" كوردستانى نۆێ " سەرەخۆرەى یەكێتیی
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
ئەوەى لەم چەند ساڵەدا ئەگەر هەر بۆ بێ تاقەتى و بۆ زانینى جۆرى رەنگدانەوە و ئەو هستریایەى كە تووشى مەكتەبی راگەیاندنى علوج جوندیانى بوە سەردانى سایتەكە و یا چاوێكى بە رۆژنامە روزەردەكەى ئازادە علوجدا خشاندبێ یەكسەر دوو بنەماى سەرەكى لەو راگەیاندنە زۆر مەسرەف و كەم ئەقڵەدا بەدى ئەكا ئەوانیش یەكەم / پیاهەڵدانى تاڵەبانى و گۆڕینى سەفەرە بێ دەستكەوت و رووكەشەكانى ، دەست ماچكردن و مل كەچیەكانى بۆ دەسەڵاتدارانى دراوسێ و سەردانە نا پێویستیەكانى بۆ مەزارى خومەینى و ئەتاتورك و ئەسەدى رەحمەتى بە سەفەرى دیپلۆماسى و دەستكەوتى نەتەوەیی و پتەوكردنى ستراتیژى سیاسی نیشتمانى كورد و خێر وبێر بۆ گەلەكەمان وەك ئەوەى خەڵك وەكو خۆیان گێل بێ و نەزانێ كە تاڵەبانى لاى تورك و ئێرانیەكان ئەوەى كە جەختى لێ ئەكاتەوە و بوێرێ باسی بكات ئەوەیە كە ئەو (تاڵەبانى) پاسەوان و پارێزەرێكى سەرسەختى پاراستنى یەكێتى و یەكپارچەیی خاكى عێراقە و هەر تێڕوانین و لێكدانەوەیەكى تر گەر بوترێ ئەو دژایەتى دەكات و لەبرى برا تورك و ئێرانیەكانى لە عێراق و كوردستان تاڵەبانى ئەو ڕۆڵە ئەگێڕێ كە ئەمە بەلاى راگەیاندنى علوج و رۆژنامە روزەردەكەیەوە بەردەوام ئەولیاتى بابەتەكانەو گرنگى تەواوى پێ ئەدات .
دووەم / هەڵبەستنى درۆ و بوختان هۆنینەوە و نواندى رۆڵى مونافیقانە بەتایبەتى لەو كات و ساتانەى كە پەنجەرەیەك بەڕوى گفتۆگۆى عەقڵانى و دیالۆگى نیشتمانى و پێویستى هێنانە ئاراى زمانێكى تر جیا لەو زمانەى كە پێشتر و لە بارودۆخێكى تردا بە ئەنجام گەیەنراوە . هەمیشەش تێبینیەكم لا دروست بوە و بەتایبەتى لەوكاتانەى كە بارودۆخەكان تۆزێ گرژى و توندى بەخۆیەوە بینیوە راگەیاندنەكەى علوج كلكى خۆیان دەخەنە ناو گەڵیان و سەرە حیزەكانیان كەچ ئەكەن و ملەكانیان دائەخەن ، هەركاتێكیش خەڵك و دۆخەكە تۆزێ بەرەو هێمنى و زەمینەى لێدوانى ئاشتیانە و پێویستى زمانى هێمنانە بخوازێ ئەم علوجە و راگەیاندنە بێ شەرم و علوج و بێ باخەكەى دێنە زمان و ئالەوكاتانەدا دەست بە چەنە بازى و سنگ دەرپەڕاندن و هەڵڕشتنى وشە ژەنگاوى و ژەهر ئاساكانیان ئەكەن .
ئەمە شتێكى بیرهێنامەوە بابۆتانى بگێڕمەوە لە ساڵانى 1993 و 1994 دا پێش هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆ ، ئێمە یەكێتیی بووین و ناوسیاوێكمان هەبوو پارتى بوو ، لە بارودۆخى ئاسایی و هێمندا لە نێوان ئێمە و پارتیدا ئەو ناسیاوەمان جامانەیەكى قیتى ئەبەست و ئەسپ ئاسا قایشى دەمانچە چواردەخۆرەكەى لە شان و پشتى ئەبەست و قیت ئەچوو بۆ بارەگاى لق و هەندێ جاریش خۆى ئەكرد بە ناوچەى پارتیدا و هەندێ پیاسە و وردە فشەى ئەكرد ، هەر ئەو پیاوە و هەر ئەو پاڵەوانە لەوكاتانەى هەندێ گرژى و ئاڵۆزى ناوچەكەى ئەگرتەوە و لێدوانى نێوانمان تۆزێ توند ئەبوو ، ئەو ناسیاوەمان یا خۆى دەر نەئەخست یا گەر دەریش بكەوتایە ئەوا بێ چەك و بێ قایش و جامانەكەشی ئاساییانە ئەبەست
بۆیە ئێمە بێ هەواڵ و بێ بەبە دواداچوون بۆ وەزعەكە ئەو ناسیاوەى خۆمانمان كردبوو بە نیشانە و هەر كاتێ بە قایش و قروشەوە بمان بینیبا یان رێكەوتمان كردبا ئەوا ئەمانزانى دۆخەكە بەرەو ئارامى ئەچێ و دانیشتن یا هەوڵێكى ئاشتیانە دراوە ، خۆ ئەگەر بە پێچەوانەش بایە ئەوا ئێمەش حسابێكمان بۆ وەزعەكە ئەكرد . جا ئەوەى ئێستا لە ڕاگەیاندنەكەى ئەو علوجەوە ئەبینم و ئەى خوێنمەوە ئەو ناسیاوە ترسنۆكەى خۆمانم بیر ئەكەوێتەوە چونكە ئەو علوجە سەرە خۆرەى یەكێتیی لە ئاشتى و ئارامى و بارە ئاساییەكاندا ماشێنى بازرگانى و درۆو بوختان و شاباشەكانى ئەوەستێ و بەو چەند نوسەرە گرگن و ماستو چى و پارە خۆرە بێ فكر و بێ مەعریفە و دابڕاو لە دنیا و لە چەمك و تێگەیشتنە نوێ و شارەستانیەكانى سەردەم ناتوانێ لە گەڵ رەوتى بۆ پێشەوە چووى كۆمەڵگا و فكرى هاوچەرخانەى ئیمڕۆ و جیهان بڕوا و هاوشانى خەمەكانى خەڵك بوەستێ و لێی دوور نەكەوێتەوە ، هەر لەو ڕوانگەیەشەوەیە كە شین و شەپۆڕى ئازادە علوج بۆ شەڕ و گرژى یە نەك ئاشتى و ئارامى چونكە زیان لێكەوتووى یەكەم وەك عەرەب دەڵێ (الخاسر الاكبر) تەنها و تەنها ئازاد و راگەیاندنە علوجەكەیەتى چونكە جگە لەو (500) ملێون دینارەى كە مانگانە دەدرێتە ئەم علوجە سەدان ملێن دینارى تریشى لە سكرتاریەتە رووڕەشەكەى تاڵەبانى وەك دیارى و پاداشت بۆ قەڵە سەرشۆڕ و قرچۆكەكان سەرف دەكرێ بێ لێپرسینەوە و دوور لە چاوى چاودێرى دارایی ، دڵنیاشم یەكێ لەو نەگبەتى و چارەڕەشیەى كەبەرۆكى یەكێتیی گرتوە بوونى ئازادى علوج و ئەو كۆمەڵە نوسەرە دوور لە ڕەوشتەیە كە رۆژانە بوختان و ژەهر دەبەشنەوە بە سەر خەڵك و راى گشتى و شەقامى كوردیدا بۆیە بەلاى منەوە یەكێتیی كەس نەیڕوخێنێ و كەس هەرەسی پێ نەهێنێ ئەوا یەك دوو كەسی وەك ئازاد جوندیانى بەسە بۆ تەفروتونا كردنى ئەوەندەى كەهێشتا ماویشیەتى وبە پێوە ماوە . روو ڕەشی بۆ میدكارانى وەكو علوج ، سەرشۆڕن ئەوانەى لەگەڵ خیانەتكارانى گەلەكەیاندا كاوێژ ئەكەن و پێكەكانیان لە خوێنى میللەت پڕ ئەكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست