کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باخچەى ساوایانى سلیمانى

Wednesday, 17/08/2011, 12:00


وەزارەتى پەروەردە
بەرێز وزارەتى پەروەردەی
بەرێز بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلیمانى
بەرێز بەیوەبەرایەتى پەروەردەى سلیمانى

سەرەتا زۆر سوپاسى بەرێزتان دەكەین كە دواى ئەو بابەتەى لە كوردستان پۆست بڵاوكرایەوە لە سەر باخچەكان لە لایەن (دڵشاد نوری)یەوە زۆر بە زووى بەرێزتان هەنگاوتان نا و كۆبوونەوەتان بە بەرێوەبەرى باخچەكان كردبوو , كۆبوونەوەكەش ئەوەى دەسەڵماند كە بەرێزتان زۆر شت هەبووە نەتانزانیوە, ئەمە لە كاتێكدا لەوە دەچێت ئەو بەرێزە شارەزاى تەواوى نەبێت لە سەر كەم و كورى و گەندەڵیەكانى باخچەى ساوایان لە سلیمانى , بەڵام بەرێزى هاندەرێك بوو بۆ ئەوەى منیش قسە بكەم و دڵنیام كەسانى دیكەش دێنە قسە , بە تایبەت دواى ئەوەى بەرێوەبەرایەتى پەوەردە دركى بەوە كرد كە دەبێت هەنگاو بنێت .
سەبارەت بەو یاد و بۆنانەى كە بەرێزى باسى كردبوو نەیتوانی باسى هەموو باخچەكان بكات لەو روەوە , بۆ نموونە لە باخچەى ساوایانى سلیمانى بەرێوەبەرەكەى مەولوود نامەى ماڵى خۆى لە باخچەكە ئەنجام داوە , هەر لە باخچەى ساوایانى سلیمانى منداڵێك بە جێ دەمێنێ تا ئێوارە بێ ئەوەى بەرێوەبەر ئاگاداربێت , دواتر ماڵەكانى دەوروبەرى باخچەكە پێیان زانیبوو , كە چی لاى كەس و كارى منداڵەكە وتراوە لە (استویوى هونەرى مناڵان) بووە بۆ تۆمار كردنى گۆرانى , پاشان لە رووى كرین و وەێلەوە بۆ نموونە وەێڵێكى (200000) دوو سەد هەزارى سێ جار پارەكەى وەرگیراوەتەوە , ئەمەش لە پارەى حانووتى مناڵان ئەكرێت , كە چى ئەڵێن ئێمە خزمەت بە منداڵان ئەكەین , حانووت و كرین بووەتە سەرچاوەیەكى داراى باش بۆ بەرێوەبەرەكان , كە رەنگە جل و بەرگ و ئاڵتوون و میوانەكانیان هەر بە پارەى حانووت بكرێت .
دانانى سەرپەرشتیارو بەرێوەبەرى باخچەكان لە ئێستادا بە تاقى كردنەوە هەنگاوێكى زۆر باشە , نەك هەڕەمەكى وەك پێشتر ژنى جەنابى وەزیرى فڵان وزارەت هەر لە دەرەوە گەرایەوە بكرێت بە سەرپەرشتیار , كە ئەمەش سلبیاتى زیاترە تا ئیجابیات , چونكە ئەو كەسانە ئەزموونیان نیە , بۆیە بینیمان هاورێ و رەفیقی خۆیان دەكرد بە جێگرى بەرێوەبەر و دواتر كردى بە بەرێوەبەر , بۆیە ئەو بەرێوەبەرەى بەو شێوەیە دابنرێ ئەویش تەنها خزمەت بە هاورێ و كەسە نزیكەكانى خۆى دەكات , بۆ نموونە زۆر مامۆستا و كارمەندى چالاك هەیە جگە لە خزمەتەكەى خۆى هیچى نیە , چونكە نزیك نیە لە بەرێوەبەرەوە سەربەرشتیار هیچ سوپاس و پێزانینێكى نیە , هەر بۆیە ئەو جۆرە بەرێوەبەرانە حیزبیەكى تۆخیش ئەبن , بۆ نموونە بەرێوبەرى باخچەى ساوایانى سلیمانى لە پشوویەكى رەسمى هەموو فەرمانبەران كۆدەكاتەوە بە باێ ئەیانبات بۆ یادێكى حیزبى .
مەبەستم لەم نووسینە تەنها زیاد كردنى چەند گەندەڵییەك بوو كە ئەو بەرێزە نەیتوانیبوو ئاماژەى پێ بدات , لە كاتێكدا زۆر لەوە زیاتر هەیە , پاشان ویستم دەستخۆشى لە بەرێوەبەرایەتى گشتى و بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى بكەم كە دواى نووسینى ئەو بەرێزە پەروەردەى سلیمانى دەستبەجێ هەنگاوى نا , بەڵام هەر بۆ ئاگادارى بەرێزتان هەندێك لەو بەرێوەبەرو سەرپەرشتیارانە دواى ئەو نووسینەى ئەو بەرێزە دەستیان كردوە بە بانگهێشكردنى ئەو كەسانەى گومانیان لێیان هەیە كە لە پشت ئەو نووسینەوە بن , لە هەمان كاتدا خۆیان ئامادەكردوە بۆ كۆبوونەوەیەكى فراوان كە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دەست بكەن بە هێرش كردنە سەر ئەو كەسانەى لە پش ئەو نووسینەوەن , یان بە گشتى .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە