کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەنجەم ببڕن هەڵنابژێرم فایلدارو كۆنە بەعسی

Monday, 13/04/2009, 12:00


بڕۆن بۆ دەربارى مەسعود
داگیرسێنن لە سەرگۆڕى ئاشبەتاڵ بخورو عود
هەڵگرنەوە پاشەڵى پیس و دڕواتان
لەبەركەنەوە كورتانى دوێنێ و كرنۆش بەرنەوە دەست و برد
ئێمە ئێوە جێئەهێلین ، وەلێ لێتان نابینەوە
مێژووى خۆمان هەڵگرین و سەرلەنوێ ئەینووسینەوە
جێى ئەهێڵین ریزى فایلدارو بەعسی
مل كەچ ناكەین بۆ دۆلار و پۆست و كورسی
بۆ كورد ژیاوین هەربۆئەویش سەرى بەرزمان ئەنێینەوە
فێرنەكراوین سەرشۆربژین یا كاسەتان بلێسینەوە
ئێوە تەورى دەستى رەش و برینێكى كێم كردوون
ئێمە داربەڕووى شۆڕشین سروودى ژیان ئەڵێینەوە
ئێوە مۆرانەى كۆڵەكەى ناو ماڵ و كرمى دارن
ئێوە مۆتەكەى بیم و ترسی ناو خەونى هەموومانن
ئێوە ئێستا هەر بەراستى بوونەتە جەندرمە و ئاخوند
وەك ئەو زۆڵانەى بردەبنە جەستەى گەل و نیشتمانم
نازانم چیتر بنووسم دەربارەى تۆ
كە لەلاى من هێند بچووكى ناكەویتە بەرنوكى قەڵەمى ویژدانم
گێلە پیاوى وەك بارزانى و شۆڕسوارەكەى ئاشبەتاڵ
ئەوەى ژەهرى نەزانى ڕشت ناودەمى مێژووى كردم تاڵ
رۆشنە وەجاخى چۆپی بە دەبەنگێكى ڕووبەخاڵ
روڕشی دنیاوقیامەت جێ نزرگەت بێ كۆى زوخاڵ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە