له‌ لایه‌ن دادستانی تاران به‌ کاره‌ساتێکی زۆر سنگین تر واته‌ مێیبت‌بارترین......."، له‌ جێ به‌جێ کردنی حوکمی داسه‌پاوی له‌ سێداره‌دانی ٤٥٠٠ که‌سی بێتاوان که‌ له‌و‌ په‌ری بێ ئیمانی و بێ خودایی، و بێ ره‌حمی و بێ وێژدانی ته‌نانه‌ت له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا له‌ سێداره‌ دراوه‌ن، له‌ خۆدی ڕووداوه‌که‌ی قۆرستر‌ ده‌زانی که‌ به‌م شێوه‌یه‌ لێدوانی له‌سه‌ر ده‌دا.
که‌رووبی پێی وایه‌ لێدوان و قسه‌کردنی دادستانی تاران له‌ ڕاستی دا تاوانی له‌ خۆدی ڕووداوه‌کانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی زیاتره‌. به‌ چه‌ند ده‌لیل:
1- زیندووکردنه‌وه‌ی کاره‌سته‌کانی ١٣٦٧‌ نه‌ک ده‌بێته‌ هۆی ده‌داووکه‌وتنی وه‌زیر ئیمام مێر حۆسێن موسه‌وی، بێگون ئاگری ئه‌و کێشه‌یه‌ داوێنی خۆدی خۆی واته‌ که‌رووبی و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ش که‌ بناوی به‌ره‌ی ئیسلاح ته‌له‌بی ئیسلامی هاتونە گۆرەپانی و پانتایی سیاسی ئێران دەگرێتەوە، بۆ نمونە عه‌لی ئه‌که‌به‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی، مه‌حه‌مه‌دی خاته‌می و هتد.
2- دادستانی تاران له‌ ‌هه‌ڕه‌شه‌کردنی له‌ موسه‌وی دوو تۆمه‌تی ئاشکراکردۆن، تۆمه‌تی یه‌که‌می، ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاره‌ساتەکانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی له‌ ژێر چاوه‌دێری و به‌ده‌ستووری ئیمام خۆمه‌ینی ڕێبه‌ر و بونیانگۆزاری نیزام بووه‌، و به‌ پێی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی دادستانی تاران ئه‌گه‌ر قه‌راوابووبێ که‌ ئه‌و کرده‌وه‌ی ئیمام ناڕه‌وا بووه‌، بۆ ئه‌و کاته‌ هیچ که‌س مه‌ته‌قی نکردۆوه‌.
تۆمه‌تی دووهه‌م، روون و ئاشکرایە که‌ ئه‌و فاجه‌عه‌یه‌‌ له‌ کاتی سه‌رۆک وه‌زیری موهه‌ندیس مێرحۆسێن موسه‌وی بووه‌، باشه‌ ئه‌گه‌ر بڕیاری له‌ سێداره‌دانی ٤٥٠٠ ‌که‌سە لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی ناڕەوابووە و بێ عه‌داڵه‌تی تێیدا بووە، بو مێر حۆسێن موسه‌وی سەرۆک وەزیری ئەو کاتە و مودەعی پێشڕوی ئیسلاح تەلەبی ئەوڕۆ، بۆ و له‌به‌ر چێ هیچ ئیعته‌راز و ده‌ژڕاوه‌ستانێکی له‌ به‌رامبه‌ر ئیمام و داموو دەزگای دادپەڕوەری ئەوکاتەی نکردووە و بێدەنگی ئیختیار کردووە. ئایا سه‌کوت کردن و بێده‌نگی موسەوی لەمەر ئەو فاجەعەیە نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندی لە مەڕ بڕەیارەکەی ئیمام نبوو‌ە؟.
ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ موسه‌وی ئیستا بناوی کاندیدی نارازی و وه‌لانڕاوی پالاوتنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له‌ بی عه‌داڵه‌تی نیزام و دامووده‌زگای دادوه‌ری لێدوان و قسه‌ ده‌کا.
باشه‌ که‌س نیه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و کاته‌ی ئیمام و مۆخالیفی ئه‌وڕۆی نیزام، و جارده‌ڕی و ئالای هه‌ڵگر و پێشڕه‌وی چاکسازی ئیسلامی بکا، و لێ بەپرسی ئایا هه‌ڵاوارد و جیاوازی ئه‌و کاته‌ به‌ به‌راووردی بارودۆخی ئه‌وڕۆی نیزام چه‌ن که‌ به‌رێزتان بناوی‌ پێشڕه‌وی ڕێبازی خه‌باتی داوه‌ڕی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له‌ کرده‌وه‌کانی ناعاده‌ڵانه‌ و نادادپه‌روه‌ڕانەی ئەوڕۆی نیزام ئیعته‌راز و ده‌ژڕاوه‌ستان ده‌که‌ن؟!!!!!!.
له‌ واقه‌ع دا دادستانی تاران به‌ تیرێک دوو نیشانه‌ گرتوون‌، له‌لایک دادستان هه‌وه‌ڵ ده‌دا به‌ به‌رباس خستن و وەبیرهێنانەوەی‌ کاره‌ساتی زیندانه‌کانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، دەێهەوێت بە کرده‌وەکانی ‌دڕندانه‌ی هه‌نوکه‌ی نیزام، واته‌ مەشرووعییەت دان به‌ بڕیاری ناڕه‌وای سیسته‌می نا دادوه‌ڕی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران سەبارەت بە لە سێدارەدانی ئالاهەڵگران وئازادیخۆازانی پەژاک بکا.
له‌ لایکی دیکه‌، دادستانی تاران وه‌ک رێوی یه‌کی فێڵه‌باز بە وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی به‌شداری موسه‌وی له‌ کاره‌ساتێکی ئاوا ناشیرن و دڕندانەی نیزام، موسه‌وی ناچار به‌ لێدوان و ئاشکراکردنی چه‌ند و چۆنی ئه‌و کاره‌ساتانە‌ ده‌کا، تا ڕاستی یه‌کانی شه‌خسییه‌تی واقه‌عی موسه‌وی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئێران ئاشکرا بێت.
موسه‌وی چ فاجەعەکەی سالی ١٣٦٧ی زیندانەکانی ئێران مەحکوم بکا، و چ قسه ‌نکا و سه‌کۆت ئیختییار بکا، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نیزام و به‌ره‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدایه‌، و بێگۆمان ئاکامی قسه‌کانی به‌ زه‌ره‌ری خۆدی موسه‌وی و به‌ره‌ی چاکسازی ئیسلامییه‌.
مه‌حکوم کردنی ڕەفتاری دڕندانه‌ی نئزام له‌ ساڵی١٣٦٧ی هەتاوی له‌ لایه‌ن موسه‌وی معنای موغالیفه‌ت کردنی ڕاسته‌وخۆی ئیمامه‌، و قەبووڵ و ته‌ئیدکردنی به‌مانای لە دەست دانی ئابڕو و متمانەی ڕێبه‌ری جووڵانه‌وه‌ سه‌وز و دابەشبوون و دابڕێنی لایه‌نگرانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌.
موسه‌وی چ ده‌ستی له‌و کارەساتە‌دا بووبێ و چ ئاگادارای ئه‌و قه‌زییه‌ نبووبێ، لێدوان و قسه‌کردن لە سەر ئەو مەسەلەی موسەوی تووشی کێشه‌ێکی سیاسیی دژوار و له‌ ده‌ست دانی ئیعته‌بار و له‌به‌ین چوونی متمنای جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز ده‌کا.
ڕاستی ئەو مەسەلەیە ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر کارەساتەکانی ساڵی ١٣٦٧ زیندانەکانی نیزام ناعاده‌ڵانه‌ بوون، و له سێداره‌دانی پێج لاو و هه‌زارانی که‌سی دیه‌ک که‌ به‌ده‌ستی نیزامی دڕنده‌ی ئیسلامی ئێران ئەنجام دراوەن ناڕه‌وان، موسه‌وی ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ ئەو کارەساتەکانە هه‌ڵوێست بگرێت، ئه‌گینا به‌ چه‌ند پێوه‌ر سیاسه‌ت کردن مڕوڤ تووشی لێدوانی ناڕه‌وا و بێ عه‌داڵه‌تی ده‌کا.
ڕاسته‌ دادستانی تاران وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی کارەساتەکانی ساڵی ١٣٦٧ ی هه‌تاوی وه‌ک فاکتۆرێک بۆ راڤه‌کردنی به‌ناحه‌ق له‌سێداره‌دانی چوار گه‌نجی بێتاوان کورد و یەک جەوانی ئێرانی ده‌هێنێته‌وه‌، بەڵام ئاشکرایە ده‌سه‌لاتدارانی تاران به‌ مه‌نزوو‌ و به‌ مه‌‌به‌سته‌وه‌ ده‌ستیان به‌و گه‌مه‌ی سیاسی کردووه‌ ‌بۆ گێرانی بازیەکی سیاسی دیکه‌ و یه‌ک لاکردنی هێزی ده‌سه‌ڵات و پاکسازێکی تری ناو نیزام.
هەنوکەی دەوڵەتی ئەحمدی نەژادی سەر بە سپای پاسداران بە بەهانەی ناکۆکی لەسەر پرۆژە بەرێوەبەری زانکۆکانی غەیر دەوڵەتی لە گەڵ پارڵمانی ئێران بە ئەنقەست کێشەی درووست کردووە، تا لەو ڕێگەیەوە حیسابی عەلی لاریجانی نەفەری یەکەمی مەجلیس یەک لا بکا.
کۆشتاری ٤٥٠٠ زیندانی سیاسی ساڵی ١٣٦٧ ی هه‌تاوی که‌ له‌ جه‌ره‌یانی‌ پرۆسه‌یه‌کی ناڕه‌وا له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی سێ که‌سی نیزام له‌ ژێر چاوه‌دێری ئیمام خۆمه‌ینی و سەرۆک وەزیری میر حۆسێن موسەوی کە لە بڕیارێکی کوتووپه‌ری حوکمی له ‌سێداره‌دانیان به‌سه‌رداسه‌پا و کۆژاوه‌ن، خاڵێکی ره‌شی مێژوویی کاته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری میر حۆسێنی موسەوییە که‌ هه‌نوکه‌ خۆی به‌ موده‌عی و پێداگری ئاڵوگۆر و چاکسازی ئیسلامی نیزام و ‌ پێشڕه‌وی ڕێبازی عه‌داڵه‌ت و دادپه‌ڕوه‌ی خستوته‌ گۆره‌پانی و پانتایی سیاسی ئێران.
پاکانەی ئەو رۆژە ڕەشە لە دۆسییەی میر حۆسینی موسەوی کارێکی ئاسان نیە. وای دادەنێن لە داهاتوو موسەوی دەسەڵاتی ئێرانی دەکەوێتە دەست، بەڵام ئەوە بەو معناییە نیە کە خەڵکانی ئێران دەبێ چاوپۆشی لەو کردەوەی موسەوی بکەن.
‌مه‌سه‌له‌ی سێ هه‌م له‌ نامه‌ی که‌رووبی بۆ ئایه‌تۆڵڵا موسه‌وی ئه‌رده‌بیلی که‌ من پێموایه‌ زۆر گرینگه‌ و جێ سه‌ره‌نجدانی حیزب سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌، بەتایبەت ئەوبەشەی کە لە کاتی ڕێبازی پاڵاوتنەکانی دەهەمین خۆلی سەرۆک کۆماری ئێران جاڕده‌ر و ئاڵاهه‌ڵگری که‌رووبی و موسه‌وی بوون، ئه‌وه‌یه‌ که‌رووبی ده‌رکانده‌که‌ی دادستانی تاران وه‌ک لێکدانه‌وه‌ی دوژمنانی نیزام له‌ مه‌ر ئه‌و کارەساتە دڵته‌زێنه‌ زیندانەکانی نیزام لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی ناو ده‌با.
که‌رووبی پێوایه‌ له‌ سێداره‌دانی ئه‌و ٤٥٠٠ کە‌سه‌ له‌ چوار چێوه‌ی یاسای ئیسلامی شیعه‌ و بۆ پاراستن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نیزام بووە، به‌ تایبه‌ت که‌ جێ به‌ جێ کردنی ئه‌و حوکمه‌، ناڕەوایە و ناعاده‌لانه‌ له‌ ژێر چاوه‌دێری و فه‌رماندیی ڕێبه‌ر و بونیانگۆزاری نیزام‌ ئیمام خۆمه‌ینی‌ بووە. کەوابوو بە پێی بۆجوونەکەی کەرووبی هیچ کەس بۆی نیە و ناتوانی لەسەر قسەکان و بڕیارەکانی ئیمام تەنانەت قسەش بکا.
لێره‌دا که‌رووبی به‌و هه‌ڵوێسته‌ی دوو مه‌سه‌له‌ ئاشکرا ده‌کا:
یه‌که‌م، کەرووبی کاره‌ساتی زیندانه‌کانی ئێران له‌ ساڵی ١٣٦٧ ی هەتاوی نه‌ک مه‌حکوم ناکات، به‌ڵکوو لێدوانی دادستانی تاران وه‌ک ‌تاوانێکی دژمنانی نیزامی راڤه‌ کردووە، و قۆرسایی تاوانی دادستانی تاران له‌ تۆمه‌تی لەسێدارەدانی ٤٥٠٠ کەس بە سنگینتر ده‌زانی.
دووهه‌م که‌رووبی پێوایه‌ بڕیاره‌کانی ئیمام جا ئه‌گه‌ر‌ به‌ناحه‌ق و ناڕه‌واش بن لێدوان و قسه‌کردن له‌سه‌ریان حرام و که‌فره‌. و هیچ که‌س بۆی نیه‌ لێکۆلێنه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکا.
ئاکام ئه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر دادستانی تاران، چ ئاگا و چ نائاگا، به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ یان بێ ‌مه‌نزوور و هەدەف ئه‌و لێدوانە و ده‌ر‌کانده‌نه‌ی کردبێ، ڕاستی یه‌ک له‌و ووتاره‌که‌ی شاراوه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌.
بناغه‌ی نێزامی کۆنەپەرەستی ئیسلامی ئێران له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانی له‌ سه‌ر بنچێنه‌ و ئه‌ساسی ناڕه‌وایی، زۆڵم، و بێ عه‌داڵه‌تی، بێ حۆرمه‌تی و پێشێلکردنی مافی مڕوڤ دارژاوه، بێ عه‌داڵه‌تی له‌ مه‌ڕ خه‌ڵکانی ئێران له‌ لایه‌ن نیزامه‌وه‌ رۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ی پێدراوه‌ و مافی مڕوڤی لە ڕادەبەدەر پێشیلکردووه‌.
ده‌بێ ئه‌وش نه‌بوێرین و بگوتری که له‌‌ نێوان ئیمامی بۆنیانگوزاری نیزام، موسه‌و‌ی یه‌که‌م و ئاخرین سه‌رۆک وه‌زیرانی نیزام و کاندیدی وه‌لانڕاو و موغالیفی هه‌نوکه‌ی نیزام‌، که‌رووبی سه‌رۆکی دوو ده‌وره‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی نیزام و کاندیدی نارازی ئه‌وڕۆ ، خامه‌نه‌یی سه‌رۆک کۆماری کارەساتەکانی‌ دڵته‌زێنی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی و ڕێبه‌ری هه‌نوکه‌ی نیزام، مه‌حه‌مه‌دی خاته‌می ئیسلاح ته‌ڵه‌بی ئیسلامی هەنوکە و سه‌رۆکۆماری دوو ده‌وره‌ی نیزام، و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆک کۆماری ده‌وره‌ی پێشوو و هه‌نوکه‌ی ئێران‌، له‌ بڕی و قۆرسایی تاوانیان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی، و میلله‌تی کورد به‌تایبه‌ت، هیچ هه‌ڵاوارد و جیاوازی یه‌کیان نیه‌‌.
توێژه‌ران، رێکه‌وتی٢٤ جوونی ٢٠١٠ زائینی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە