بە ناوى دەزگاى پاراستن هەڕەشە لە نێچیرڤان بارزانى دەكرێت !
Sunday, 28/11/2010, 12:00
لە بەردەوامى ئەو پێشێلكارییە و زیادەڕۆییانەى كە پشتیوان سادقى بەرپرسى لقى دووى پارتى بە خەڵك و هاوڵاتیان دەیكات بە ناوى بەرپرسى یەكەمى پارتى لە هەولێر و بە تایبەتى بە ناوى پاراستنەوە , كە بەڕاستى بۆتە مایەى سەرئێشە و بێزارى خەلك و بە تایبەتى كادیرانى پارتى لە هەولێر . كە جگە لەوەى هەر بە ناوى پاراستنەوە هەڕەشە و فشارى خستۆتەسەر ئەندامانى دەرچووى كۆنفرانسى , كۆنگرەى سیانزەى پارتى و كۆبوونەوەى پێ كردوون كە دەبێ دەنگ بە فڵان بدەن و دەنگ بە فڵان مەدەن , بە تایبەتى هەوڵەكانى چڕكردۆتەوە كە نابێ لە كۆنگرە دەنگ بە نێچر بارزانى و كەسە نزیكەكانى لە ئەو بدرێت , كە ئەمەش بۆتە هۆى ناڕەزایى ئەندامانى دەرچووى كۆنفرانس و هەر ئەم فشارو چاوسوركردنەوانەى پشتیوانە بە ناوى پاراستن وا لە ئەندامانى دەرچووى كۆنفراس بكا ت كە بەشێكیان خەریكن نامەى دەست لەكاركێشانەوە ڕەوانەى مەكتەبى سیاسى بكەن (سنورى لقى دوو) , و هەر ئەمەشە واى لە خەلك كردووە كە خوێندنەوەیان بەرامبەر بە بنەماڵەى بارزانى خوێندنەوەیەكى هەڵە بێت كە وا بڵاوە لە ناو خەلك كە مەسرور و نێچیر بارزانى دوژمنى یەكترن و مسعود بارزانیش تاسەر ئێسقان كەیفى بە نێچیرڤان نایەت . و چەندین بە هەڵە خوێندنەوەى دیكە كە لە كارە نابەجێ و قسە هەڵبەستراوەكانى پشتیوان سادق و پیاوەكانى سەرچاوەیان گرتووە . هەر بۆ نمونەو لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو لە كاتى سەردانى بۆ ماڵى یەكێ لە كەسایەتییە دیارەكانى شارى هەولێر كە خاوەنى دیوەخانێكى قەرەباڵغە و ڕۆژانە چەندین بەرپرس سەردانى دەكەن بە تایبەتى لەم چەند ڕۆژە بە مەبەستى ئەوەى كە نەخۆشە , پشتیوان سادق لەم مەجلیسە نێچیرڤان بارزانى بە موڕاهیق ناو دەبات و چەند جارێك لەم مەجلیسە دەلێت نێچیرڤان بارزانى لە بەرامبەر و بە نیسبەت مەسرور بارزانى بێ دەسەڵات و بێى تواناو موراهیقە , نمونە بەوەش دێنێتەوە كە دەلێت ئەوەتا پیاوەكانى نێچیرڤان بارزانى هەر خەریكى هەوەس بازین . كە ئەم قسانەى پشتیوان بەشێك لە میوانەكان دڵگران دەكات و كە هەر بە پێى زانیارییەكانى میوانێكى ئەو مەجلیسە كە بۆى گێڕامەوە و ووتى هەتا لەم مەجلیسە مەحمودە سوورى ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتیشى لێ بوو كە ئەو لە كاتى ئەو قسانەى پشتیوان بێدەنگ بوو . كەواتە تا ئێستا كۆمەلێك هەن بە تایبەتى پشتیوان و پیاوەكانى خەریكى ئاژاوە نانەوەن و نایەنەوێ ئەم وەزعە بەو شێوە برایەتییە تێپەڕێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست