نهێنى چۆڵكردنى بارەگاى مەكتەبی سیاسی (ی . ن . ك) !
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
چەند رۆژێكە وەك پڕوپاگەندە كردنێك بۆ حكومەتە بێ بایەخ و وەهمیەكەى بەرهەم ساڵح كەناڵەكانى سەر بەدەسەڵات و بەتایبەتى (tv گەلى كوردستان) ەنەكەى جمال حسێنى خاولى هەڵگرى ئازاد جوندیانى و مەلا بەختیار كەوتوونەتە پڕوپاگەندەیەكى بێ سەروبەر گوایە بەرهەم و حكومەتەكەى شان و قۆڵیان بۆ جێ بەجێ كردنى خاڵێك لەو 7 خاڵەى كە بزووتنەوەى گۆڕان خستیە بەردەمى دەسەڵاتە سیاسیە گەندەڵ بوەكەى هەرێم كە تایبەتە بە گێڕانەوەى موڵك و ماڵى هاوڵاتیان كە چەند ساڵێكە شەللاتى و شەقاوەكانى (یەكێتیی و پارتى) لە هەرێمى كوردستان لەخەڵكیان زەوت كردوە ، جارێ ئەبێ بپرسین بۆ بەرهەم لەم خاڵە و لەو ساتەى كە شەقامى شارەكان بەگشتى و شارى سلێمانى بەتایبەتى رۆژانە و بەردەوام خۆپیشاندان لە خۆ ئەگرێ ئەم كارە دەخاتە بەر باس و بارەگاى مەكتەبی سیاسی حزبەكەى و وە ئێستاش چەند كۆمیتە و رێكخراوێكى وەكو ئازادى لاوان و پیشەییەكانى تر و چەند كۆمیتەیەك لە بەرنامەدایە كە شوێنەكانیان چۆڵ بكەن !
وەكو ئاشكرایە یەكێتیی زۆرترین موڵك و شوێن و كۆنە بیناى حكومى لەدواى راپەرینەوە چ وەكو حزب چ وەكو لێپرسراوان لەم سنورەدا زەوت كردوە و هەندێكیشیان بە پارەیەكى رەمزى و لەسەر بڕیارى تاڵەبانى لە ساڵانى نێوان (2003 -2004) وەكو خانوەكانى ئیدارە محلى سلێمانى و وەك نموونەش خانوە گەورەكەى جلالى كەریمى شێخ عیسى كە ئێستا جێگرى وەزیرى ناوخۆیە و كەوتۆتە نزیك بەرێوەبەرایەتى رەگەز نامەى سلێمانى بەبڕى تەنها (25) بیست و بپێنج هەزار دینارى سویسرى تاپۆكرا لەكاتێكا نرخى ئەوكاتەى زیاتر بوو لە (2) ملێون دینارى سویسرى . لەهەموویشى سەیرتر ئەوەیە كە زۆربەى زەوى وئەو شوێنانە پێشكەش و دراون بە كۆمپانیاى نۆكان و كۆمپانیاى نۆكانیش جارێكى تر بە پارەیەكى زۆر زەبەلاح بە كۆمپانیا و خەلًَكى ترى فرۆشتۆتەوە .
بابێنەوە سەر ئەێڵى مەوزوع .. بۆ یەكێتیی و بەرهەم ێاڵح بەتایبەتى لەم بارودۆخەدا ئەم خاڵە بەگرنگ ئەبینن و ئەیانەوێت واى نیشان بدەن گوایە زۆر جدین لە جێ بەجێ كردنى داواكانى خەڵك و پێشنیارەكانى خۆپیشاندەران ؟!
1- ئێستا لە شارى سلێمانى شەپۆلى خۆپیشاندەران لە جۆشوخرۆشدایە ، لە ترسی ئەوەى نەوەك بارودۆخى ئاڵۆزتر و ئەم شەپۆلە بەرەو بارەگاى مەكتەب سیاسیان بكشێ و خۆپیشاندەران بیسوتێنن ، یا لە ژێر فشارى خەڵكدا بە تەواوى تەسلیم بەخەڵك بكرێ كە لە هەردوو بارەكەدا ریسوابوونێكى ترى گەورەیە بۆ یەكێتى بۆیە یەكێتیی باشترین هەلى گونجاوى بۆ رەخساوە بۆ دوور خستنەوەى بارەگاى مەكتەبی سیاسیەكەى گەرچى لە مەكتەبەكەى بەرزانى قالەى خەڵووز باشتر نیە بۆیە هەم لە قازانجى خۆی و هەم بۆ فشەپێوەكردن و پڕوپاگەندە ش بۆ خۆیان بەكارى ئەهێنن و بەمەش خۆڵ ئەكەنە چاوى خەڵكەوە گوایە دەستیان بە چاكسازى كردوە .
2- لە زۆر لێپرسراوى كۆمیتە و ئەندام كۆمیتەكان و ئەداى زۆرێك لەو رێكخراو گروپە حزبیە جۆراوجۆرانەى كە لە ژێر ناوى جۆراوجۆردا دروستیان كردون لە شوێن و بیناى تردا كە پاسەوانیەتى باش و چاودێرى وردتر بكرێن كۆئەكرێنەوە و لە مەترسی (بەكۆ تەسلیم كردن) دووریان ئەخەنەوە .
3- كە بارەگاى مەكتەبی سیاسی بە تەواوى چۆڵكرا ، جگە لەوەى وەك پڕوپاگەندە بەكارى ئەهێنن ، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئەوەى پارتى و بزووتنەوەى گۆڕان ئیحراج بكەن لەوانەیە داواى چۆڵكردنى بارەگاى سەرەكى بزووتنەوەى گۆڕان بكەن و پارتیش لەم ناوەدا هاوكاریان بكات
4- یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانى ترى چۆڵكردنى بارەگاى مەكتەبی سیاسی (یەكێتیی) لەم بارودۆخەدا بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوەكە ئەگەر لە ژێر ئەم بیانوە گونجاوەدا نەبێ كە داوا و خواستى خەڵك و خاڵێكى داواكراوە (7) خاڵیكەى بزووتنەوەى گۆڕانیشە ! جارێكى تر و لە ژێر هەر بڕوبیانوویەكى ترو بەهانەیەكى تردا بێ ئەوا لاى خەڵك بە تێشكان و مەترسى بۆ یەكێتیی لێك ئەدرێتەوە بەڵام لەم بارودۆخەدا گەر بارەگاكەشیان بگوازنەوە ئەوەندە ناكەونە ژێر لێكدانەوە جۆراو جۆرەكانى تردا و خەڵك هەندێ بەئاسایی ئەیبینێ .
بۆیە پێویستە بزووتنەوەى گۆڕان زۆر ژیرانە لەگەڵ ئەم بابەتە مامەڵە بكات و نەكەوێتە ژێر بۆچوون و توانج و راگەیاندنە چەواشەكاریەكانى یەكێتیی و كارێك نەكات بەرەو ئیراج بوون بچێ بۆیە پێشنیار ئەكەم كە :
1- ئەگەر بارودۆخەكە گەیشتە رادەیەك ئەوا پێویستە بزووتنەوەى گۆڕان چۆڵكردنى گردەكە ببەستێتەوە بە چۆڵكردنى تەواوى سەرى رەش وسەیرانگاى دوكان و قەلاچوان و سەرجەم بنكەو بارەگاكانى نێوان رێگاى (هەولێر و مەسیف) و (سلێمانى و شارباژێر) .
2- گێرانەوەو قەرەبووكردنەوەى ماڵوموڵكى زەوتكراوى حكومەت و خەڵك زنجیرەیەكى پێكەوە بەستراوە و نابێ بەشێوەیەكى پچر پچر تەماشا بكرێ واتە (سەرجەم ئەو پرۆسەیە وەك وەك یەك بابەتى پێكەوە گرێدراو ئەبێ بخوێنرێتەوە) نەك وەك ئەوەى حزبێكى وەكو یەكێتى یا پارتى كە لەوانەیە (200 تا 300) بیناو خانو و هەزاران دۆنم زەوى لە موڵكى گشتى زەوتكردوە بێن و بلێن وا ئێمە ئەوا زیاتر لە (30 - 40) شوێن و ئەوەندە بینامان گێڕایەوە بۆ حكومەت دەئێوەش گردەكە چۆڵ بكەن ! بۆیە پێویستە بزووتنەوەى گۆڕان ئەم بابەتە لەو گۆشەنیگایەوە ببینێ نەك بە جیا جیا و پچڕى پچڕى چونكە گەر وانەبێ (نەوشیروان مستەفا و هەڤاڵەكانیشى) رازى بن بەوە ئەوە ئێمەى جەماوەر گۆڕان و هەوادارو هەڵسوڕاوەكانى چۆن لە مەترسی و دۆخە ناهەموارەكاندا لە بەردەمى گردە پیرۆزەكەمان گرد و كۆ ئەبینەوە بۆ ئەم بابەتەش كۆ ئەبینەوە و مەگەر بە سەر لاشەكەماندا بڕۆن ئەگینا ئێمەئەو گردە چۆڵ ناكەین ! .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست