تەندەرى ئامێرى پزیشكى ددان
Saturday, 15/01/2011, 12:00
خاوەن كۆمپانیایەك
بۆ بەڕێزان
سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران / نووسینگەى بەڕێز سەرۆكى حكومەت
وەزیرى خوێندى باڵاو توێژینەى زانستى
سەرۆكایەتى دیوانى چاودێرى دارایى
بابەت / تەندەرى ئامێرى پزیشكى ددان
ئاگادارى بوڕێزتان دەكەین كەلەئێستادا كۆلیژى پزیشكى ددان لەزانكۆى سلێمانى سەرگەرمى كڕینى ئامێرى پزیشكى ددان كە بەبڕى زیاتر لە[ 500،000 $ ] نیو ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت بەڵام بەدور لەهەموو یاساو ڕێنماییەكانى چاودێرى دارایى ئەنجام دەدرێت كەبەپێى ڕێنماییەكانى چاودێرى دارایى پێویستە سێ لیژنە بەئەنجامدانى ئەم كارە هەستن و جێ بەجێ بكرێت بەم شێوەى لاى خوارەوە : -
1 لیژنەى ئامادەكارى تەندەر : - كەپێویستە لەكەسانى پسپۆڕو شارەزا لەپزیشكان و ئەندازیارى ئامێرە پزیشكیەكان پێك هاتبێت وە بەوردى هەموو تایبەت مەندیەكانى ئامێرەكان دیارى بكرێت لەگەڵ جۆرو بڕى پێویست .
2 لیژنەى كردنەوەى تەندەر :- كەپێویستە ڕۆژێك دیارى بكرێت لەپاش گەڕاندنەوەى تەندەرەكان و كات ژمێرى كردنەوەى تەندەرەكان دیارى بكرێت و بەئامادەبونى ئەندامى گشت ئەو كۆمپانیایانەى تەندەریان وەرگرتووە بەمەبەستى كردنەوەى تەندەرەكان وەنرخى هەر كۆمپانیایەك ئاشكرابكرێت كەپێشكەشى كردووە بەمەبەستى ئامادەكردنى پێداویستى و ئامێرەكان بۆ ئەوەى هیچ كەسێك لەلیژنەكان نەتوانێت رێكەوتنى لابەلا لەكۆمپانیاكان ئەنجام بدات بەمەبەستى وەرگرتنى بەرتیل و گەشت و گوزار .
3 لیژنەى شى كردنەوەى تەندەر كەلەژمارەیەك پزیشكى پسپۆڕ و ئەندازیارى ئامێرە پزیشكى یەكان و ئامادەبوونى كەسى یاسایى كە لەلیژنەكەدابێت و تەندەرەكە شى دەكرێتەوە ، وە ئەو تەندەرەى گشت مەرج و تایبەت مەندیەكانى تێدایە وەردەگیرێت و هەڵدەبژێرێت بۆ دابین كردنى ئەو ئامێرو پێداویستیانەى مەبەستەو دەبێت لەكاتى خۆیدا ئامادەبكرێن .
وە پێویستە ئەم تەندەرە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا یاخود زانكۆى سلێمانى یەوە ئاگادارى و بانگەشەى بۆ بكرێت لەتەلەفزیۆن و ڕۆژنامە فەرمیەكان و وە پێویستە هیچ كەسێك لەم لیژنانە ناوى دووبارە نەبێتەوە بەڵام ئەوەى لەكۆلیژى پزیشكى ددانى زانكۆى سلێمانى دەكرێت لیژنەیەكى [ 3 ] سێ كەسى یە كە هەموو ئەم كارانە ئەنجام دەدەن .
وەخۆیان دەگەڕێن بەسەركۆمپانیاكان بۆئەوەى وەرگرتنى تەندەر بەبێ ئەوەى بانگەشەى بۆ كرابێت بۆئەوەى لەكۆتاییدا بدرێت بەكۆمپانیایەكى لوبنانى بە ناوى [ تامر لیفان ] كە پێشتریش بەپاڵ پشتى ڕاگرى كۆلیژى پزیشكى ددان چەند تەندەرێكى ترى بۆ دەرچووە لەتەندروستى سلێمانى ، وە ڕاگرى كۆلیژى پزیشكى ددانى زانكۆى سلێمانى [ د . فلاح ] لەلایەن ئەم كۆمپانیایەوە گەشتى بۆ ووڵاتى ئەمریكا كردووە وە ئەندامانى لیژنەكەش چەند جارێك سەردانى ووڵاتى لوبنانى كردووە بەشێوەى ڕێكەوتنى ژێر بەژێر لەگەڵ كۆمپانیاى ناوبراو .
داواكارین لەبەڕێزتان كە كارى پێویست ئەنجام بدەن بۆ ڕاگرتنى ئەم تەندەرە و بەیاسایى كردنى لەكاتێكدا لەكۆلیژى پزیشكى ددان زیاتر لە [ 100 ] پزیشكى ددان هەیە .وە ئێمە وەك كۆمپانیا كوردیە ناوخۆییەكان زۆر دڵسۆزانەتر دەتوانین ئەم ئامێرانە دابین بكەین بەڵام بەڕێزانى لیژنە ناتوانن ڕێكەوتنى ژێر بەژێرمان لەگەڵ بكەن لەكاتێكدا زۆربەى كۆمپانیا كوردیەكان خاوەنى خەبات و كۆمەڵێك شەهیدین .
هیوادارین بە زوترین كات بەدەم داواكەمانەوە بێن ....
لەگەڵ ڕێزدا .......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست