مافی هیچ هونەرمەندێک و نووسەرێک ناخەینە سەرووی مافی ئەنفالەوە وەڵامێک بۆ نووسەرانی بەرێز و کاک (دڵشاد حسین) سینارستی درامای (گەرمیان و کوێس�
Wednesday, 28/04/2010, 12:00
سەرەتا ئێمە وەکو خەڵکی گەرمیان مافی ماندوو بونوو ڕەنج بەخەسار چوونی هیچ هونەرمەندێک و سینارستێک ناخەینە سەرووی مافی ئەنفالەوە کە ئەزموونی هەموو کوردوو کوردستانیەکە و جۆگەلە خوێنیی 182،000 کوردی بێتاوانە،زۆر جێگای داخە کاکی نووسەر کە داوای باجی ماندوو بوونی سینارست و هونەرمەندانی دراماکە لە خەڵکی ڕەش و ڕووتی گەرمیان ئەکەیت!!ئەی بۆ ڕووی پێنووست لە حکوومەتی هەرێم ناکەیت هەتا بەو هەموو سەروەت و سامانەوە یارمەتیەکی ئەو دەرهێنەرە بەڕێزانە بدات کە درامایەکی وا بەرهەم بهێنن کە ووڵاتانی کەش بۆخۆیان دۆبلاژی بکەن،ئێمەش لەگەڵ ئەوە دا نین کە درامای وڵاتانی کە دۆبلاژ بکرێت و وە درامای کوردیش لەبەر کەم دەرامەتی سووکایەتی بە ئەزموونی گەلەکەمان بکات،لە بەر ڕۆشنایی قسەیەکی پێشینانی کورد کە فەرموویانە(تاریکی مانگ سەر لە ئێوارە دیارە) جا کە ئێمە ئەمە بزانین ئیتر چاوەڕوانی چی لە (17) ئەڵقەی داهاتووی بکەین؟؟؟ وە ئێمە لاریمان لە خۆشەویستی نەبوەو ناشبێت بەڵام ،،هەموو شتێک بە خوێ خوێش بە مانا،،نەوەکو بەو شێوەیەی کە ئەڵقەیەک نزیکەی (25) خولەکە، بگرە (10)خولەک زیاتری باس لە خۆسەویستی ئەکات!ئەمە لە کاتێکدا کە دایکان و خوشکانی ئێمە بە کۆڵە نەوتەوە لە ڕێگای نێوان چەمچەماڵ و کەرکوک دا بەعس گڕی تێبەر دەدان بە کۆڵەکانیانەوەو وە رۆڵە تەمەن 9 ساڵ و 10 ساڵەکانیشمان بە کۆڵە فافۆنەکانیانەوە ئەبوون بە قوربانی تایەیی گەڵابەکان!! یاخود ڕۆڵە بەجەرگەکانی کفری و ناوچەکانی تری گەرمیان شەو تا بەیانی لە سەنگەری گردو تەپۆڵکەکانی نێوان دوزخورماتوو و کفریدا بوون بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیان،وە هەروەها ترسی و تۆپبارانی شەوانەش بۆ ناوچەکانی گەرمیان بەتایبەتی ناوچەکانی چەمچەماڵ و کفری و دەور و بەریان پێم وانیە کە کاتی ئەوەی هێڵابێتەوە بۆ خۆشەویستی بن ئەم دیوار و ئەو دیوار،ئەمانەو زۆر کارەساتی کەش هەن بەڵام درێژەی پێنادەم زیاتر،
وە لە کۆتایی قسەکانیشما رووی پینوسم ئەکەمە کاک(دڵشاد حسێن) بەڕێزتان دەفەرموون (ئەم درامایە درامایەکی دۆکۆمێنتاری نیە کە هەرچی هەبووە وەکو خۆی هەیە بێتە سەر شاشە)،منیش پێت ئەڵێم برای شیرینم ڕۆژێک بیرت لەوە نەکردۆتەوە کە کارەساتی ئەنفال خۆی بۆ خۆی داستانێکە و پڕەلە خۆڕاگری و پشوو درێژی ڕۆڵەکانی کوردو کوردستان بە گشتی و گەرمیان بە تایبەتی؟؟؟
وە بۆیە پێشم خۆشە ئەوەت پێبڵێم کە ئێمەی خەڵکی گەرمیان دژی هیچ نووسەر هونەرمەندێک نین کە سنوورمان نە بەزێنێت!! بگرە خۆشحاڵین گەر نوسەران و هونەرمەندان لە ئازارەکانی گەرمیان بدوێن و بیخەنە بەر چاوی تاکی کورد بۆیە جێگای پێزانینی ئێمەیەو ئێمە پێی گەورە ئەبین،بەڵام گەرچی حکومەتی هەرێمیش هەر ئەیانەوێت بچووکمان بکەنەوەو پشتگوێیان خستوین، بەڵام ئێمە خۆمان بە دڵخۆش ئەزانین کەوا هەستی کوردانی خاوەن وویژدانمان بە مەینەتیەکانمان بەرامبەر بە خامەو پەڕاو جوڵاندوە. لەگەڵ ڕێزی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست