نێچیر بێوەفا بوو !

Tuesday, 21/12/2010, 12:00


خەڵك و چاودێران لە چاوەڕوانى شتى زیاتربوون لە نێچیر لە نێو ئەو كۆنگرەیەى كە ماوەى سیانزە ساڵە نەبەستراوە . پارتى زێرابێكى بۆگەن و پیس بەڵام داپۆشراو بە سەرێكى جوان و ڕازاوە . كە كۆنگرەى ئەمجارەى سەرەكەى لادا . نەماندەزانى حیكمەت لەوەدا چیە كە پارتى كۆنگرە نابەستێ ! بۆ ئەوەى بە زەلیلى نەبینرێ . كۆنگرە سەلماندى كە پارتى تا سەر ئێسقان حیزبێكى عەشایەریە و سەرۆكەكەى لاوازە . كۆنگرەى هێنانە پێشەوەى نەوەكان بوو , كەسە دڵسۆزەكان لە یاد كران . لە تەواوى ئەو سەركردایەتیەى كە دەرچوون یەكێكیان جێگاى ئومێدى خەڵك نیە . كۆنگرەى دەرچوونى پیاوە ناشرینەكان بوو . هیوایەك بۆ نێچیر ڤان هەبوو كە بتوانێ موفاجەئەیەك بكات بەڵام دەرچوو ئەویش پابەند و ئەڵقە لە گوێى پیاوێكى عەشایریە . نێچیرڤان بە خاترى دەرچوونى خۆیى و یوسفى براى . مامۆستا و دلسۆزەكانى لە بیر چوو ! كوا هەڵوێستى نێچیر  لە كردنە دەرەوەى دكتۆر نورى عوسمان و سەرباز هەورامى ئەو دووانەى كە هەموو شتێكیان لە پێناو نێچیرڤان دەكرد . ئەى كوا پیشنیارى نێچیرڤان لە دانانى یەكێك لە ئەندامانى خانەوادەى شەهید (شەوكەت شێخ یەزدن) ؟ ئەو كەسەى تا شەهید بوو ڕێنمایكەر و مامۆستاى نێچیرڤان بوو كە ئێستاشى لەگەڵ بێت نێچیر لەسەر شیوازى ئەو سیستەمى حكومڕانى ئەو دەكات . بۆیە دەلێم نا حەبف بە داخەوە نێچیرڤان بارزانى نەدەبوو ئەوانەت لەبیر بچێ ؟ نا بێ تۆ بێوەفا بیت ؟ !!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە