کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوێربم بۆت یەكێتیى ... !

Monday, 23/03/2009, 12:00


دەگێڕنەوە و دەڵێن كچێك كە لە شارێكى دوور لەگوندەكەى خۆیان شوى كردبوو ، رۆژێ لەبازاڕ بەرێكەوت دوو كەس لە خەڵكى گوندەكەى دەبینێ ، دواى چاكوچۆنی و پرسیار لەخەڵكى گوند دەڵێ ئەى توخوا وەزعى كاكم واتە برایەكەى چۆنە ؟ یەكێ لە دوو كەسەكە دەڵێ وەڵا براكەت وەزعى باشە و ئێستا ریش سپى و موختارى گوندەكەمانە ، كچەكە دەداتە پڕمەى گریان و هاتوهاوهاوار .. ! دووكەسەكە سەرسام دەبن و لەكچەكە دەپرسن باشە لە جیاتى ئەوەى دڵت خۆش بێ و پێبكەنى بۆچى دەگرى ؟ كچەكە دەڵێ بۆ گوندو خەڵكى گوندەكەم دەگریم چونكە گەرى پیاوێكى پیاوانەى تێدا بایە قەت براكەى من نەدەبوو بە ریش شپى و موختارى گوندى چونكە من براكەى خۆم باش دەناسم دەك كوێربم بۆت گوند ! ، ئێمەش لەبەر خاترى شەهیدەكانت یەكیًتیی ، لە بەر پیرۆزى ناوى پێشمەرگەو خەباتى رۆژانى سەختت یەكێتیی دەك كوێربم بۆت یەكێتیی !
گەر پیاوێكت تێدامابا (سەعدى ئەحەى پیرەت نەدەبووبە لێپرسراوى پەیوەندیەكانت و ئەم شەو شەوى 23/24 /3/2009 لەیەك كاتدا لە هەر دوو كەناڵى كوردسات و گەلى كوردستان راستەوخۆ قسەى لەسەر پەیوەندى و هاتنى عبداللە گولی فاشی دەكرد بۆ عێراق هەروەك بڵێى ئەم دوو كەنالە هەنگوینیان لەكلۆرە دارا دۆزیبێتەوە وابوو ، هیچ شەرم و شورەیی ناكەن لەیەك كاتدا یەك كەس راستەوخۆ قسەبكات ئاخر گەر بێ پیاوى نەبێ نەیەكێتى سەعدى ئەحەپیرە ى جاسوس و داوێن پیس دێنێتە سەر تەلەفزیۆن نە كەناڵەكانیشیان تۆشى هەڵەى وا زەق دەبوون ، دەك پیرۆزت بێ تاڵەبانى !



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە