سه‌ره‌نج و تێروانێک له چه‌ندی مادەی قانوونی ئه‌ساسی جمهۆری ئیسلامی ئێران .
Saturday, 10/07/2010, 12:00
ماوه‌یه‌که بەشێک له ریخکخراوه‌سیاسییەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان باس و لێداوانیان له‌سه‌ر دانوستان به پێی و مه‌ودایی یاسای کۆماری ئێسلامی شیعه‌ی ئیران ده‌کەن، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیشاره‌یان به چه‌ند ماده‌ی قانوونی ئه‌ساسی کردبوو، و پێیان وای بوو حکومەتی تاران و یاسای جمهۆری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌ندی مه‌ودا و توانایی و مشرووعییه‌تی هەیە که دەتوانرێ پرسی کوردی تێیدا چاره‌سه‌ری به‌کرێت.
بۆ روون کردەنەوەی زیاتری ئەو مەسەلەیە بەپێویستم زانی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و مادانەی یاسای ئێسلامی شیعەی ئێران بکەم کە پێوه‌ندیان به ئه‌گه‌ری دانوستان و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له گه‌ڵ نیزامی ئیسلامی ئێران هه‌یه. هه‌رچه‌ندیش به‌ڵێنم و دەزانەم خۆێنه‌رانی به‌رێز له چه‌ندو چونی یاسای جمهۆری ئیسلامی ئێران ئاگادارن و لێیان روون و ئاشکرایە قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران نه مه‌ودایه‌کی بۆ دانوستان و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی تێیدایە و نه بواری موزاکه‌ره کردن بە حیزبه کوردی یه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌دات.
بەتایبەت هەنوکە سەرکۆنسولی جمهۆری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، لە دیمانەیەک دا چەخت دەخاتە سەر ئەوەی کە جمهۆرئ ئیسلامی ئێران ئامادەیە دانوستان لەگەڵ تاک بکا، نەک لەگەڵ حیزب سیاسییەکانی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، بە وەتەی سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر، ئێران دانوستان لە گەڵ ئەو کەسانە دەکا، کە لە لایەن نیزامەوە هیچ تاوانێکی سیاسی‌یان لەسەر نەبێت.
لە پەێوەندی کەمە نەتەوەی کورد سەرکۆنسولی جمهۆری ئیسلامی ئێران لە هەولێر دەڵێ کە کورد لە ئێران هیچ کێشە و گیروگەرفتێکی فەرهەنگی، سیاسی و داموودەزگایی لە گەل حکومەتی ناوەندی تاران نیە، و پێوایە خەڵکانی ئێران بۆ نیزامێکی ئیسلامێکی شیعە لە سەر ئەساسی شەریعەتی شیعەی دوازدە ئیمام شۆڕ‌شیان کردووە و ئەو مەسەلەش بەدیهاتووە، و لەو باەڕە دایە هیچ ناکۆکی و کێشەیەک نێوان کورد و نیزام لە ئارادا نیە.
ئه‌وه‌نده‌ێ من له بیرمە سکرتێری گه‌شتی حدک ماوەیەک لەموو بەر له دیمانەیەک دا ئاماژەی بە مادەکانی ١٥ و ١٩دەی یاسای ئیسلامی شیعەی ئێران کردبوو، و لەو باوەڕدابوو کە ئەو دوو مادەی قانونی ئەساسی ئێران مەوودای دانوستانی حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان له گه‌ل کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێرانی تێیدایە، بەڵام لە شوێنێکی تر دەڵێ قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی ئێران کورد و ئافه‌ره‌تی له پۆستی سه‌رۆک کۆماری وه‌لاناوه‌ن.
بۆ روون کردنه‌وه‌یه‌کی شەفافتر و ئاشکرا کردنی قۆرسایی که‌ندو کۆسپه‌کانی قانووی ئه‌ساسی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران له سه‌ر رێگه‌ی ژیان و خه‌باتی فه‌رهه‌نگی سیاسی و کۆمه‌ڵگایی که‌م نەتە‌وه‌کانی میللی و مەزهه‌بی ئێران، به تایبه‌ت نەتەوەی کورد و مافی ئافه‌ره‌ت، پێویستە هەڵسنگاندن و شیکردنەوەی چەند مادەی قانوونی ئەساسی ئێرانی بکرێت، بەریتین لە:
قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی شیعه‌ێ ئێران له‌سه‌ر ئه‌سڵی وه‌لی فه‌قییە لە سەر زەوی دامه‌زراوه و به‌م شێوه‌ێ خواره‌وه لێدوان له مه‌ڕ وه‌لی فه‌قیی و ئه‌رکه‌کانی ئەو لە سەر زەوی ده‌کات:
اێل ۵
در زمان غیبت حچرت ولی عێر (عجل الله تعالی فرجه)، در جمهوری اسلامی ایران ولایت امر و امامت امت بر عهده فقیه عادل و با تقوی، ێگاه به زمان، شجاع، مدیر و مدبر است که گبق اێل یکێد و هفتم عهدهدار ێن می‌گردد.
یه‌که‌م پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، رادە و سنووری پێوانه و پەیمانه‌ێ " فقیه عادل و با تقوی، ێگاه به زمان، شجاع، مدیر و مدبر" چه‌ن و کێ ئه‌و پێوانە و سنوورانە بۆ هەڵبژادنی وەلی فەقیی به ده‌سته‌وه‌ن و قەبارەیان چۆنن و ئایا قۆرسایی ئەو قەبارانە تەنانەت لەسەر ئەساسی مەزهەبی شیعەن یان مەزهەبەکانی تر و پێوەرەکانی مافی مڕوڤی دیارکراوی نێونەتەوەییش حیسابێکیان بۆ کراوە.
ئایا پێوانه و میعه‌یار بۆ سه‌لماندنی ئه‌رکه‌کانی وه‌لی فه‌قییە لە سەر ئەساسی ده‌نگی دانی خه‌ڵکه یان پێوان و پەیمانە بو هه‌ڵسه‌نگان و دیاری کردنی وەلی فەقییە لە سەر زەوی پاکی، ته‌قوا، ئاگا به زه‌مان و کات و به‌وێر و لێهاتو و زانایی دینی بە گشیین، یاخۆ په‌یڕه‌وی کردن له ڕێبازی مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌یه.
ئەگەر ئەساس و پێوان بۆ دیاری کردنی نوێنەری "حچرت ولی عێر" لە کاتی غیبەتی ئەو تەنانەت ئەساس مەزهەبی شیعەیە، ئەێ مەزهەبەکانی تر وەک سوونە، مەسیحی و هتد شوێنیان لەو کۆمەڵگایەدا لە کوێیە؟.
له ئه‌سڵی پێنچه‌می قانوونی ئه‌ساسی نیزامی ئیسلامی ئێران روون و ئاشکرا ده‌رده‌که‌وه‌ی که ته‌واویەتی نیزام له‌سه‌ر ئه‌ساس و په‌یڕه‌وی کردن له وه‌لی فه‌قییە له کاتی نه‌بوون و غێبه‌تی حه‌زه‌رتی ولی عێر دامه‌زراوه و پێوان و سنوور بۆ ئە مەبەسەتەش، ئیمان و بڕوا بە شەریعەتی شیعەی دووازدە ئیمامەن.
به‌واتایه‌کی دیکه، وه‌لی فه‌قیی له سه‌ر زه‌وی تا پەیدابوون و دەرکەوتنی وه‌لی عێر بە هێزترین ده‌سه‌ڵاتی نیزامه، و به‌پێی ئوسولی شه‌رعی شیعەیە، هه‌موو موسولمانێکی شیعه و غەێرە شیعە ده‌بێ له وه‌لی فه‌قیی، نوێنه‌ری وه‌لی عێر له‌سه‌ر زه‌وی په‌یڕه‌وی بکات.
شوێن و جێگی وه‌لی فه‌قیی له یاسای ئیسلامی شیعە لە سه‌ره‌وه‌ی قانوونی ئه‌ساسی نیزامی ئیسلامی ئیرانه و سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتتێکی یاسایی نیزامه.
یه‌که‌م پێوانە و پەیمانەی قانوون بەپێ بنەماکانی دێموکراسی که له‌و رابه‌ته‌دا پێشێل ده‌کرێت، ئه‌سڵی هه‌ڵبژرادن و ئینته‌خاباتێکی ئازاد لە ڕێگەی ده‌نگدانی خه‌ڵکە، و لە ئەسڵی ٥ی قانوونی ئەساسی ئیسلامی ئیران هیچ حیسابێکی بۆ ئەو مەسەلەیە، واتە دەنگدانی خەلک نه‌کراوه.
وه‌لی فه‌قیی بۆی هه‌یه له هه‌موو بواره‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی موداخه‌له ودەست تێوەردان بکا و هه‌ر بڕیارێک له فیلتر و هێڵه‌گی وه‌لی فه‌قیی پاڵاوتن نه‌کرێت هیچ ئەرزەش و مشرووعییه‌تێکی نیه و له هیچ زه‌مانه‌تێکی ئیجراییش به‌خۆردار نابێ.
اێل ۱۲
دین رسمی ایران، اسلام و مژهب جعفری اپنی‌عشری است و این اێل الیالابد غیر قابل تغییر است و مژاهب دیگر اسلامی اعم از حنفی، شافعی، مالکی، حنبلی و زیدی دارای احترام کامل هستند و پیروان این مژاهب در انجام مراسم مژهبی، گبق فقه خودشان ێزادند و در تعلیم و تربیت دینی و احوال شخێیه (ازدواج، گلاق، ارپ و وێیت) و دعاوی مربوگ به ێن در دادگاهها رسمیت دارند و در هر منگقه‌ای که پیروان هر یک از این مژاهب اکپریت داشته باشند، مقررات محلی در حدود اختیارات شوراها بر گبق ێن مژهب خواهد بود، با حفڤ حقوق پیروان سایر مژاهب.
ئه‌سڵی دوازده سه‌باره‌ت به جۆری مەزهه‌بی ره‌سمی نیزام لێدوان دەکا و و روون و ئاشکرا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له مەزهه‌بی ره‌سمی دیاری به پێی قانوونی ئه‌ساسی، واته، ئەگەر شیعه نه‌بێ، زۆر به ئاسایی و ئاسانی نیزام و به‌رپرسانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌توانن که‌ندو کۆسپ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی مەزهه‌بی شیعه نیه درووست به‌که‌ن، و لە زۆر پۆستی باڵا و دەرەجە دووی سیستەمی بەرێوەبەی بێ بەش دەبێ.
بۆ نمونه، ئه‌قلییه‌ته‌کانی مه‌زهه‌بی، مه‌سیحی، هه‌رمه‌نی، جووله‌که، ئاسۆری، که‌لدانی و موسولمانه‌کانی سوونه‌ێ ئیران به پێی ئه‌سڵی دوازده‌ی قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران له زۆر مافی ڕه‌وای خۆیان بێ به‌شه‌ن و ولانراون.
له قانوونی ئه‌ساسی وڵاتێک دا، ئه‌گه‌ر مەزهەب ئه‌ساس و بنه‌مای دامازراندنی قانوونی ئه‌ساسی ئەو ولاتێک بێت به شیوه‌یه‌کی خۆکار هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و مەزهەب په‌یڕه‌وی ناکان له به‌شداری کردنیان له زۆربەی ڕێبازەکانی به‌رێوه‌به‌رایەتی دامووده‌زگایی پێشگری ده‌کرێن. زۆر ئاسایییه که باڕوه‌رداران و په‌یڕه‌وانی مەزهەبه‌کانی تر له‌و یاسایە وه‌لا ده‌نرین. به واته‌یه‌کی دیکه، مەزهەبه‌کانی تر له پێ بخشینی پۆستی باڵا و ناوه‌ندی، ته‌نانه‌ت به‌رپرسیاری خواره‌وه‌ی به‌ریوه‌به‌ری داموو دەزگایی بێ به‌ش ده‌کرێن و ولا ده‌نرین، جگه له‌وه مەزهەب مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی یه، و بەهۆی هەستیاربوونی هەستی خێرەومەندی و خێرخوازی دینی، تێکەڵ بوونی دین لە گەڵ سیاسەت، نەک شیاو نیە، بەڵکوو دەبێتە هۆی بە لار بردنی بنەماکانی دینی. دین و سیاسەت دوو شتی جیاوازەن.
اێل ۱۵
زبان و خگ رسمی و مشترک مردم ایران فارسی است. اسناد و مکاتبات و متون رسمی و کتب درسی باید با این زبان و خگ باشد ولی استفاده از زبانهای محلی و قومی در مگبوعات و رسانههای گروهی و تدریس ادبیات ێنها در مدارس، در کنار زبان فارسی ێ‌زاد است.
ئه‌سڵی ١٥ ده‌ی قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران باس له زمانی ره‌سمی وڵاتی ئێران ده‌کا، و جێ هیچ شک و گومانێکی نه‌هێشتوته‌وه، زمانی ره‌سمی ئێران زمانی فارسی یه، به‌ڵام، ئیسته‌فاده کردن له زمانه‌کانی مه‌حه‌لی و قۆمی له په‌نای زمانی ره‌سمی فارسی ئازاده.
له‌و ماده‌دا له وشه‌ی "ولی" و "زبانهای محلی و قۆمی" کەڵک وەگیراوە، وە وشه‌ی نه‌ته‌وه یان میلله‌تێک له‌و مادده‌یه‌دا جاوپۆشی لێکردوە، وێدەچێت کە هەموکەسێک وەک موسوڵمان پێبناسە کرابێت و ناسنامەی ئیسلامی پی درابێت. ئه‌و مادده‌یە باسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان میلله‌تێک ناکا، زیاتر له‌وه‌ش خه‌ڵکانی محلی و قومی ناچارده‌کات به زمانی فارسی که زمانی زه‌گماگی خۆیان نیه رێبازی فێربوون و بارهێنان لە زمانی فارسی کەڵک وەبگرن.
ڕاسته که زمانی ره‌سمی فارسی یه، بڵام خۆ ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵکانی که فارس نین به‌ر له فیربوونی فارسی ده‌رفه‌تی فێربوون به زمانی زه‌گماگی خۆیان هه‌بیت، و زمانی فارسی له په‌نای زمانی زه‌گماگی خۆیان فیر ببه‌ن نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه بە زمانی فارسی دەست بە فێربوون بکەن.
نمونه‌یه‌کی روونی به‌ر هه‌ق نه‌بوونی ده‌ست پێکردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی مناڵه‌کانی کورد له کۆتابخانه‌کانی ئێران به زمانی فارسی ئه‌وه‌یه، مناڵه‌کانی کورد له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی ڕێبازی فیربوون و بار هێنانێ ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌ک له زمانی فارسی نازانن و هیچ ئاگاداریه‌کی یان به سه‌ر زمان فەرهەنگی فارسییەوە نیه، به ناچاری ده‌بێ لاپه‌ره‌یه‌کی رازاوه به چه‌ند وێنه به زمانی فارسی راڤه به‌که‌ن و لێدوانی له‌سه‌ر به‌ده‌ن.
ئایا بۆ مناڵێکی کورد که له ماڵه‌وه فامی به‌کوردی کردۆته‌وه و به کوردی قسه‌ێ کردووه، و هیچ ئاشنایێکی به زمان و فه‌رهه‌نگ و ئاداب و ڕی و رەسمی فارسه‌وه نیه، سه‌رلێشێوای و سه‌رده‌رگۆمی نیه به زمانێکی ته‌نانه‌ت هیچ په‌ێوه‌ندیه‌کی فه‌رهه‌نگی ژێواری له‌گه‌لی نیه وێنه‌کانی له‌به‌ر ده‌می بەو زمانە راڤه به‌کات و لیدوانێ له‌سه‌ر بدا، له کاتێک دا ئەو زمانە، زمانی زه‌گماگی ئه‌و نیه؟
ئایا ئه‌و جۆره ڕێبازه‌ی فێرکردن و بارهێنان توانده‌نه‌وه به ته‌واوی ژێواری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و مناڵه کوردە له فه‌رهه‌نگی فارسی دا نیه؟ له لایه‌کی دیه‌که‌وه له‌م مادده‌ه‌دا له وشه‌ی"ولی" که‌لک وه‌رگیراوه، ئه‌وه مه‌سه‌لەی‌ش ده‌توانی زۆر که‌ندو کۆسپ و ته‌گه‌ره تێیدا شاراوه‌به‌ن.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی مادده‌ی ١٥ ده‌ی قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران گه‌شه‌پێدان به به‌شی فه‌رهه‌نگی و زیندوو ڕاگرتنی ئه‌ریت و رێ و ره‌سمی که‌م نه‌ته‌وه‌کانی میللی مەزهەبییه، ئایا باشتر نه‌بوو له ئه‌سڵی واژو کراوی مافه‌کانی دیاری کراوی ناوه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ که‌م نه‌ته‌وه‌کان باس و لێدوان بکات؟
اێل ۱۶
از ێنجا که زبان قرێ‌ن و علوم و معارف اسلامی عربی است و ادبیات فارسی کاملا با ێن ێمیخته است این زبان باید پس از دوره ابتدایی تا پایان دوره متوسگه در همه کلاسها و در همه رشته‌ها تدریس شود.
ئه‌سڵی شازده له که‌ڵک وه‌رگرتنی زمانی عه‌ره‌بی له پاڵ زمانی فارسی شه‌فاف و کراوه‌یه، زمانی فارسی به زمانی عه‌ره‌بی به‌ستراوه‌کردووه، و ئه‌و ئەسڵی راهێنان و فێر بوونی زمانی عه‌ره‌بی له قۆناخه‌کانی ئێران کردۆتە ئێجبار لە سەر شانی هوموو ئێرانی یەک. لێره‌دا باسی "ولی، ئه‌گه‌ر ،ئه‌ما و ئه‌و که‌ندو کۆسپانه" کە له مادده‌ی ١٥ دا لە پێوەندی که‌م نه‌ته‌وه‌کان نەک لە ئارادا نیه، بەڵکوو فێربوونی زمانی عەرەبی مەجێکی سەرەکی پرۆسەی فێربوونە. واته نیزام بایه‌خێکی زۆری به زمانی عه‌ره‌بی داوه تا "زبانهای محلی و قۆمی".
ده‌توانین به‌ڵێین زمانی عه‌ره‌بی زمانی دووهه‌می نیزامی ئیسلامی شیعه‌ی ئێرانه، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ واش بێت، شتێکی سه‌یر نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیزام، نیزامێکی ئیسلامێکی شیعە ئیسلامییه.
ئه‌گه‌ر قه‌رار وابێت قانوونی ئه‌ساسی ئێران له سه‌ر ئه‌ساس و بنچێنه‌کانی ئێسلامی بێت که هه‌یه، ئه‌و قانوونه هه‌مووکه‌سه‌ی به موسولمان ده‌ناسی، که‌وابو به پێ ئه‌و قانوونه هه‌موو به‌نده‌یه‌ک له مافی موسولمان بوون به‌رخورداره.، ئەوەش بەو ماناییە کە کەم نەتەوەکان لە هێچ مافێکی خۆیان ناتوانن بەرخوردار بن.
دەتوانین بەڵێین مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی، زمان، فه‌رهه‌نگی و ژێواری، و ئه‌رێتی کەم نەتەوەکان له نێزامێکی ئیسلامی دا هیچ شوێنیکی بۆ دیاری نکراوە. هەستی نەتەوەیی میللەتێک زۆرتر و زیاتر له ناو نیزامێکی مەزهەبی دا له به‌ین ده‌چی تاکوو نیزامێکی غه‌ێر مەزهەبی. هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه مڕوڤ به‌ر له هه‌ر هەموو شتێک و مه‌رامێک و ئایدیولۆژی یه‌ک، به موسولمان پیناسه ده‌کرێ، یاکوو میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ک. بەتایبەت بەرچاوتەنگی مەزهەبی شیعە بەرامبەر بە کەم نەتەوەکان بەبەراووردی مەزهەبەکانی تر زۆر زیاترە.
اێل ۱۹ - برابری قومی
مردم ایران از هر قوم و قبیله که باشند از حقوق مساوی برخوردارند و رنگ، نژاد، زبان و مانند اینها سبب امتیاز نخواهد بود.
ئه‌سڵی به‌رابه‌ری خه‌ڵکانی ئێران، به پێی ١٩دەی یاسای ئیسلامی ئێران، هه‌موو خه‌ڵکانی ئێران له هه‌ر قومێک بن "از حقوق مساوی برخوردارند". به‌لام پێشتر له ئه‌سڵی ٥ و ١٢ ده دا سنوور و پێوانە بۆ به‌شداری کردن خه‌ڵکانی ئێران له کار‌و باری به‌رێوه‌به‌ری داموودەزگایی دیاری کراوه، واتە گەر شیعە نبێ بۆت نیە لە پۆستەکانی باڵا و ناوەندی داموودزگایی بەشداری بکەی.
به پێی دوو مادداەی ٥ و ١٢‌دەی یاسای ئیسلامی شیعەێ ئیران، گه‌ر شیعه نه‌بێ و له وه‌لی فه‌قییە په‌یڕه‌وی نه‌که‌ی، که‌ندو کۆسپێکی ئیجگار زۆر له سه‌ر رێگه ژیان و کارکردنەت بۆ پێک دێت.
واته ماددی ١٩ له گه‌ل مادده‌کانی ٥ و ١٢ له پێوەندی "از حقوق مساوی برخوردارند" ، ئه‌گه‌ر ئه‌سڵه‌کانی ٥ و ١٢ده‌ی قانوونی ئاساسی ڕاست بن، که ڕاستن، ئه‌سڵی ١٩ ناتوانی له مشرووعییه‌تی قانونی به‌رخۆردار بێت، و مشرووعییه‌تی ماددەی پێشترپۆچەڵ دەکاتەوە، و بە پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌سڵه‌ی ١٩ ی قانوونی ئەساسی درووست بێت، ئه‌سڵه‌کانی ٥ و ١٢ مشروعییه‌تی قانوونی یان نابێ.
اێل ۱۱۵
رییس جمهور باید از میان رجال مژهبی و سیاسی که واجد شرایگ زیر باشند انتخاب گردد:
ایرانیالاێل، تابع ایران، مدیر و مدبر، دارای حسن سابقه و امانت و تقوی، مومن و معتقد به مبانی جمهوری اسلامی ایران و مژهب رسمی کشور.
ئه‌سڵی ١١٥ ده‌ی قانوونی ئه‌ساسی ده‌ڵێ سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت له ئه‌شخاسی مەزهەبی، به‌ره‌گه‌ز ئێرانی، و مەزهەبی شیعه یان بێ.
لێرەدا مشرووعێییەتی ئه‌سڵی ١٩ی قانوونی ئاساسی ئیسلامی ئێران کە بە ئەسڵی به‌رابه‌ری هه‌موو خه‌ڵکانی ئیرانی ناوزەد کراوە، "از حقوق مساوی برخورداند" مشرووعییه‌تی لەسەر ڕا ده‌چێته ژێر پرسیارەوە و بوونی ئەوە سڵە ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه، و هیچ مشرووعییه‌تێکی نامێنێت.
ئه‌گه‌ر له ماقۆڵانی مەزهەبی نه‌بێت و خاوه‌نی مەزهەبی شیعه‌ت نه‌بی ناتوانی خۆ بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری تۆمار بکەی، یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی خۆ کاندید کردن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری نیزامی ئیسلامی ئێران، مەزهەبی شیعه، و باوه‌ڕ به وه‌لی فه‌قییه. کورد که به‌شی زۆێنه‌ێ باوه‌ڕی بە مەزهەبی سوونه هەیه و پەیڕەوی لە وەلی فەقییە ناکا، ناتوانی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری خۆی کاندید بکا.
له پێداهاتنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندی مادده‌کانی ٥ ،١٢ ، ١٥، ١٦، ١٩، و ١١٥ دەی یاسای جمهۆری ئیسلامی ئیران روون و ئاشکرا دەر دەکەوەی کە کەم نەتەوەکانی میللی، مەزهەبی و ئافرەت لە بەشداری کردن و پێبخشینی زۆربەی پۆستەکانی جمهۆری ئێسلامی ئێران وەلانراوەن و هیچ مافێک و حەقیکیش بۆ گەشە پێدانی ئەو بەشە لە کۆمەڵگای ئێران کە بەشی زۆینەی جەماوەی ئێرانن ڕەوا نەبینراوە.
قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی شعه‌ێ ئێران نه‌ک، هیچ مه‌ودایه‌ک و ده‌رفه‌تێکی بۆکه‌م نه‌ته‌وه‌کان بە مەبەستی به‌شداری یان له پۆسته‌کانی باڵا تێیدا نیە، به‌ڵکوو پێ بخشینی پۆستەکانی بەرپرسی ناوه‌ندی و خواره‌وه‌ش یان پێ ڕه‌وا نابینری.
مافی به‌رابه‌ری و یه‌ک سان بوون له نیزامی ئیسلامی شیعه‌ی ئیران له سه‌ر ئه‌ساسی مەزهەبی شیعه و ئیمان به وه‌لی فه‌قییە و باوه‌ڕ بە دوازدە ئیمامی شیعەن، و پێوانه و پێوه‌ری کونوانسیونه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مڕوڤ، کە ئێران یەکێک لە ئەندامانی ئەو ناوەندییە و پەیماننامەکان لە پێوەندی مافەکانی مڕوڤی واژو کردوە، هیچ حیسابێکی بۆ نه‌کراوه.
که‌م نه‌توه‌کانی مەزهەبی غه‌ێر شیعه و بە تایبەت کەمایەتی نەتەوەیی کورد کە لە باری مەزهەبەوە سوونەیە له قانوونی ئه‌ساسی نه‌ک هیچ حیسابیک یان بۆ نه‌کراوه،، به‌ڵکوو له زۆربەی مافەکانی سه‌ره‌تایی خۆیان بێ ڕەواکراون. سه‌باره به‌ئافره‌ت ڕاسته قانوونی ئه‌ساسی له مادده‌کانی ئاماژە پێی کراوەی سەرەوەی ئیشاره‌یه‌کی ئەوتۆ به مافی ئه‌و به‌شه له کۆمه‌ڵگا نکردوه، به‌لام به پێ یاسایی ئیسلامی ئافره‌ت له نێوه‌ی مافی هاوتایی خۆی واته پیاو به‌رخورداره.
ئاکام ئه‌وه‌یه، قانوونی ئه‌ساسی نیزامی ئیسلامی شیعەێ ئێران له سه‌ر ئەساس و بنچێنه‌ی شرع و نووسراوه‌کانی دین ئیسلام به‌گشتی و مەزهەبی شیعه به‌تایبه‌ت دامه‌زراوه، و بەپێی ئەو یاسایە، هه‌موو دانیشتوانی ئێرانی وه‌ک موسولمان پێناسه دەکرێن و مەزهەبی شیعه‌ی به مەزهەبی ره‌سمی ئه‌و وڵاته بەسەر خەلکانی ئێران داسەپاوە، وە وه‌ک بنەمای ئەساسی بۆ به‌رێووه‌ی دامووده‌زگای کۆمەڵایەتی ئێران فەرەنەتەوەیی که‌ڵکی لێ وه‌دەگیرێت.
قانوونی ئه‌ساسی ئێران نه ئه‌و مه‌ودایه و توانایی و ده‌رفه‌تەی تێیدا که بەشێک لە رێکخراوه‌سیاسییەکانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێیان وایە به‌تواننن له رێگه‌ی دانوستان و قسه‌کردنی کێشه و داواکانی ڕاستەقێنەی نه‌ته‌وه‌ی کورد مەترەح کەن و چاره‌سه‌ری بکەن، و نە هێزی لە دەسەڵاتی تاران هەستی خێرەومەندی و خێرخوازی چارەسەری و دانپێنانی مافەکانی ڕاستەقینەی کەم نەتەوەیی کورد و مەزهەبی سووونە هەیە.
چاره‌سه‌ری و دانپێنان به مافی ڕاستەقینە و بەحەقی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێران نیازی بە نیزامێکە کە له سه‌ر ئه‌ساسی بنەماکانی دێموکراسی دارژابێت، و دەوڵەت دەبێ له ئه‌حزاب خۆراجۆر و به پێ رێژه و ئاستی ده‌نگ دانی خه‌ڵکانی ئیران بێ، نە وەلی فەقییە نوێنەری وەلی ئیمامی زەمان لە سەر زەوی، ئه‌وه مەسەلەیە، واتە نیزامێکی دیموکراتێک له گه‌ڵ بنه‌ماکانی نێزامی ئیسلامی شیعه ئێران جۆر ناێتەوە.
توێژه‌ران:، رێکه‌وتی ٧ /٧/٢٠١٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست