کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ‌چی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ كورد‌ له هۆڵه‌ندا‌ پێشوازیان‌ لێ‌ نا‌كرێ؟!

Wednesday, 25/03/2009, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌ مسعود‌ بارزانی به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌ده‌ست‌ هێنانی‌ پشتگیری‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ووت‌ووێژ‌ ده‌رباره‌ی كێشه‌و‌ گرفته‌كانی نێوان‌ به‌غدا‌و هه‌ولێر،بارزانی له‌ 23 ی‌‌ شوباته‌وه سه‌ردانی‌ ئه‌وروپای‌ كرد‌و سه‌ره‌تا‌ له‌ ئیتاڵیاوه‌ ده‌ستی‌ پێكرد‌و دیداری‌ له‌ گه‌ڵ‌ پاپای‌ فاتیكان‌ كرد‌و پاشان‌ چوو بۆ‌ به‌ریتانیا‌و ئه‌ڵمانیا‌، دواتر‌یش‌ به‌لجیكا له‌ گه‌ل‌ خافیر‌ سولانا‌ رێكخه‌ری‌ كارو‌بوری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا‌ كۆبۆوه‌ پاش ئه‌وه‌زانرا‌ كه‌ بارزانی‌ به‌ره‌و نه‌مسا‌ به‌رێ‌كه‌وت‌ هێشتا‌ نه‌گه‌ڕایته‌وه‌ كوردستان ! له‌و‌ بار‌و‌دۆخه‌ ناسكه‌ی‌ كوردستان‌كه‌ عه‌بدوڵڵا‌ گوڵ‌ی سه‌رۆكی‌ توركیا‌ له‌ به‌غدا‌ له‌ گه‌ڵ‌ تالڵه‌بانی‌و نێچیروان‌ بارزانی‌ له‌ كۆ‌بونه‌وه‌و گفتو‌گۆ دایه‌ بۆ‌ دانانی‌ پیلانێك‌ دژ‌ به‌ پارتی‌ كڕێكارانی‌ كوردستان‌ ،!پرسیاره‌كه‌ ئه‌و‌ه‌یه‌ بۆچی‌ تا‌ ئێستا‌ نه‌ تاڵه‌بانی‌ نه‌ بارزانی‌ نه‌ نێچیرڤان‌ عه‌ره‌ب‌ گۆته‌نی‌ (غیر‌ مه‌رغوب)ن له‌ هۆڵه‌ندا‌و تا‌ ئێستا‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و وڵاته‌یان‌ نه‌كردوه‌! له‌ كاتێكدا‌ سه‌فیری‌ عێڕاق‌ له‌و‌ وڵاته(سیامه‌ند‌ به‌ننا‌) كه‌سێكی‌ كورده‌‌و سه‌ر‌ به‌ لیسته‌كه‌ی‌ بارزانییه‌. له‌ 21 -3 له‌ كاتی‌ سازدانی‌ ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز‌ له‌ لایه‌ن‌ سه‌فاره‌تی‌ عێراقه‌وه‌ كه‌ ته‌نها‌ چه‌ند‌ كوردێك‌ به‌ ده‌عوه‌ی‌ تایبه‌ت‌ بانگ‌كرا‌بوون‌ زیاتر ئاماده‌بوان‌ خه‌ڵكی‌ عه‌ره‌ب‌و چه‌ند‌ باڵیۆزێكی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ‌و كۆنه‌ وه‌زیری‌ پاراستنی‌ هۆله‌ندا‌و جێگری‌ سه‌رۆك‌ شاره‌وانی‌ ده‌نهاغ ،ئاماده‌ بوون‌ تاكه‌ گۆرانی‌ بێژی‌ كورد‌ كه‌مال‌ عه‌لی‌ تیا‌ بوو‌ باقی‌ هونه‌رمه‌ندان‌ عه‌ره‌ب‌ بوون‌!!له‌ وتارێكیدا‌ ئه‌بو‌ به‌كر‌ له‌شكری‌له‌ سایتی‌ ئازادی‌ .ئێن‌ ئێڵ‌و سایتی‌ سه‌وت‌كوردستان دۆت‌ نێت هاتوه‌ كه‌ سه‌فیری‌ عێراق‌ له‌ به‌ر‌ ڕازاندنه‌وه‌ی‌ مێز‌و گه‌عده‌ بۆ‌ كه‌سایه‌تیه‌ عه‌ره‌ب‌و هۆڵه‌ندییه‌كان‌ و كه‌یف‌و سه‌فا‌ ئاگای‌ له‌ كورد‌ نیه‌ و كه ‌‌لێشی‌ ده‌پرسی‌ بۆچی‌ كورد‌ هێشتا‌ له‌ سه‌فاره‌ته‌كه‌ی‌ تۆ به‌ پله‌ دوو‌ دا‌ ده‌نرێت‌ سه‌فیری‌ عێڕاق وه‌ك تاڵه‌بانی‌ ئاسا‌ ده‌ڵێت‌ من‌ نوێنه‌ری‌ عێراقم،‌ ناكرێت‌ باسی‌ كورد‌ بكه‌م ، وه‌ك‌ دیاره عه‌ره‌ب‌ له‌ سه‌فاره‌ته‌كه‌ی‌ سیامه‌ند‌ پشكی‌ شێریان‌‌ به‌ر‌كه‌وتووه ته‌نها‌ بۆ‌ رازی‌ كردنی‌ دڵی‌ به‌رپرسانی‌ به‌غدا‌ سه‌فیر‌ به‌ننا‌ له‌ هه‌موو‌ كۆڕ ‌و حوسه‌ینییه‌كانی‌ برا‌شیعه‌كان‌ به‌شداره‌‌ و له‌ باره‌گاكه‌ی‌ خۆشی‌ زۆر‌ به‌گه‌رمی‌ پێشوازی‌ له‌وان‌ ده‌كات،‌ بۆیه‌ مالیكی‌ ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌ی له‌ سه‌فاره‌ت‌ بۆ‌ تازه‌ كردۆته‌وه‌، سیامه‌ند هه‌تا‌ پێی‌ كرابێت‌ سوكایه‌تی به‌ تاكی‌ كورد‌ ده‌كات‌ ئه‌گه‌ر‌ ڕێیان‌ به‌ وێ بكه‌وێت. بۆ‌ نمونه‌ ساڵانێكه‌ ركه‌به‌ری‌و دژایه‌تیه‌كی‌ كه‌م‌ وێنه‌ له‌ نێوان‌ به‌كر‌ له‌شكری ‌و سیامه‌ند‌ به‌نا‌ به‌دی‌ ده‌كرێت ، له‌شكری‌ له‌ وه‌جبه‌ی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه‌، كه‌ كاتی‌ خۆی‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ حه‌فتاكان‌ وه‌ك‌ په‌نابه‌ر‌ هاتوون‌ بۆ‌ هۆڵه‌ند ا له‌و‌ ساوه‌ ناكۆكی‌ له‌نێوان‌ هه‌ردولا‌ هه‌بووه!
سه‌رچاوه‌كه‌ گوتی‌:‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ له‌شكری‌ له‌ كاتی‌ رژێمی‌ به‌عس‌ له‌ گوڵ‌ كاڵتریان‌ پێ‌ نه‌گوتراوه‌، ئێستاش كوڕێكی‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌‌ كه‌ ئازادی‌ ناوه ‌له‌ رۆژنامه‌ی‌ خه‌بات‌ وێنه‌گری‌ فۆتۆیه ‌و براكه‌ی‌ تریشیان‌ كه‌ ڕزگاری‌ ناوه‌‌ لای‌ سه‌رۆ‌ قادر كامێرا‌‌مان‌ بووه‌ له‌ گوڵان‌ تیڤی ‌و ئێستاش له‌ زاگرۆس‌ تیڤی‌ كار‌ ده‌كات‌!‌
له‌ وتاره‌كه‌یدا‌ له‌شكری‌ ئۆباڵی‌ داوه‌ت‌ نه‌كردنی‌ بارزانی ‌و تاڵه‌بانی‌ ده‌خاته ئه‌ستۆی‌ سه‌فیر‌ سیامه‌ند و به‌ كه‌سێكی‌ فاشیل‌و هه‌لپه‌رست و گه‌نده‌ڵ‌و دز‌ ناوی‌ ده‌بات‌ كه‌ توانی‌ له‌ سه‌فقه‌ی ته‌رمیم‌ كردنه‌وه‌ی‌ بینایه‌ی‌ سه‌فاره‌ت‌ سیامه‌ند‌ به‌ هاوكاری به‌ڵێنده‌رێك كه‌ ناوی‌ كاروان‌ كۆیی‌ بوو توانیان‌ پتر‌ له‌ 500000$ بخاته‌ ته‌نكه‌ی‌ باخه‌ڵیانه‌وه‌ و خانوه‌كی‌ فاخر‌ له‌ مه‌سیف بۆی‌ بونیات‌ بنێ ‌و پاشان‌ له‌ سه‌ر‌ ته‌ماحی ماڵی‌‌ دنیا ‌له‌ گه‌ڵ كاروان‌ پێك‌ نه‌هاتن له‌ سه‌ر‌ پاره‌ی‌ دزراو سیامه‌ند‌ به‌ننا‌ ئێستا‌ له‌ گه‌ڵ‌ كاروانی‌ به‌ڵێنده‌ر ناكۆكیه‌كی‌ توند‌ له‌ نێوانیان‌ دا‌ هه‌یه ! سوكایه‌تییه‌كی‌ تری‌ سیامه‌ند‌ به‌نا‌ كه‌ به‌كوردانی‌ ده‌كات‌ كه‌چی‌ له‌ ئاست‌ عه‌ره‌به‌كان‌ ناوێرێت‌ فزه‌ بكات كه‌ ئه‌هلی‌ شیعه‌ن‌و ریبات‌ نابه‌ستن‌ ،به‌ڵام‌ كه‌ كوردێك‌ بچێته‌ لای‌ قات‌و ریباتی‌ له به‌ر‌ نه‌كردبێت‌ یه‌كسه‌ر قه‌دی‌ ئه‌و كه‌سه ده‌شكێنێت‌و ته‌ریقی‌ ده‌كاته‌وه‌و به‌ چایه‌چیه‌كه‌ی‌ ده‌ڵیت ئا‌ وه‌ره‌ (عه‌بدی‌ بڕۆ‌ ریباتێكی‌ له‌ نا‌و دۆڵابه‌كه‌ی‌ خۆت‌ بۆ‌ بێنه،پار‌ ساڵیش، كه‌ دانای‌ ئه‌حمه‌د‌ مه‌جی پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ گه‌ڵ‌ وه‌فدێكی‌ بازرگانانی‌ كوردستان‌ بۆ‌ ئیستسمار‌ هاتبوون‌ بۆ‌ كۆنگره‌ی‌ ده‌نهاخ‌ به‌ حیمایه‌كانی‌ خۆی‌ گوتبوو ئه‌گه‌ر‌ دانا‌ ریباتی‌ نه‌به‌ستا‌بوو نه‌هێڵن‌ بێته نا‌و كۆنگره‌! دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جیدیش‌ كه‌ ده‌زانێت‌ سه‌فیر‌ هێنده‌ ڕوو‌ شكێنه‌ به‌ناچاری‌ ڕیباتێكی‌ به‌ستبوو به‌ڵام‌ كه‌ كۆنگره‌ ته‌واو‌ بوو‌ له‌ ڕقانا‌ خوا‌ حافیزی‌ له‌ سیامه‌ند‌ نه‌كرد‌ و هه‌ر‌ سه‌ردانیشی‌ نه‌كرد! دیسان‌ سیامه‌ند‌ له‌ شاشه‌ی‌ تلفیزۆن‌ دابه‌زیه‌ سه‌ر‌ ئه‌ندامه‌ كورده‌كانی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ كوردستان ‌و به‌ ئینسانی‌ گه‌مژ‌ه‌ و‌ نه‌زان‌ وه‌سفی‌ كردبوون ‌و ده‌یگوت‌ ئه‌وانه‌ هاتوون‌ بۆ‌ ره‌سم‌ گرتن‌ و بۆ‌ خانم‌ بازی‌ ناو‌ جامخانه‌كان‌.
سیامه‌ند ، برا‌ عه‌ره‌به‌كان‌ له‌و‌ ئه‌ندامه‌ كوردانه‌‌ به‌ زیره‌كتر‌‌ ناو‌برد‌ كه‌ گوایه‌ پرۆژه‌ی‌ زۆر‌ چاكیان‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆیان‌ بردۆته‌وه‌ به‌غدا! له‌ به‌رامبه‌ر‌ قسه‌كانی‌ له‌شكری‌ دیاره‌ به‌ننا دوو‌ كه‌سی‌ ڕاسپاردوه كه‌ وه‌لامی‌ به‌كر‌ له‌شكری‌ بده‌نه‌وه‌، به‌كر‌ له‌شكریش له‌ هه‌مان‌ سایتدا‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ چلكا‌و خۆری‌ سیامه‌ند‌ به‌ننا، هه‌روه‌ها عه‌لی‌ رواندزی‌ كه‌ كارمه‌ندی‌ به‌شی‌ كۆمپیوته‌ری‌ سه‌فاره‌ته‌ به‌ توندی‌ به‌رپه‌رچی‌ قسه‌كانی‌ له‌شكری‌ داوه‌ته‌وه‌و بۆی‌ نوسیوه كه به‌كر بۆیه‌ بۆی‌ نیه‌ بچیته‌ سه‌فاره‌ت ‌و ته‌نانه‌ت‌ بۆ‌ عێراقیش چونكه‌ سه‌ر‌ به‌ موخابه‌ڕاتی‌ ڕژێم‌ بووه‌ و كاتی‌ به‌عس‌ به‌رده‌وام‌ سه‌ردانی‌ سه‌فیری‌ ئه‌وسای‌ ئێڕاقی‌ كردوه. ئه‌بو‌ به‌كر‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕه‌ت‌ ده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌و ده‌ڵێت‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ پێنا‌و كوردایه‌تی‌ خه‌باتیان‌ كردوه، هه‌روه‌ها سه‌فیر‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار‌ ده‌كات‌ كه‌ هه‌ڵگری‌ پاسپۆڕتی‌ هۆڵه‌ندییه‌ و خیانه‌ت‌و درۆ‌ له گه‌ل‌ ئه‌م‌ وڵاته‌ ده‌كات‌ كه‌ عه‌لی‌ رواندزی‌ و زۆربه‌ی‌ كارمه‌نده‌كانی‌ تر‌ له‌ سه‌فاره‌ت ئه‌وانه‌ی‌ پێشو‌تر‌ و‌ هه‌ندیكی‌ ئێستاش به‌ ڕه‌ش كارمه‌ندی‌ سه‌فاره‌تن‌. ئه‌وه‌ش‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا‌یه‌! ئه‌و ده‌ڵێت‌ واز‌ ناهێنم‌ به‌دوا‌ دا‌چوونی‌ له‌ سه‌ر‌ ده‌كه‌م سه‌فیر‌ ڕسوا‌ ده‌كه‌م ، داواش له‌ كوردستان‌ تیڤی‌ ده‌كات‌ ئه‌و مقابه‌له‌ی له‌ رۆژی‌ نه‌ورۆز‌ له‌ گه‌ڵ سیامه‌نده كرا‌ به‌بێ‌ قرتاندن‌و مونتاج‌ بڵاوی‌ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ په‌یامنێره‌كه‌‌یان‌ به‌ ته‌وسه‌وه‌ به‌ سیامه‌ندی‌ گووت‌: بۆ‌ تا‌ ئێستا‌ نه‌ت‌توانیوه‌ وه‌ك‌ سه‌فیرێكی‌ كورد‌ زه‌مینه‌یه‌ك‌ بڕه‌خسێنی‌ سه‌رۆكه‌كانی‌ كورده به‌ڕه‌سمی‌ داوه‌تی‌ هۆڵه‌ندا‌ بكرێن‌، له‌و پرسیاره‌ش‌ به‌ننا‌ له‌ كه‌ی‌ تی‌ ڤی‌ توره‌ ده‌بێت‌ و به‌ تووڕه‌یی‌ وه‌ڵامیان‌ ده‌داته‌وه‌! هه‌روه‌ها به‌كر‌ له‌شكری‌ سه‌فیر‌ سیامه‌ند‌ به‌ فاشیل‌و سه‌ر‌ نه‌كه‌وتوو‌ نا‌و ده‌بات‌، چونكه‌ تا‌ ئێستا نه‌ی‌ توانیوه‌ رووی‌ كورد‌ و سه‌ركرده‌كانی‌ كورد‌ به‌ چاكی‌ له‌ لای‌ حكومه‌تی‌ هۆڵه‌ندا‌ پیشان‌ بدات‌! بۆیه‌ هۆڵه‌ندا‌ ئاماده‌ نیه‌ له‌ سه‌ر‌ بچوكترین‌ ئاست‌ پێشوازی‌ له تاڵه‌بانی‌ و بارزانی‌ بكات‌، كه‌چی‌ سه‌فیر‌ی‌ عێڕاق‌ چی‌ تازه‌ به‌تازه‌ هاتوه‌ سه‌داقه‌ی عێراقی‌ هۆڵه‌ندی‌ دروست‌ ده‌كات‌! ئه‌دی‌ جه‌نابی‌ سه‌فیر‌ چوار‌ ساڵه‌ چیت‌ كردوه‌!؟

ع. مامه‌ سێنی‌
25 / ئادار /2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە