ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستانه‌وه‌ بۆ ڕای گشتی

Monday, 16/11/2009, 12:00


له‌ ماڵپه‌ڕی چاودێره‌وه‌ ڕیپۆرتاژێک بڵاوکرواته‌وه‌ گوایه‌ (سه‌عدی پیره‌) له‌ ژووری مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان سیمینارێکی گێڕاوه‌ بۆ کوردانی هه‌نده‌ران له‌ تۆڕی پاڵتاڵک.
ئێمه‌ی ئه‌دمین له‌ مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستانه‌وه‌ ڕای ده‌گه‌یه‌نین که‌ نه‌ک ئه‌و هه‌واڵه‌ی چاودێر درۆیه‌ به‌ڵکو پێشتان ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌م ژووره‌ له‌ پاڵتاک ته‌نها ئه‌و مرۆڤانه‌ ده‌توانن قسه‌ی تیا بکه‌ن که‌ به‌ حه‌ق دڵسۆزی گه‌له‌که‌یان بن و خیانه‌تیان نه‌کردبێت له‌ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌، نه‌ک که‌سێکی وه‌ک سه‌عدی پیره‌ که‌ مه‌له‌فه‌کانی هێنده‌ قورسه‌ مه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بتوانن به‌رگه‌ی قورسی خیانه‌ته‌کا‌نی هه‌ڵ بگرن.
لێره‌وه‌ به‌ کورده‌ به‌شه‌ره‌فه‌کانی تاراوگه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئێمه‌ درێژه‌پێده‌ری ‌هه‌مان ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ین بێ بیرکردنه‌وه‌ له‌ سوودو قازانجی که‌سێتی سووورن له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی ڕێبازی کاک ئارام و عه‌لی عه‌سكه‌ری و ڕێباز و باقی بارزانی و ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن و سیروان و حه‌سه‌ن خاوێی و شه‌فیقی قوڕه‌به‌رازه‌و مامه‌ ڕیشه‌و حه‌سه‌ن کوێستانی و ئه‌حمه‌د شاتوانی و والی باریکه‌ی و محێدین قه‌مبه‌رو عه‌بدول خالیق مه‌عروف و و فاروقی قوربانی 31 ی ئاب و شێخ جه‌میل و تاریق و شه‌هید هونه‌ر.
ئه‌وانه‌ی له‌ماڵپه‌ڕی چاودێر به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌وه‌ ڕیپۆرتاژیان بۆ (سه‌عدی پیره‌) پیت به‌ند کردووه‌، هێنده‌ نزمن که‌ سه‌عدی و هاوڕێ فایلداره‌کانی مژده‌ی مردنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیان پێ ڕاگه‌یاندوون.

لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی
مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان له‌ پاڵتاک

لینکه‌که‌ی چاودێر:

http://www. cawder. org

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە