بێریڤان لەلایەن پۆلیسەوە قەدەغەکرا
Sunday, 03/10/2010, 12:00
ناوەندی کەلتووری هۆنەری ساریا لە بورسا خواستیان کورتە فیلمی"داستانی سەرهەڵدان"ی بریڤان نمایش"نیشان" بدەن، بەڵام دەزگای پاراستنی تورک لە بورسا بە بیانووی ئەملاوئەولاو بێ بنەماوە، ئیزنیان نەدا و قەدەغەیان کرد.
کورتە فیلمی "داستانی سەرهەڵدان" بریڤان، باس لە؛ داستانی کچە شۆڕشگێری و سەرهەڵدێری کورد، بریڤانە کە لەنەورۆزی ساڵی 1991دا لەجەزیرەی بۆتان پێشەنگایەتی کردووەو لەمێژووی گەلی کوردیش دا، خاوەن پێگەو رێگایەکی مەزنە، دەکات و ئایدن ئۆراک کاری دەرهێنەری کردووەو لەئەزمیریش لەلایەن پۆلیسەوە قەدەغەکراو نەیانهێشتووە، نیشان بدرێت. ناوەندی کەلتووری هۆنەری ساریا لە بۆرسا خواستیان کورتە فیلمی "داستانی سەرهەڵدان" بریڤان نیشانی جەماوەر بدەن، بەڵام دەزگای پاراستنی تورک لەبورسا بە بیانووی بێ بنەماوە، گووتوویانە کە، کاری یاسایی و ئیداری ئەم فیلمە تەواو نەبووەولەهیچ جێگایەکیش نیشان نەدراوە. ناوەندی کەلتووری هۆنەری میزوپۆتامیای بۆرسا سەبارەت بە قەدەغەکردنی کورتە فیلمەکە لێدوانێکی راگەیاندنی دا و سەرەنجی راکێشایەسەر ئەوەی کە ئەو کورتە فیلمە پێش ئێستا لە شرناخ، میرسین، ئەستەنبول و لەوڵاتانی بەلجیکا و ئەڵمانیاو سوئیس وئۆسترالیا و فەرەنسا و لە زۆر جێگای تریش نیشان دراوە و هەڵویستی دەزگای پاراستنی ئەزمیری وەکو هەڵوێستێکی کەیفی هەڵسەنگاندو ووتی؛ کورتە فیلمەکە لەبەر هەڵوێستێکی کەیفی لە بۆرسا قەدەغەکراوە. کاتێک، بابەت، بابەتی کوردان بێت و تەنانەت، شتێکی سەر کوردان بێت، ئەو کات، بێ تەحەموڵکردن و نەقەبوول کردنێکی جددی هەیە. ئێمە ئەو هەڵوێستە وەکو سیاسەتی گۆشارو هەڕەشە لەسەر ناوەندی کەلتووری هۆنەری ساریا لەبورسا دەبینین.
دەرهێنەری کۆرتە فیلمی داستانی سەرهەڵدانی بریڤانیش" ئایدن ئۆراک" ووتی، بۆ نیشاندانی فیلمێک پێویست بە کاروباری یاسایی نییە، ئەگەر ئێمە بۆ پێشکەش کردنی بەرهەمێکی هۆنەری ئیزین وەربگرین، یانیش ئیزین بدەین، ئەو کاتە ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ئێمە لەوڵاتێکی هۆڤ و بێ تەحەموڵدا ژیان دەکەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست