کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵیه‌كانی لیوا به‌ختیار بابان و پۆلیسه‌ بندیواره‌كانی

Thursday, 20/12/2012, 12:00




وه‌ك كارمه‌ندێكی پۆلیسی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی سه‌ر به‌ پارتی، به‌ سوپاسه‌وه‌ داوا له‌ سایتی كوردستانپۆست ده‌كه‌م، ئه‌م بابه‌ته‌ پرگه‌نده‌ڵی و دزیی و ڕاوه‌رووته‌ی لیوا به‌ختیار بابان راویژكاری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانم بۆ بلاو بكه‌نه‌وه‌،چوكه‌ن هیچ شوێن و مینه‌به‌رێكم نه‌بینیوه‌ هه‌ناسه‌و ناخه‌كانی دڵمی تیابڵاو بكه‌مه‌وه‌، كه‌بۆمه‌ته‌ كارمه‌ندی گه‌نده‌لترین وه‌زاره‌ت كه‌ ناو ناخۆیه‌و بۆ پاراستنی ئه‌من و ئه‌مان و ئاساشی و پاریزگاری له‌ مال و سامانی گشتی و خه‌ڵكی، به‌ڵام به‌ گۆری شه‌هیدان به‌ كوردو كوردستان هیچ وه‌زاره‌تیك به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ گه‌ندڵكارو تاوان و دزیی و فه‌رهودی تیانه‌بووه‌و نیشه‌.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ته‌نها ده‌مه‌ویت یه‌كێك له‌و گه‌نده‌ڵكارو خائینانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆتان پێ بناسێنم، كه‌ به‌ئاشكراو بێ ترسو به‌ به‌رچاوی هه‌موو كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆو به‌ڕیوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مان پۆلیسی سلێمانی،لیوا به‌ختیارتاهیر بابان، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دریژه‌ی به‌ گه‌نده‌ڵی و دزیی و ساخته‌كاری و فه‌رهود و بندیوارداوه‌، بروانن به‌م شێوه‌یه‌ لیوا به‌ختیار بابان وه‌ك راویژكاری وه‌زیری ناوخۆ چی كردووه‌، به‌ ئامار ته‌نها له‌ سنوری پۆلیسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی و سنوری ناوچه‌ی ناوخۆی پارتی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كان سلكی پۆلیس له‌ لق و ناوچه‌كانی سنوری لقی 4.
یه‌كه‌م" له‌ كۆی 600 پۆلیس كه‌ وه‌ك پاسه‌وان به‌سه‌ر باره‌گای لق و ناوچه‌كاندا دابه‌ش كراوون، كه‌ له‌لایه‌ن ملازم ئه‌ول داراوه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرین،زیاتر له‌ 200 پۆلیس كه‌ ده‌وام ناكه‌ن به‌ هه‌ر پاساوێك بێت" ئه‌وا هه‌ریه‌كه‌یان بری مانگانه‌ 200 تا 300 دۆلاریان له‌لایه‌ن ملازم ئه‌ول داراوه‌ بۆ لیوا به‌ختیار بابان لێوه‌رده‌گیریت كه‌ یه‌ك شه‌و ده‌وام ناكه‌ن.
دووه‌"ملازم ئه‌ول لازیان كه‌ماوه‌ی 5 ساڵه‌ له‌به‌رێوه‌به‌ریایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ناوی تۆمار كراوه‌ یه‌ك رۆژ ده‌وامی نه‌كردووه‌ به‌ فه‌رمانی لیوا به‌ختیار بابان.
سێه‌م" لیوا بایز و لیوا جه‌زا ڕه‌ش و كه‌ له‌ ساڵی 1996وه‌ له‌سه‌ر لیستی پۆلیسه‌كانی سلیمانی ناویان تۆمار كراوه‌ تا ئه‌مرۆ یه‌ك رۆژ ده‌وامیان نه‌كردووه‌ له‌ سه‌ر لیستی پۆلیسی هه‌ولیر مووچه‌كانیان وه‌رگرتووه‌و جگه‌ له‌وه‌ش پله‌كانیان به‌رده‌وام له‌ عه‌قیده‌وه‌ بۆ عه‌مید و لیواش به‌رز كراوه‌ته‌وه‌و یه‌ك رۆژیش ئاواره‌ نه‌بوون و بێ ترس له‌ سلێمانیش پیاسه‌ی شه‌و رۆژی خۆیان كردووه‌ ته‌نها به‌ فه‌رمانی لیوا به‌ختیار بابان.
چواره‌م" به‌ڵام عه‌قید جه‌بار كه‌ بنه‌ماله‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانین و پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی ئه‌یلول بووه‌و 6 ساڵ له‌به‌ریوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ ئاواره‌ی ده‌نووست و ده‌وامیشی ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوی ه‌بختیار بابان نه‌بوو، ده‌یان كیشه‌و گرفتی جۆراو جۆری بۆ دروست بوو به‌ناچاری خۆی خانه‌نشین كرد.
پێنجه‌م" لیول به‌ختیار بابان كوره‌كه‌ی خۆی به‌ناوی كاروانه‌وه‌ له‌ پۆلیسه‌وه‌ به‌ بێ هیچ خول و ده‌وره‌یه‌ك كرده‌ ملازم ئه‌ول و دوو نه‌جه‌ی دایه‌ كه‌ په‌یامانگاشی نه‌خوێندووه‌ و، له‌ هه‌مان كاتیشدا میران ی كوریشی ئه‌وه‌یشی كردۆته‌ ملازم ئه‌ول دوو نه‌جمه‌و ده‌وامیش ناكات.
شه‌شه‌م"هه‌ر كارمه‌ندێك و ئه‌فسه‌ریك به‌رتیل و ڕه‌شوه‌و دیاری گران به‌های بردبێت ئه‌وا پله‌و پایه‌كه‌ی دوو به‌رابه‌ر به‌ واژوویه‌كی لیوا به‌ختیار بابان زیادی كردووه‌.
ئه‌وه‌ی من نووسیومه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕه‌وشی پۆلیسه‌كانی پارتی له‌ سنوری لقی 4 به‌ ده‌ست گه‌نده‌لكاری دوو سه‌رده‌م لیوا به‌ختیار بابان، دلنیام هه‌ولێریه‌كان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ هه‌ولێر 100 به‌رابمبه‌ر به‌وه‌ی من گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری و كاری به‌دره‌وشتی ئه‌و به‌ناو راویژكاره‌ سه‌ربازیه‌ی كه‌ریم شه‌نگاریان له‌لایه‌ خوازیارم ئه‌وانیش له‌ دوای بلاو بونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی من ئه‌وانیش داخی دل و ده‌روون و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌لی و تاوان و خیانه‌ته‌كانی لیوا گه‌نده‌ڵ به‌ختیار بابان بلاو بكه‌نه‌وه‌، رووی خامه‌كانیان له‌ سایته‌ به‌ هه‌ڵویسته‌ جوامێره‌كه‌ی كوردستانپۆست بكه‌ن، تاكه‌ ده‌روازه‌ی ئه‌انه‌یه‌كه‌ كه‌ هیچ حسابێكیان بۆ نه‌كراوه‌و به‌به‌رده‌وامیش غه‌دربۆته‌ میوانیان.

تێبینی
لیوا به‌ختیار بابان له‌كاتی ڕژێمی به‌عس معته‌میدی مدیریه‌تی ئه‌منی سلیمانی بوه‌و به‌ سه‌یاره‌كه‌ی كه‌ سیئێل بوو كاری سیخوری بۆ به‌عسیه‌كان ده‌كرد راسته‌و خۆ په‌یوه‌ندی به‌ مدیری ئه‌منی سلیمانی ئه‌و كات بووه‌، فه‌رمانبه‌ریش بووه‌ له‌ به‌له‌دیاتی ئه‌و كاتی سلیمانی، له‌شه‌ری ناوخۆش خانووه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عومه‌ر فه‌تاح مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كیتی خانووه‌كه‌ی پارێزرابوو تابه‌ ئه‌مانه‌ت وه‌ریگرته‌وه‌.
ملازم ئه‌ول دارا
وه‌ك عه‌مید سه‌رحه‌د باسیكردبوو، كه‌ دارا پۆلیسێكی بێ پله‌ بووه‌ لای ئه‌وان،یه‌كسه‌ر له‌ عیه‌نكاوه‌ی هه‌ولێر كراوه‌ته‌ ملازم ئه‌ول له‌لایه‌ن لیوا به‌ختیار بابانه‌وه‌،كاری ته‌نها پاره‌ وه‌رگرتن بووه‌ له‌و ماڵه‌ له‌شفرۆشانه‌ كه‌ له‌ عه‌ینكاوه‌ بوون دوای ته‌عداكردن و ئاشكرابوونی ریسوا كرا، وا جارێكی دیكه‌ لیوا به‌ختیار بابان ملازم ئه‌ول دارای خستۆته‌وه‌ سه‌ر ئاشه‌كه‌ بۆ دزیی و گه‌نده‌لی وه‌ك ده‌لال. و ئیستاش ملازم ئه‌ول دارا سۆپه‌رێكی تاكسی پیه‌و له‌ نویان سلیمانی وچه‌مچه‌ماڵ.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵی كێی شه‌هید ده‌بێت و كێ خوێنی داوه‌و كێش ئه‌مرۆ ده‌یخوات؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە