سەردانێکی عیماد ئەحمەد بۆ مەڵبەندی چۆمان دووبەرەکی و ئاژاوەی خستە ناو کادیرانی مەڵبەند و کۆمیتەکان لەگەڵ ستافی باڵای مەڵبەند
Monday, 25/01/2010, 12:00
سەرلەبەیانی رۆژی ٢٥/١/٢٠١٠ عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن سەردانێکی مەڵبەندی چۆمانی کرد و کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ستافی مەڵبەند ساز کرد، بەڵام پێشتر لەلایەن یەکێک لە جێگرەکانی مەڵبەند ئاگاداری سەرجەم کادیر بەشەکانی کردبوو کە ئەم کۆبونەوەیە ئەوان ناگرێتەوە،ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە هەڵچون و پێک هەڵپژان لە نێوان کادیر بەشەکان و سەرانی مەڵبەند ڕووبدات و دواتر ئەمیر حاجی کەمال ی ئەندام مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتی کە بە بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی راسپێردراوە بۆ حەملەی هەڵبژاردن لە سنووری مەڵبەندی ناوبراو کار بکات بە عیماد ئەحمەد دەڵێت ئەگەر ئەتەوێت زانیاری لەسەر وەزعی یەکێتی بزانی ئەوا لەگەڵ کادیرانی خوارەوە دانیشە و ڕایان وەربگرە ئەمەش سەرانی مەڵبەند نیگەران ئەکات بە تایبەتی لێپرسراوی مەڵبەند چونکە دەزانێ ئەنجامی کارەکانی چۆنە و وەک کورد گووتەنی (دەیزانی خەشەکە لە کوێیە) دواجار ئەمیریش ئەوێ بەجێ دەهێڵێ و لە دوای ئەویش کادیربەشەکان دەرۆنە دەروەی مەڵبەند تەنها بەشێکی کەم نەبێت...دوا بە دوای سەرەوەی لێ ئاگادار ئەکرێتەوەو چەند کەسێکی دیاری یەکێتی دێنە ناو مەسەلەکە کە نامەوێت لێرەدا ئاماژە بۆ ناوەکانیان بکەم، دواتر هەندێ لە کادیرەکانی کۆمیتەی سمیلانی یەکێتی نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن و ڕای خۆیان دەدەنە پاڵ ڕای ئەو برادەرانە سەرەڕای ئەوانەش کۆمەڵێک گەنج و پیاو ماقول و کەسایەتیەکان و خوێندکارانی سنوورەکە و زیندانیانی سیاسی و ژن داوا دەکەن کە دەبێ ئەوانە واتە (سەرانی مەڵبەند) لە پۆستەکانیان دوور بخرێنەوە و دەربکرێن ئەگینا هەڵوێست وەردەگرن بە دەنگ نەدان و وەستان دژی مەڵبەندی چۆمان بەڵێ مەڵبەندی چۆمان نەک یاکێتی...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست