کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێبازی بارزانی!.

Tuesday, 22/03/2011, 12:00


ووشه‌یه‌که‌ پارتی و بنه‌ ماله‌ی مه‌لا مسته‌فا له‌ هه‌موو نووسراوه‌کیان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن و به‌ شانازی باسی لێوه‌ ده‌که‌ن. با بزانین ئه‌و ڕێبازه‌ چیه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌دوای ده‌ڕۆن وه‌ خه‌ریکه‌ به‌عس ئاسا په‌ڕتووکی منالان و بگره‌ زانکۆکانیش پڕ ده‌که‌ن له‌م ووشه‌ مه‌سخه‌ره‌ ئامێزه‌ یه‌ به‌دوای بڕۆن.
بابگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ناساندنی ووشه‌ی بارزانی. بارزانی ئه‌وهای ئه‌دهه‌م بارزانی باسی لێ ده‌کات ده‌لێت بارزانی عه‌شیره‌ت {خێل) نیه‌. و خێلێک به‌ناوی بارزانی له‌ کوردستان هه‌بوونی نیه‌. مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌و بنه‌ ماله‌یه‌ هه‌زار پیاوین. ئه‌ی که‌واته‌ ئه‌م خه‌لکه‌ بۆ هه‌ر له‌خۆوه‌ ده‌لێن بارزانی وه‌ یا ده‌لێن بارزانی خێلێکه‌ ؟.
بارزان دێیه‌که‌ له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کانی باکووری شارۆچکه‌ی ئاکرێ (زێبار). خه‌لکی ئه‌و دێیه‌ سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی زێبارین . ڵه‌ ناو عه‌شیره‌تی زێباریش تیره‌ و بنه‌ ماله‌ی جۆراوجۆر هه‌نه‌. خه‌لکی گوندی بارزان که‌ سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی زێبارین له‌ تیره‌ی به‌ڕۆژکێ ن. به‌لام زه‌وی و زاری ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ر له‌ مێژووی کۆنه‌وه‌ ڕژێمه‌کانی پاشایه‌تی کانی عیراق و ده‌ سه‌لاتداری ئینگلیز تاپۆیان کردووه‌ له‌سه‌ر ئاغای زێباریه‌کان .‌ خه‌لکی ئه‌و عه‌شیره‌ته‌ (زێباری یه‌کان) و ئه‌وانی له‌و ناچه‌یه‌ ده‌ژیان وه‌ک مه‌سیحی و جوله‌که‌ش باجیان ده‌دایه‌ ئاغا زێباری.
فارس ئاغا زێباری باوکی مه‌حموود ئاغا باوکی هوشیار زێباری تمو تم له‌گه‌ل بنه‌ ماله‌ی شیخ ئه‌حمه‌دی گوندی بارزان ناکۆکیان هه‌بوو له‌سه‌ر باج دان. ئه‌مه‌ وای کرد ڕۆژێک له‌ سالانی سی یه‌کان هه‌ردوو گه‌نج واته‌ مه‌حموود ئاغا باوکی هوشیار زێباری له‌ گه‌ل مه‌لا مسته‌فا له‌ ناو بازاڕی ئاکرێ ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بنه‌وه‌ . له‌وێ مه‌حموود ئاغا قسه‌ی ناخۆش به‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌لێت له‌سه‌ر باج نه‌دان و ه‌ک کوڕی سه‌ره‌ک عه‌شیره‌تیش شه‌قێک له‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌دات. مه‌لا مسته‌فاش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ گوندی بارزان و ده‌چێته‌ حزووری شێخ ئه‌حمه‌د که‌ گه‌وره‌ی گونده‌ ش به‌سه‌رهاته‌که‌ی پێ ده‌لێت . له‌وی بڕیار ده‌ده‌ن خۆیان له‌ ئاغا دوورکه‌ن وچیتر باجی پێ نه‌ده‌ن. بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌بێت به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن به‌ به‌ده‌ست هێنانی تفه‌نگ. گه‌نجانی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ کۆده‌بنه‌وه‌ که‌ ‌ هیڕش که‌نه‌ سه‌ر بنکه‌ی پۆلیس له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی ئاکری بۆ به‌ده‌ست هێنانی تفه‌نگ و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ خۆیان بکه‌ن له‌ ده‌ست ئاغاکه‌یان که‌ سه‌ر به‌ میری بوو. به‌و شێوه‌یه‌ یاخی بوون له‌ ئاغا و باج دانه‌که‌یان. تفه‌نگ کۆکردنه‌وه‌ بووه‌ پیشه‌یان (ڕێبازیان). له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌سه‌لاتدارانی ئێران (ڕه‌زا شای په‌هله‌وی) سه‌ر به‌ ئه‌لمانی نازی به‌فه‌رمانی ئینگله‌زه‌کان له‌ ئیران دوور خرایه‌وه‌. ئه‌وه‌ بووه‌ هۆی تێکشکانی له‌شکری شاهه‌نشاهی ئیران. خه‌لک به‌ ئاسانی له‌ بنکه‌ سه‌ربازه‌کان و بنکه‌ی پۆلس چه‌ک و تفه‌نگی ده‌ست ده‌که‌وت. له‌و کاته‌ خه‌باتگێڕانی کوردی ئێران به‌ یارمه‌تی له‌ کۆمه‌له‌ی ژ-ک (ژیانه‌وه‌ی کورد) که‌ له‌ناو ڕۆشه‌نبیرانی کوردستانی عیراق پایه‌ی هه‌بوو هه‌ولی دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ درا که‌ دوایی بوو به‌ کۆماری کوردستان. گه‌لێک خه‌لک له‌ به‌شه‌کانی تری کوردستان ڕوویان کرده‌ ئه‌و ناوچه‌ ڕزگار بووه‌. که‌سانێکی تر هه‌بوون له‌ برسا له‌ ترسی ئاغا یا له‌ده‌ست سه‌ربازی ڕوویان ده‌کرده‌ ئه‌و ناوچه‌ ئازادکراوه‌ یه‌‌. مه‌لا مسته‌فا و بنه‌ ماله‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی گوندی بارزان له‌به‌ر ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یانبوو له‌گه‌ل ئاغا که‌یان واته‌ مه‌حموود ئاغا و باوکی ڕوویان کرده‌ کوردستانی ئێران بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بیت بوون به‌ چه‌کدار بۆ پارێزگاری ناوچه‌ی سه‌قز. سه‌رۆکی نه‌مر خوا لێخۆشبوو قازی مه‌حه‌مه‌د ئه‌وکات ئه‌وپه‌ڕی ڕێزو حورمه‌تی ده‌گرت له‌ هه‌موو کوردێک و ده‌یحه‌واندنه‌وه‌.
له‌ سالانێ شه‌ست که‌ عه‌بدلکه‌ریم قاسم حوکمی ده‌کرد له‌ عیراق مه‌لا مسته‌فا جارێکی تر به‌ پیلانی شای ئێران و ئیسرائیل شه‌ڕی قاسمی کرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی تفه‌نگی بڕنه‌و و پاره‌ له‌ شای ئێران.
دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ر له‌ کۆماری کوردستانه‌وه‌ تا ڕووخانی قاسم له‌ده‌ست ئه‌م بنه‌ ماله‌یه‌ نه‌بووه‌. به‌لام که‌سانێکی خایین وه‌ک بله‌ی ئه‌حه‌ ڕه‌ش و جه‌لالی خۆفرۆش مه‌لا مسته‌فایان هێنایه‌وه‌ ناو حیزب و کردیان به‌ شوڕشگێڕ.
ڵه‌ کۆتایی سالانی هه‌فتاکان و هاتنی خومه‌ینیش سالانی هه‌شتاکان دیسان کوڕه‌کانی مه‌لا مسته‌فا (ئیدریس و مه‌سعود) ببوون به‌ پاسدار موه‌قه‌ته‌ بۆ چه‌ک و پاره‌ وه‌رگرتن له‌ ڕژێمی ئیسلامی ئیران.
له‌ سالیی نه‌وه‌د و هه‌تا یئستاش بوونه‌ته‌ تورک په‌روه‌ر و هه‌موو کوردستانی باشوور به‌ فه‌رمانی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ ده‌برێت بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر میلله‌ته‌ و تالانکردی به‌به‌شداری له‌گه‌ل جه‌نه‌راله‌کانی تورکی فاشیست.
مه‌سعود کوڕی مه‌لا مسته‌فا ی خه‌لکی بارزان له‌ عه‌شیره‌تی زێباری تیره‌ی به‌ڕۆژ یه‌. له‌ گوندی بارزانیش هیچ مه‌کته‌بێکی وا هه‌تا ئێستا نه کراوه‌ته‌وه‌ خه‌لک پێ ڕۆشه‌نبیر بێت. مه‌لا مسته‌فا به‌خۆیشی نه‌خوێنده‌وار بوو هه‌تا مردیش قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ته‌واو نه‌کردبوو.‌
ئه‌گه‌ر بلێین ڕێبازی مه‌لا مسته‌فا وه‌ک ئه‌وه‌ی بلێین ڕێبازی قادر دووبزی هیچی تر له‌وه‌ به‌دوا ناگه‌ یه‌نێت. ‌

با بزانین که‌ی عه‌شیره‌تێک هه بووه‌ به‌ناوی بارزانی؟ تکایه‌ له‌ زێباری یه‌کان ببرسن.
و ئه‌و ڕێبازه‌ی گرتوویانه‌ ڕێبازی چه‌ک و پاره‌یه‌ نابێته‌ بیرو باوه‌ڕ. بیر و باوه‌ر جه‌مکیکی ڕۆشه‌نبیری یه نه‌ چه‌کداریه‌. که‌واته‌ ئه‌گه‌ر خوانه‌کرده‌ میلله‌تی کورد ئه‌و ڕێبازه‌ بگرێته‌ به‌ر ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ده‌کانی هه‌ژده‌ و نۆزده‌ و کوردستان بکه‌ینه‌ وولاتی چه‌ته‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە