مەسعود قەزافى
Thursday, 21/04/2011, 12:00
دەسەڵاتدارانى هەرێم سورن لەسەر پاراستنى دەستكەوتەكانى ڕاپەڕینى بەهارى 1991 بە هەر نرخێك بوە، ئەگەر پێویست بكات میلەتیش لەپێناو پاراستنى ئەو دەستكەوتانەدا لەناوئەبەن. چونكە دەستكەوتەكانى ڕاپەرین لە مرۆڤى كورد زۆر بەهادارترن. لێدانو زیندانیكردنو كوشتنى خۆپیشاندەران، بۆ ئەم بۆچونەمان باشترین بەڵگەن. ئەمە دیدى دەسەڵاتدارانى لیبیاشە، لە لیبیا دەستكەوتەكانى شۆڕشى فاتیح لەمرۆڤى لیبیایى بایەخدارترن، ئەوەتا ئامێرى مرۆڤكوشتنى قەزافى، بۆ پاراستنى دەستكەوتەكانى ئەو كودەتایەى كە پێش چل و دوو سالأ لەمەوبەر ئەوى هێنایە سەر دەسەڵات، گیانى لیبیاییەكان دروێنە ئەكات.
هەمیشە سەرى زمانو بنى زمانى سەرۆكى هەرێم ئەوە بوە كە گوتویەتى من هاوڵاتیەكى سادەى ئەم هەرێمەم و پچوكى هەموتانمو خۆم بەسەرۆك نازانم. ئەگەر خاكێتى لەدرۆكردنو درۆزنیدا بێت، سەرۆكى هەرێم مرۆڤێكى زۆر خاكیەو ڕاست ئەكات سەرۆك نیە بەڵكو هاوڵاتیەكى سادەى ئەم هەرێمەیە، لەوانەیە مەبەستیشى لە باڵا بێت كە ئەڵێ لە هەموتان بچوكترم. قەزافیش هەر واى گوت، گوتى من هاوڵاتیەكى سادەم، هیچ پۆست و پلەیەكم نیە، گەر هەمبوایە نوسراوى دەست لەكار كێشانەوەم واژۆ ئەكردو دەمدا بە چڕوچاوتاندا. تۆ بڵێى هەر لەبەر ئەم هۆیەش نەبوبێت كە سەرۆكى هەرێم لە بەڵێنى دەست لەكاركێشانەوەى پاشگەزبۆوە كاتێك كە گوتى ئەوانەى بە سەرۆكایەتى من ڕازى نین با پەنجا هەزار واژۆ كۆبكەنەوە من واز لە سەرۆكایەتى ئەهێنم !؟ ئێمە نازانین بۆچى سەرۆك لەو گفتەى كە داى پەشیمانبۆوە، ئێوەش ئازادن ئەتوانن بۆ دەستكەوتنى وەڵام پرسیار لە قەزافى بكەن.
جەلال بارزانى
ساڵى 2009 لە تارانى پایتەختى ئێرانو بەزمانى فارسىو لەلایەن عیرفانى قانعى فەرد بەرگى یەكەمى یاداشتەكانى جەلال تاڵەبانى بڵاوكرایەوە. جەلال لەیاداشتەكەیدا باس لەوە ئەكات كە لەتەمەنى سیانزە ساڵیەوە تێكەلأ بەكارى سیاسى بوە (بۆیە تا ئێستاش لە سیاسەتكردن هێند موراهیقە) جەلال ئەڵێ لەساڵى 1946ەوە بومەتە پارتى (هێند بە پارتى سەرسامە، پارتیەكى ترى بەناوى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دروستكردوە)، جەلال ئەڵێ سوێندم بەسەرى بارزانى ئەخوارد (پێئەچێ سەرى بارزانى كەوچك بوبێت). جەلال ئەڵێ بارزانى منى زۆر خۆش ئەویست (تومەز ئەمە بۆیە بە سۆرانییانى ئەگوت قوندەر!) چونكە ئەو كاتەى كە قوتابى بوم ساڵێك دەستم لە خوێندن هەڵگرت و بۆ بینینى ئەو چووم بۆ مۆسكۆ (دواتریش بۆ دژایەتى ئەو سوارى تانكەكانى عەبدولڕەحمان عارف بویت). جەلال ئەڵێ بارزانى وەكو كوڕى خۆى سەیرى منى ئەكرد (بۆیە دواتر بەرامبەرى نمەك حەرام بویت). جەلال ئەڵێ بەگوێرەى داب و نەریتى عەشایەرى ڕێ بە كەسى نامەحرەم نادرێت سەر بەناو خێزانیاندا بكات بەڵام من بوبوم بە مەحرەمى ماڵى بارزانى (پەكوو چ كابرایەكى گەوج بوە بارزانى كە ڕێى بە تۆى زۆلأ داوە سەر بە ماڵیدا بكەیت!). جەلال ئەڵێ ئارەزوى هەر خواردنێكم بكردبا خۆم داوام لێئەكردن (جەلال ! بارزانى نمەكى سوێر بوو.. ها ؟!). بۆ نمونە وەك ئەوەى كە دەمگوت: ئەمڕۆ خۆم داوەتى خۆم ئەكەم بۆ خواردنى ساوەر(نامەخوا چەند لە هەڵبژاردنى خواردن خاكى بویت!). جەلال لە یاداشتەكەیدا هەزاران ڕەحمەتى خوا بۆ بارزانى ئەنێرێت(هەزاران ڕەحمەت لە بارزانى كفن دز). جەلال ئەڵێ بارزانى بۆ هەر جێیەك بچوبا وەك گیان پارێز بەدویەوە بوم و گیانیم ئەپاراست(دواتر بۆ دامركاندنەوەى قینى خۆت لەبەرامبەرى، خوێنى هەزاران ڕۆڵەى ئەم میلەتەت بەناهەق ڕشت). جەلال سیاسیەكى درۆزن و دوڕوى عەیارە بیستوچوارە. لە بەرامبەر شاندو سەرۆكو نوێنەرانى دەوڵەتانى بێگانەو دەرودراوسێ، كابرایەكى زەلیل و ملكەچ و ڕسوا و گرگنە، بەرامبەر بە میلەتى خۆشى لوتى لە ئاسمانەو لە داپڵۆسینى دەنگى ئازادیدا قەزافى بەشاگرد ڕاناگرێت. شەست ساڵە ئەم وڵاتە گیرۆدەى پیلانو فرتو فێڵى ئەم دەعەجانەیە. ئەم زەلامە تێكسمڕاوە لەوەتەى هەیە كورەى شەڕ و ئاژاوە بۆ گەنجى ئەم وڵاتە گەرم ئەكاتو خۆى لە لەناوچون ئەپارێزێت. ئەم شەرمە گەورەیە بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتى، زۆر لەمێژە بڕیاریداوە لەبرى گیان لەدەستدان لەخەباتو شۆڕش لەپێناوى گەلەكەیدا، لەسەر كورسى دەسەڵات بمرێتو، لەبرى كوژران بە گوللە، پیرىو قەڵەوى بیكوژێت. نورى ئەحمەدى تەها لەبارەیەوە ئەیگوت: ئەڵقەلەگوێى ئینگلیزە. ئەم بونەوەرە مرۆڤ نیە بەڵكو بۆڵدۆگە. بەڵام لەو جۆرە بۆڵدۆگانەیە كە بەرامبەر بەبێگانە كلك ئەلەقێنێتو بەرامبەر بەمیلەتى خۆشى ئەحەپێتو ئەگەزێت. خۆى لەبەغدایەو سلێمانیە حەیاتەكەشى ڕادەستى ئەم دوو سەگە هارە كردووە، خولە سەنگاوى كە خاوەنى سەروەرى قوتابخانەى ئامادەیى جەمال تایەرى كچانە لەتوى مەلیك، كە تیایدا كۆمەڵێك قوتابى كچ ئەتك كران. شێخ جافر، كە لە لێدوانێكى نافەڕمیدا گوتبوى: لەوەتەى ڕاپەڕین نەچومەتە لاى كچێك تەمەنى لەسەرو هەژدە ساڵەوە بوبێت. قالە پەنجەش لاى هەمووان ناسراوە. ئەمانەن ئەو داوێنپیسانەى كە ئەمڕۆ سلێمانى ئەتك ئەكەن. ئەوەى كە بەعس نەیتوانى بەسلێمانى بكات، ئەمڕۆ یەكێتىو سەگەكانى پێى ئەكەن.
بڕوخێ حكومەتى هەڵماتهاوێژى كوردستان
مردن و سەرشۆِرى بۆ جاشەكەى 66 و جاشەكەى 96و
تێكڕاى جاشولكەكانى پارتىو یەكێتى
جاش جاش بارزانى، بڕوخێ تاڵەبانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست