کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرینگی پەێوەندی کورد و جوولەکە، خاڵه‌کانی پەێوەندیدار

Sunday, 13/06/2010, 12:00


دوای ڕووداوەی قەززە ودەستێوەردانی تورکیا لە ناوچە هەستیارەی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین چاوەڕەوانی دەکرا دەوڵەتی ئیسرائیل بە شێوەیەکی ئاشکرا نیزیکی کورد بکا. بە تایبەت کە کورد بەسەر چوار وڵات دابەش کراوە، لانی کەم هەنوکە سێ دەسەڵات لەو چوارانە دوژمنی راستەو خۆی ئیسرائیل دەکەن. دەسەلاتی وڵاتانی کە کوردستانیان داگیر کردووە، بە هۆی کێشەی مەزهەبی ئیسرائیل بە داگیرکەری وڵاتی پیرۆزی موسوڵمان واتە فەڵەستین دەست نیشان کردوە.
لەو ڕەوانگایەوە لێکدانەوەی گرینگی پەێوەندی نێوان ئەو دوو نەتەوەیە دەکرێ.
به‌ر له‌ پێداهاتنه‌وه‌ی و لێکۆلێنەوەی پرسی گرێنگی پەێوەندی نێوان دوو نەتەوەی کورد و جوولەکە‌‌ به‌ پێویستم ‌زانی بارودۆخی هه‌نوکه‌ی کوردستان هەڵسنگاندن بکم و دواتر‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م‌ خاڵه‌کانی هاوبه‌شی نێوان یان، و هەر گرینی هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوی ئیسرائیل لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست بخه‌مه‌ به‌رباس.‌
وڵاتی کوردستان به‌ سه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاتی تورکیه‌، ئێران، عێراق و سووریا دابه‌ش کراوه‌، ته‌نانه‌ت تا ئیسته‌ش کورد خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی نیه‌، و پرسی کورد به‌ هۆی کێشه‌ێ به‌ره‌به‌ره‌کانی سێ هه‌ستی ناسیونالیستی به‌رچاوته‌نگانه‌ی فارس، عه‌ره‌ب و تورک، کەوتوتە قۆناخێکی هه‌ستیار ‌و حەساسی نیونه‌ته‌وه‌یی‌، و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی کوردی تووشی دژوارییه‌کی تایبه‌ت کردووه‌، و به‌م هۆیه‌وه‌ رێڕه‌و و ڕێبازی جووڵانه‌وه‌ی راستە قینەی نه‌ته‌وه‌یی کورد پڕ له‌ که‌ندوکۆسپ بووه‌‌.
هه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاتی که‌ خاکی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه‌، خاوه‌نی حکوومه‌تێکی ئیسلامین، له‌ ئێران نیزامێکی شیعه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات دایه‌، له عێراق، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هه‌نوکه‌ێ عێراق به‌ ته‌واوی به‌ده‌ست خه‌ڵکانی شیعه‌وه‌ نه‌ بێت، عێراق ئه‌وه‌نده‌ی دانیشتووی شیعه‌ هه‌ن له‌ داهاتوودا به‌توانی حکوومه‌تێکی شیعه‌ له‌و‌ وڵاته‌ دابه‌مه‌زرینی.
ڕاسته‌ له‌ سووریا حزبی به‌عه‌س له‌ ده‌سه‌ڵاته‌، به‌ڵام جۆری مەزهه‌بی زۆرێنه‌ی خه‌ڵکانی سووریا‌ موسوڵمانی سوونه‌ و به‌شێکیش له‌ خه‌ڵکانی سووریا‌ شیعه‌ن.
له‌ تورکیا‌ هه‌رچه‌ند حکوومه‌تی هه‌نوکه‌ێ له‌ ده‌سه‌لاتدا له‌ سیاسه‌تێکی غه‌ێر ئیسلامی پەیڕه‌وی ده‌کا، به‌ڵام حزب ده‌سه‌ڵاتدرایی ئه‌و و‌ڵاته‌، حزبێکی ئیسلامی سوونه‌یه‌ و خه‌ڵکانی تورکیا‌ش زۆربه‌یان مسولمانی سوونه‌ن.‌
جگه‌ له‌ وڵاتی عێراق که‌ کورد دوای رووخانی نیزامی به‌عسی سه‌دام حۆسین، که‌ له‌ سیاسه‌تی فه‌وتاندنی نه‌ته‌وی کورد پەیڕه‌وی ده‌کرد، هه‌نوکه‌ عێراق خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی فێدڕاڵه‌‌ و نه‌ته‌وه‌ی کورد توانیویه‌تی ده‌وڵه‌تی فێدڕاڵی کوردی خۆی دابه‌مه‌زرینی.
ئیسته‌ سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی عێراق به‌رامبه‌ر به‌ دامه‌زارنی ئیسرائیل، سیاسه‌تێکی میانڕه‌وه‌. لانی که‌م ئه‌گه‌ر عێراق پێوه‌ندییه‌کی پته‌ویشی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا نه‌بێ، له‌ گۆره‌پان و پانتاتی سیاسی، به‌ربه‌ره‌کانی راستەوخۆی ئیسرائیل ناکات.
نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر چه‌نده‌ یه‌کێک له‌ کۆنترین خه‌ڵکانی دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه‌، جگە لە باشووری کوردستان له‌ هیچ یه‌ک له‌و ڵاتانه‌ێ که‌ خاکی کوردستانیان داگیر کردووه‌، خاوه‌نی سه‌ره‌تایی ترین مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نییه‌ و ده‌سه‌ڵاتدرانی ئه‌و وڵاتانه‌‌ هه‌موو ئامرازێکیان بۆ داپلۆسین، ماڵ کاو‌لکردن و چه‌وسانده‌نه‌وه‌ی کورد به‌كار هێناوه‌.
هه‌رچه‌نده‌ کورد موسوڵمانی سوونه‌یه‌ و به‌شێکیشی شیعه‌ن‌‌، به‌ڵام کورد ئاینیی کوێر باوه‌ڕ نییه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ کورد خوازیاری دامه‌زرادنی نیزامێکی غه‌یر مه‌زهه‌بی له‌سه‌ر ئه‌ساسی رێزگرتن و گوێ راگرتن له‌ یه‌کتر، و له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یه‌.
ڕاسته‌ هه‌ندێك که‌موکوری له‌ ڕێبازی به‌رێوه‌به‌ریی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ن‌، به‌ڵام دۆخی هه‌نوکه‌ی باشووری کوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌ێ کورد ئه‌گه‌ر موسوڵمانیشه‌، موسولمانێکی کوێر باوه‌ڕ نییه‌، و بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی خۆی په‌نا بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ڕێبازی تووندتیژی تیرۆریستی نه‌بردو‌وه‌، ته‌نانه‌ت کوردستان جێی حه‌سانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بیانییه‌‌.
کورد له‌ باشووری کوردستان له ‌دوو ڕێبازی پاڵاوتنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێم و په‌رله‌مانی ناوه‌ندیی عێراق نیشانی دا، گه‌رچی ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مه‌ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی فید‌ڕاڵییه‌‌، به‌ڵام له‌ دراوسییه‌کانی فارس، عه‌ره‌ب و تورک زۆر به‌ تواناتره‌ و رێزیش له‌ ئاکامی پاڵاوتنه‌کان ده‌گرێ. بێگومان که‌مووکوری له‌ کاتی به‌رگوزاری ئه‌و دوو پاڵاوتنه‌ له‌ ئارا دابوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ند نه‌بوون که‌ ببێته‌ هۆی شێواوی و ئاڵۆزی ڕێبازی پاڵاوتنه‌کان.
بارودۆخی هه‌نوکه‌ی باشووری کوردستان بێگومان شوێنه‌وارێکی ئه‌رێنی له‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری‌ داگیرکراوی کوردستان داناوه‌، بۆ نموونه‌،‌ حکوومه‌تی تورکیا‌ ماوه‌یه‌کی ‌زۆر نییه‌ خۆی خه‌ریكی دۆزێنه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد کردووه‌ و له‌ ڕێبازی کرد‌نه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی سیاسی به‌ڕووی کورد لێدوان ده‌دات.
ڕاستە دەسەڵاتداری ئەنکارا تائیستە هەنگاوی جددی بۆ کردنەوە دەرگای سیاسی بە رووی کوردنەناوەتە، هەر بەو دەلیلەش رێبەری پەکەکە ئاگربستی شکاند و بەناچار لە سەر ڕا پەنای بۆ چالاکی چەکداری برد.
وێرای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ێ خه‌ڵكی کورد‌ خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی ئیسلامین‌، و له‌ ڕێژكه‌ی ئاینی سوونه‌ و شیعه‌ پەیڕه‌وی ده‌که‌ن، ئاینه‌كانی تری وه‌ک كریستیانی، كلدانی ئاشووری، ئه‌رمه‌نی، جووله‌که‌، و زرده‌شتیشی تێدان.
ڕاسته‌‌ هێندێك گیروگر‌فت له‌ باشووری کوردستان له‌ ئارادان، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین باشووری كوردستان هه‌نوکه‌ هه‌رێمێکی ئارام و گۆنجاوه‌ بۆ هه‌موو جۆره‌ ئاین و ڕێژكه‌كانی جگه‌ ئیسلامی‌، زۆربه‌ی ئاینه‌کان له‌ کوردستان بێ ئه‌وه‌ێ تووشی کێشه‌ و ناکۆکی بن رێوڕه‌سمی ئاینی خۆیان به‌ جێی دێنن.
دەتوانین بەڵێێن، خه‌ڵکانی جووله‌که‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کورد له‌ دۆخێکی باشتردان. یه‌که‌م، جووله‌که‌ خاوه‌نی حکوومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی، دووهه‌م، خه‌ڵکانی ئیسرائیلی ته‌نانه‌ت له‌ یه‌ک ئاینی تایبه‌ت، واته‌ جووله‌که‌ پەیڕه‌وی ده‌که‌ن.
سێهه‌م، ئیسرائیل ته‌نیا دوژمنێکی هه‌یه‌ ئه‌ویش وڵاتانی ئیسلامین، کورد جگه‌ له‌ کێشه‌ی ئاینی تووشی شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ستی ناسیونالیستی سێ نه‌ته‌وه‌ی فارس، عه‌ره‌ب و تورکه. ‌
ئه‌و به‌شه‌ی خاکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جووله‌که‌ی لێ دامه‌زراوه‌ له‌ لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی‌ وه‌ک به‌شێکی داگیرکراو به‌راورد ده‌کرێ و زۆرێنه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی حکوو‌مه‌تی ئیسرائیل به‌ ره‌سمییه‌ت ناناسن و ئیسرائیلیان به‌ ده‌سه‌ڵاتێکی داگیرکه‌ر راڤه‌ کردووه‌‌.
زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی جووله‌که ‌دابڕیوه‌، ته‌نیا وڵاتی میسر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی به‌ فه‌رمی ناسیوه‌ و پێوه‌ندیی دیپلۆماتیکی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی جووله‌که‌ دامه‌زراندوه‌.
له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که‌ کوردستانیان داگیر کردووه‌، ئێران و سووریا به‌ فه‌رمی ئیسرائیلیان وه‌ک و‌ڵات و ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی جووله‌که‌ قه‌بوول نییه‌، ته‌نانه‌ت به‌ربه‌ره‌کانیشی ده‌که‌ن.
عێراقی کاتی سه‌دام حوسێن ئیسرائیلی به‌داگیرکه‌ری وڵاتی فه‌له‌ستین ده‌ناسی، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هه‌نوکه‌ی عێراق تا ئیسته‌ له‌ هه‌ڵوێستێکی باشتر به‌به‌‌راورد له‌گه‌ڵ‌ هی کاتی سه‌دام به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیل پەیڕه‌وی ده‌کات.
به‌ڵام هه‌ڵوێستی داهاتووی حکوومه‌تی ناوه‌ندی و خه‌ڵکانی موسوڵمانی عێراق به‌ تایبه‌ت عه‌ره‌به‌کانی شیعه‌ چۆن ده‌بێت، پێوه‌ندییه‌کی زۆری به‌ بارودۆخی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گشتی هەیە و به‌ستراوه‌یی ده‌سه‌ڵاتی ڕۆڵی ئێران له‌ عێراقه‌‌.
تورکیا‌ که‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵکانی ئه‌و ‌وڵاته‌ موسوڵمانی سوونه‌ن و به‌شێکی که‌میشی شیعه‌ن، به‌ پێ ئاینه‌كه‌‌یان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئیسرائیلدا هه‌ست به‌ دۆستایه‌تیی نا‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵکانی موسوڵمانی سوونه‌ی تورکیا‌ بخۆڵقێت هه‌ستی به‌ربه‌ره‌کانی به‌رامبه‌ر ‌ئیسرائیل به‌رزتر ده‌که‌نه‌وه‌‌. کێشەی هەنوکەی قەززە نمونەیەکی روونی ئەو مەسەلەیە.
هه‌نوکه‌ هه‌ستی ئیسلامی خه‌ڵکانی مسوڵمانی سوونه‌ی تورکیا‌ به‌ره‌و په‌ره‌گرتنه‌، هۆكاره‌كانی ئه‌وانه‌ن:
یه‌که‌م، دیارده‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی ئێران بووته‌ پاڵپشتێک و گۆژمێک‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ستی ئیسلامی خه‌ڵکانی موسوڵمانی سوونه‌ی‌ تورکیا‌. خه‌ڵکانی تورکیا موسوڵمانی شیعه‌ به‌ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر سوونه‌ ده‌بینن. واته‌ زیندووبوونه‌ی هه‌ستی کۆنی عوسمانی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی ئێران.
دووهه‌م، جووڵانه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ تورکیا‌ له ‌باری سیاسییه‌وه‌ ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر په‌ره ده‌گرێ و هیچ دوور نییه‌ له‌ داهاتوودا ده‌سەڵاتێکی ئیسلامی سوونه‌ له‌و وڵاته‌ بێته‌ سه‌رکار.
به‌تایبه‌ت ئیسته‌ که‌ له‌ ئێران ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامیی شیعه‌ له‌سه‌ر کاره، خه‌ڵکانی موسوڵمانی سوونه‌ێ تورک بۆ زیندووکرد‌نه‌وه‌ی ئیمپراتۆریی عوسمانی سوونه به‌رامبه‌ر سیستێمی شیعە‌ی ئێران که‌ به‌ته‌مای دامه‌زراندنی ئێرانێکی زلهێزی شیعه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستە‌، له‌ هێچ هه‌وڵ و ده‌رفه‌تێک بۆ بوژانده‌نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆنی تورک چاوپۆشی ناکه‌ن.
خا‌ڵه‌کانی هاوبه‌شی کورد و جووله‌که‌ ده‌توانن ئه‌وانه‌ بن:
1- له‌ چوار ده‌سه‌ڵاتداریی داگیرکه‌ری خاکی کوردستان، ئێران و سووریا‌ له‌ هه‌ڵوێست و به‌ربه‌ره‌کانی خه‌ڵکانی جوولکه‌ روون و شه‌فافن و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌ره‌سمییه‌ت ناناسه‌ن و ئیسرائیل به‌داگیرکه‌ری خاکی مسوڵمانان ناو ده‌به‌ن، و له‌مه‌ڕ ئیسرائیل شه‌ڕیان راگه‌یاندووه‌‌. ئێران و سوریا کورد بە دوژمنی سەرکی نیزام دەناسن. و هیچ هەقی بە کورد ڕەوا نابینن.
2- عێراق له‌ کاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێندا، نه‌ته‌وه‌ی جووله‌که‌ی به‌ ره‌سمییه‌ت نه‌ده‌ناسی، ته‌نانه‌ت به‌ربه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیشی ده‌کرد. هه‌نوکه‌ کورد له‌و به‌شه‌ داگیرکراوه‌ی کوردستان خاوه‌نی مافی هاو‌به‌شه‌ و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی پێوه‌ندییه‌كی ناڕه‌سمی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دامه‌زراندووه‌.
بێگومان ئاستی پێوه‌ندیی نێوان ئیسرائیل و حکوومه‌تی هه‌رێم شوێنه‌وارییه‌کی به‌رچاوی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق داده‌نێ. عێراقێکی ئارام به‌مانای کێشه‌یه‌کی که‌متری ئیسرائیله‌.
3- حکومه‌تی تورکیا‌ به رواڵه‌ت هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و پێوه‌ندییه‌‌ دیپلوماسییه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا هه‌یه‌ ڕای بگرێت. به‌ڵام ڕووداەوی قەززە، و چه‌ند ڕووداوەی‌‌ دیکە لە رابردوودا بوونه‌ته‌ هۆی کزی و لاوازیی پێوه‌ندیی نێوان تورکیا‌ و ئیسرائیل.
ئه‌وه‌ش ئەوەی‌ ده‌سه‌لمێنی خه‌ڵکانی تورک که‌ زۆرێنه‌ی موسوڵمانی سوونه‌ن خۆازیاری پێوه‌ندییه‌كی نزم و لاوازن له‌گه‌ڵ ده‌وڵە‌تی ئیسرائیلەن.
نموونه‌یه‌کی لە ئه‌و‌ کێشەیە، دەستتێواردانی تورکیا لە قەززە و ماوەیەک لەموو بەر بڵاوکرده‌نه‌وه‌ی فیلمێکی سینه‌مایی تورکی بوو که‌ هه‌وڵ ده‌دا توندوتیژی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی فه‌ڵه‌ستین بخاته‌ به‌ر چاوی بینه‌رانی مسوڵمانی تورک‌. دەسەڵاتدرای تور کورد وەک دوژمنی ئەسڵی و سەرەکی نیزامی خۆی دەناسی.
له‌ پێداهاتنه‌وه‌ێ سه‌ره‌وه‌ ده‌رده‌که‌وه‌ێ جووله‌که‌ و کورد دوژمنه‌کانیان یه‌كجۆر‌ن. له‌ چوار ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ری کوردستان دوو ده‌سه‌ڵاتی ئێران و سووریا‌ ئیسرائیل به‌ داگیرکه‌ر و دژمنی سه‌ره‌کیی خۆیان ده‌زانن.

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق تا ئیسته‌ له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه هیچ بڕیارێکیان نییه‌ ئه‌وه‌ێ بسه‌لمێنی که‌ ئیسرائیل به‌ فه‌رمی ده‌ناسن یاخۆ نا. تورکیا‌ پێوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا هه‌یه‌ و دامه‌زراندنی ئیسرائیلی به‌ ره‌سمییه‌ت ناسیوه‌، بەڵام ڕووداوەکانی هەنوکە پەێوەندی نێوان دوو وڵاتی خستوتە قۆناخێک ناسکەوە.
له‌ ڕ‌وانگه‌ و ئایدیولۆژی ئاینییه‌وه‌‌ موسوڵمانه‌کانی هه‌ر چورا ده‌سه‌ڵاتی کوردستان‌ دامه‌زراوی جووله‌که به‌ داگیرکه‌ر ده‌ناسن و راڤه‌یان کردووه‌، له‌ کاتێکدا هه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاتداری ناوه‌ندیی خۆیان داگیرکه‌ری به‌شێک له‌ خاکی کوردستانن.
ڕاسته‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆربه‌ی موسوڵمانی سوونه‌ن و به‌شێکی كه‌می شیعه‌ن، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد له‌ لایه‌ن داگیرکه‌رانی خاکی کوردستان وه‌ک موسوڵمانیش سه‌یر ناکرێ.
کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ری خاکی کوردستان کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یییه‌، له‌ کاتێکدا شه‌ڕی چوار دا‌گیرکه‌ری خاکی کوردستان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل شه‌رێکی ئاینییه‌، بەواتاێکی تر‌ شه‌ڕی ئیسلام و جووله‌که‌یه‌.
ده‌سه‌لاتدارانی داگیرکه‌ری کوردستان کێشه‌ی کورد به‌ کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی به‌راو‌رد ده‌که‌ن و کورد زیاتر قۆربانی کێشه‌ی ناسیۆنالیستی به‌رچاوته‌نگانه‌ی عه‌ره‌ب، تورک و فارسه‌، تاکوو ناکۆکیی ئاینی و ئیسلامییه‌ت.
له‌کاتێكدا خه‌ڵکانی جووله‌که‌ له‌لایه‌ن چوار وڵاتی داگیرکه‌ری کوردستان له‌ ڕ‌وانگه‌یه‌کی ئاینییه‌‌وه‌ به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کرێ و ئیسرائیلیان به‌ وڵاتێکی داگیرکه‌ری به‌شێک له‌ خاکی مسوڵمانه‌کان پێناسه ‌کردووه‌، کورد ده‌رگیری کێشه‌ی رەگەز پەرەستی به‌رچاوته‌نگانه‌ی و ژێردەستی دەسەڵاتی کۆنەپەرەسی ناسینالیستی عه‌ره‌ب، تورک و فارسه‌.
چوار وڵاتیداگیر کەری کوردستان‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ستی کورد خۆشه‌ویستی و سۆزی کوردبوونی نه‌ته‌وه‌یی لە کورد دا کوێر بکه‌نه‌وه‌ و باوه‌ڕی کوردایه‌تی و هێز و هۆشی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له‌ ژێواری ناسیۆنالیستی ئاینی عه‌ره‌ب، تورک، و فارس دا بتوێننه‌وه‌.
خا‌ڵه‌کانی که‌ کورد و جووله‌که‌ تیێدا هاوبه‌ش نین، زۆرن، ئه‌وانه‌ی گرینگه بریتین لە‌:
یه‌که‌م، جووله‌که‌ توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆیی خۆی دابمه‌زرێنی، به‌ڵام کورد تا ئیسته‌ له‌ دامه‌زرادنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.
دووهه‌م، جووله‌که‌ له‌ ئاینێك واته‌ جووله‌که‌بوون پەیڕه‌وی ده‌کات، کورد جگه‌ له‌وه‌ی موسوڵمانه‌ و به‌شێکی سوونه‌ن و به‌شێکیشی شیعه‌ن، ڕێژكه‌كانی تریش وه‌ک جووله‌که‌، ئاشووری، كریستیانی، کلدانی، ئه‌رمه‌نی و زه‌رده‌شتی تێدان.
سێهه‌م، هێز و ده‌سه‌ڵاتی جووله‌که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ئاستێکی به‌رز و به‌ نرخ و كاریگه‌ردایه‌، جووله‌که‌ جگه‌ له‌وه‌ی خاوه‌نی هێزێکی به‌رچاوی لۆبی، واته‌ هێزی دامه‌زراندنی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دنیا به‌گشتی و بەتیابەت ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپایە، هەروەها خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌ هێزی ئابووریشه‌.
AIPAC یه‌کێک له‌ به‌هێزترین رێکخراوه‌کانی لۆبی جووله‌که‌یه‌، بەواتاێکی دیکە AIPAC ئەرکی‌ لێدوان و پرۆپاگه‌نده‌کردن بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه‌کانی دامه‌زراوی جووله‌که‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا‌ و کۆمه‌ڵگه‌کانی تری دنیا وەئەسۆیە‌‌. ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌رامبه‌ر کێشه‌ێ به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوه‌کی ئێران توانیویه‌تی زۆر کاری باش ئه‌نجام بدات، و له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی دیموکرات و کۆماریخۆازی و‌ڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان پێوه‌ندییه‌کی پته‌و دابمه‌زرێنی‌.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی ته‌واوکاری ئه‌م وتاره‌ ، تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3f339c13

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە