مەتەڵى مۆدێرن مەڵبەندى مامۆستایان و سوپەرماركێت مەتەڵى مۆدێرن
Wednesday, 08/04/2009, 12:00
وەك دەزانن مەڵبەندى مامۆستایان جێگەى پەروەردەكردنى مامۆستایە بەڵام ئەمەوێ ئەوە بزانم كە پەیوەنى بە سوپەرماركێتەوە چییە؟
من خوێنكارێكى مەڵبەندى مامۆستایانم پار تەخەروجم كردووە هەتا ئێستا تەعینیان نەكردووین بەبیانووى كەمى دەرامەت و زۆرى مامۆستاوە بەڵام ئەمە زۆر دوورە لەڕاستیەوە ئەگەر بێت و حسابى بودجەى مەسوول و ئەندام پەڕلەمانەكان بەسەر مامۆستایا دابەش بكرێ بەشى دوو مانگى مامۆستا دەكات(بانێكەو دوو هەوا).
ئەوەى دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە زۆربەى خوێنكارە دەرچووەكانى هاوڕم لەمەڵبەندى مامۆستایان پەنایان بۆ سوپەرماركێتەكان بردووە بۆ دەسكەتنى بژێوى ژیانیان.وانەى قەد كردنى جل و بەگ و پۆشاكەڵێنەوە.وێڕاى قبوڵ كردنى سوكایەتى خاوەن ماركێتەكان.
ئاخر مامۆستا شایەنى ئەوەیە؟ پیرۆزى كارى مامۆستا كوا؟
ئەوانە كە بینیومن ووتویانە خۆزگە هەر نەمان خوێندایە یان لەبرى وانەى بەشەكانى پەیمانگا وانەى پاكردنەوەو جل ڕێك خستنمان بخوێندایە.
هەندێكى تر خەریكى كرێكارین
ئەوەى لەلام سەیرە حوكمەت چۆن لەڕووى دێت باسى خوێنكار بكات خوینكار چۆن درێژە بەخوێندن دەدات كەدەزانى داهاتووى نیە؟
با حوكمەت خوێندنگەو زانكۆو پەیمانگاكان دابخات و دەورەى كرێكارى بكاتەوە.
لەوەش سەییرتر.
هەندێ مامۆستا دامەزراون بەڵام چۆن؟ئەوانەى كە دەرەجەیان زۆر بەرزە دامەزراون مامۆستاى ئینگلیزى وەرزش دەڵێتەوە عەرەبیش كۆمپیتەر دەڵێتەوە.
لەوەش سەییرتر.
ئەمجارەشیان مەسەلەى واستە گەورەترین كاریگەرى هەبوو.وتیان دامەزرانن بەدەرەجەیە.بەڵام چۆن 90 دامەزراوەو دواى ماوەیەك 50ئەوەى نێوانیان كوا؟؟
ئاخر ئەمەیە فەنتەڵۆس 20ساڵ ئەخوێنى تەعینت ناكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست