زەردەشت عوسمان و هەڵوێستى خاوەن كارگەیەك
Friday, 09/07/2010, 12:00
"پێش تبرۆر كردنى زەردەشت عوسمان تەنها چەند زەردەشتێكمان هەبوو بە پەنجەى دەست هەژمار دەكرا بەڵام ئێستا هەمومان بووینەتە زەردەشت چونكە تیرۆر كردنى ئەو خوێندكارە بووە داڕمانى دیووارى ترس لە كوردستاندا،،،" كارزان كۆیی
لەم رۆژانەدا هەڵوێستێكى(زەیتونى ئاوا) م بینى لەسەر تیرۆر كردنى هاوكارمان شەهید زەردەشت عوسمان ،كە لەزۆربەى سوپەر ماركێت وماركێتەكاندا لەسەر بەرهەمەكانى زەیتونى ئاوا نوسرابو وەك رێزێك لەگیانى پاكى شەهید بریارماندابۆ ماوەى 10 رۆژ بەرهەمەكانمان نەفرۆشین ، من لەسەرە تادا ووتم ئەمە ریكلامێكى جوانە ، بەڵام گەورەیى هەڵوێستى و جوورئەتى و چاونەترسى ئەو بەرێزە گەیانمیە ئەو راستیەی كە ئەو هەڵوێستە لەریكلام گەورەترە ، وەگەورەیى خۆیى بەسەر هەموو پیشەوەرو سەرمایەدارەكاندا سەپاندوە و لەهەموو بۆنەیەكى نەتەوەییدا جیگا دەستى دیار بووە ، دە با لەخۆمان بپرسین لەهەموو كوردستاندا تەنها ئەو خاوەن كارگەیە؟ ئەى بۆ كەسى تر ئەو هەڵوێستەیەكى واى نەبوو ، سەبارەت بەشەهید كردنى زەردەشت عوسمان ، بە بۆ چونى من ئەم هەڵوێستە دەبێتە فاكتەرێ كەكۆمپانیەكانى تریش بجوڵێنێ و هەڵوێست وەر بگرن.هەرچەند لەرۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەرەكاندا چەندەها خوێندنەوە كراوە لەسەر كارزان كۆیى ناكرێ لێرەدا ئاماژە بەهەمویان بدەین بەڵام دەكرێ ئاماژە بەو بۆچونانە بدەین كە لەسەر ئەم هەڵوێستى كراوە . دواى پەیوەندى كردنم بە كارزان كۆیى لە لێدوانیكا ووتى(پێش تبرۆر كردنى زەردەشت عوسمان تەنها چەند زەردەشتێكمان هەبوو بەڵام ئێستا هەمومان بووینەتە زەردەشت رۆژ بەرۆژ زەردەشتەكان لەزیاد بووندان)
ئەوەى بووە هۆكارێ بۆ ئەم بەدواچونەم ئەو وەڵامە بوێرانە كوورتەو پڕ مانایەبوو وە هەڵوێستى ئەم بەرێزانەش سەبارەت بە هەڵوێستى زەیتونى ئاوا بونە ڤاكتەرێك كە لێرەوە وەك خوودى خۆم دەست خۆشیان لێ دەكەم
1- بەرێز حاكم (حمدى گلى) كاندیدى لیستى گۆران دەڵێ كارە گیان كاك هیوا موحومەد لەكوردستان نێتدا بابەتێكى نوسیبوو لەسەرت بەناوى (پۆلیسو شیعرو زەیتون) باسى لە هەڵوێستى ئێوە كردبوو زۆر بەجوانى پێكابوى وە كاك قوبادى جلیل زادە ش وتبووى شیعرو گول و هەنگوین منیش دەڵێم كارزان و شیعرو هەڵوێستى مەردانە
2 - براى هونەر مەند كاك (دانا غەنى) نوسیویەتى و دەڵێ كاك كارزان بەو هەڵوێستە جوامێرەتان خۆشحال و بەختیار بووم ئاى چەند خۆشە مرۆڤ وەك ئێوە لەلوتكەى دڵسۆزیدا بیت بۆ خاك و نەتەوەكەى ،
3- براى نوسەر (بەخیارى ملا ئەحمەد) سەرپەرشتیارى ماڵپەرى هاوردە نوسیویەتى و دەڵێ دەست خوش بۆ هەڵوێستە جوانەت بەراستى مایەی سەرنجن وەمن بەداهێنانى دادەنێم لەبوارى هەستى نەتەوەییدا 4- براى نوسەرئامانج حسام الدین ناسراو بە (ئاماج كۆیى) دەڵێ كارزان كۆیى ئێوە لەهەمو بۆنەیەكدا خاوەن هەڵوێست بون هەرچەند من چەند خوێندنەوەیەكم لەسەر بابەتەكانت كردوە لەرۆژنامەى هاوڵاتى و ماڵپەرەكاندا بڵاوم كردونەتەوە حكومەت پێویست وابوو هەڵوێستەیەك لەسەر نوسینەكانت بكات بەڵام بەداخەوە ئەڵێم خۆتان وەك كارزان كۆیى رۆژ بەرۆژ بەرەو لوتكە هەڵدەكشێن بەڵام بەرهەمەكانت بەرەو خوار دێن چونكە راستى بێژ لەوڵاتى ئێمەدا هاوكارى ناكرێ بەڵكو رێگرى دەكرى وەك چۆن ژوورى بازرگانى وپیشە سازى سلێمانى ڕێگریت دەكا لەبەر ئەوەى راستیە كان و كارە نادروستەكانیان دەخەیتە روو 4- بەرێز كاك (ئەلەند مەحوى) نوسیویەتى و دەڵێ دەست خوش كاك كارزان بۆ ئەو هەڵوێستە جوامێرانەت سلێمانى بۆیە پێشەنگە چونكە خەڵكى وەك بەرێزتانى تیایە و بەئەمەكن بەرامبەر وڵاتەكەتان 5- كاك سۆران كۆستى دەڵێ زەیتونى ئاوا هەڵوێستێكى جوانى نواندوە هەڵوێستێكى بازرگانى پڕ لە ئەخلاقە 6- خوشكى نووسەرمان ئەڤین ابراهیم فەتاح لەسەر بوجونەكەى كاك سۆران نوسیویەتى راستە منیش تا بەرهەمى زەیتونى ئاوا وەستا بیت ئیتر نەتوركى و خلیجى و ایرانى ناكڕم بژى زەیتونى ئاوا، هەروەها براى نووسەرو رۆشنبیر مان كاك نەوزاد شێردڵ ناسراو بە محمود دەروێشەبێ نازەكەى كورد دەڵێ كاكە كارزانى ئازیز بەئومێدى سەركەوتنتان لەهەموو بوارێكدا بەراستى زۆر گرنگە كەتەواوى بزنزمانەكانمان خاوەنى باك راونێكى مەعریفى و زانستى فرە چەشنەبن ، من ئەو كاتە بەختەوەر بووم كە كەسانێكى خۆتان ئاسام لەسەرەتاوە وەك نوسەرێكى بەسەلیقە ناسى ،
هیوادارم نمونەتان زۆر بیت وەهەروەها هێندێك كەس و هاورێى داواى ئەوەیان لێ كردووە كەئاگادارى خۆى بێ بۆ نمونە هونەر مەند فەرزان فەرەیدون دەڵێ كاك كارزان دەستت خۆش بۆ نووسینەكانت ، كاكە ۆ زۆر بابەتى وورد دەورژێنى ئاگادارى خۆت بە ، دیارە مەبەستیان لەتیرۆر كردنە
زۆرن ئەوانەى بۆچونیان هەبوە لێرەدا تەنها ئاماژە بەناوەكانیان دەدەم كەهەموویان دەست خۆشیان كردوە وەك1- رۆژنامە نووسى كارا هەڤال نەژاد 2 - ئاریم حەمە 3- دیلان احمد 4- دلشاد مستەفا 5- شاخەوان على 6- خەبات نەوزاد 7- وریا كەریم 8- بەرزان على حەمە 9- براى نوسەر هەردى احمد 10- هونەر مەند شوان عەتوف 12- دیارى وریا 13- فرەنگ میلس 14- رەسن محمود 15- مالپەرى كورد لاند 16- دیارى كەریم تادەگاتە كاك امین سەلاح و دەڵێت تۆ هەردەم پیاوى مەرد بوویت ، جا بالە سارمایەدارو خاوەن كارگەكان وڵاتەكەم بپرسم ئایە پارە حوورمەتى زیاترە، یا ئەم رێزە كەلەو خاوەن كارگەیە نراوە . جا پێویستە بازرگان و پیشەوەرەكانیشما هەڵوێست وەر بگرن و بێنە ناو جەماوەرەوە چونكە هەمومان بەجەماوەروە جوانین ،لەكۆتایدا حەز دەكەم ئێمەى خاوەن قەڵەمیش هەڵوێستێ وەر بگرین بەرامبەر ئەو ڕێگریەى ژوورى بازرگانى وپیشەسازى سلێمانى دەیكات لە كارگەكان بەتایبەت زەیتونى ئاوا تا رۆشنبیران و پیشەوەران و خاوەن كارگەكان هەموو پێكەوەلە سەنگەرێكدا بن بۆ بەرگرى لەدیاردە ناشارستانیەكان ، بۆ زانیارى بەرێزتان هەر سێ ژوورى بازرگانى سلێمانى و هەولێرو دهۆك وادەیان بەسەر چوەو بە بێ هەڵبژاردن خۆیان داناوەتەوە بۆ دوو ساڵى تر بەبێ هیچ هۆكارێ .
تێبینى : سوودم لەفەیس بووك وەرگرتەوە لەزانیارى بۆ چونەكاندا
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست