بەناوى پاراستنەوە هەڕەشە لە ئەندامانى كۆنگرە دەكرێت

Sunday, 31/10/2010, 12:00


ڕەنگە ئەم مانشێتە كەمێك سەرسوڕهێنەر بێ بەلاى هەندێ كەس و جێگاى
ئومێدى و خۆشحاڵى بێ بەلاى هەندێ كەسى دیكەوە بە تایبەتى ئەو گەنجە
خوێندكارانەى كە ماوەى چەندین ساڵە لە دوایى تەواوكردنى خوێندنیان بە
هەناسە ساردییەوە چاوەڕوانى بڕیارێكى لەم شێوەیەن لە حكومەت , كە بە
شێكیان هەر بە هۆى دانەمەزراندنیانەوە سەرى خۆیان بۆ ووڵاتە دوورە
دایكەكان هەڵگرت و بە شێكیشیان بڕیارى كۆتایى پێهێنانى ژیانیان دا .
كە هەموو ئاواتى خوێندكارێك ئەوەیە كە لە دوایى تەواوكردنى خوێندنى
دابمەزرێ و هەتا ئەگەر زۆر جار لە چوارچێوەى تایبەتمەندى خۆشى نەبێ ,
بەڵام نەبوونى واسیتەو پشتگیرى حیزبى ئەم خەونەى قوتابیان لە گۆڕ دەنێ
. دیارە هەر لە بەردەوامى ئەو پێشیلكارى و سوكایەتی و چاوسوركردنەوەى
كە بە خەللك دەكرێ بە هۆى كۆنگرەى 13 چاوەڕوان كراوى پارتى لە لایەن
دارودەستەى دەزگاى پاراستنى پارتى و بە تایبەتى لە لایەن پشتیوان سادقى
موڕاهیق كە ڕۆژانە بە بەردەوامى دەست درێژى و سوكایەتى دەكاتە سەر
خەڵك و لایەنگرانى پارتى كە فشاریان دەخاتەسەر كە جگە لە نمونە
ناشرینەكانى پاراستن زیاتر دەنگ بە كەسى دیكە نەدەن و بە ناوى دەزگاى
پاراستنەوە كەوتۆتە گیانى هاوڵاتیان و لەكەداركردنى خەڵك , كە وەك خەلك
بڕواى وایە كە بەهۆى پشتیوان و هەندێ كەسى دیكەى هاوشێوەى ئەو كۆنگرەى
ئەمجارە كۆنگرەى كەوتنى گەورەى پارتیە . لە لایەكى دیكەوە و ئەگەرچى لە
ئێستادا وادەى كۆنفراسات و دەنگ دانى ئەندامانى پارتى تەواو بووە كە
پشتیوان و پیاوەكانى پاراستن بە ئاگر و دەنگى تەقە و چاوسوركردنەوەو
تەزویرات خەلكى خۆیان دەرچواند , كەچى ئێستا پیشتۆ كەوتۆتە گیانى
ئەندامانى دەرچووى كۆنفراس و لەم ڕۆژانەى ڕابردوو چاوى بەهەندێك لە
ئەندامانى كۆنگرە دەكەوێت و بە ناوى پاراستن هەڕەشەیان لێدەكات كە
ئەگەر بێتوو دەنگ بەو لیستە نەدەن كە لە كۆنگرە پێیان دەدات .
لە لایەكى دیكەشەوە و بە پێى پلانێك پشتتیوان و پیاوەكانى لە ڕێگاو و
بە هاوكارى ئازاد بەروارى جێگرى سەرۆكى حكومەت بۆ كۆكردنەوەى دەنگى
زیاتر لە هەوڵى دامەزراندنى خەڵك و ئەندامانن ئەمەش لە كاتێكدایە كە
هەزران گەنجى ئەو ووڵاتە لە چاوەڕوانى دامەزراندنن . دەزگاى پاراستن
هەموو ڕێگایەك دەگرێتە بەر تەنها لە پێناو دەرچوونى پیاوە نا
خۆشەویست و ناشیرینەكانى كە بێگومانم دەرچوونى هەر یەكێكیان لە
پیاوەكانى پاراستن ماڵوێرانى لێدەكەوێتەوە و دەبنە مەترسى بۆسەر
ئاسایشى نەتەوەیى و لە دەستدانى ئەزموونى ڕەواى گەلەكەمان . ببورن هەموو
ئەوانەى كە لە چاوەڕوانى حكومەتن بۆ دامەزراندنیان , كەچى ئەم بابەتە
دڵى سارد كردنەوە , دڵنیاتان دەكەمەوە كە لە دەسەڵاتى نوێى
ووڵاتەكەمان داتان دەمەزرێنین چونكە ئەم دەسەڵاتە خەریكە دەڕووخێ .
چاوەڕوان بن لە بڵاوبوونەوى زانیارى زیاتر لە بارەى هەڕەشە و فشار و
چاو سوركردنەوەى پیاوەكانى پاراستن بۆ سەر گیانى هاوڵاتیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە