کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى حكومەت بەڕێوەبەرێكى قوتابخانەى پێ نەگەڕێنرێتەوە سەركارەكەى ، ئەرێ خەڵكینە وەزعەكەى پێ هێور دەكرێتەوە ؟ !

Sunday, 24/04/2011, 12:00






ئەمڕۆ د.بەرهەم لە گەڵ نوێنەرى فراكسیۆنەكانى لیستى (كوردستانى ، گۆڕان ، یەكگرتوو و كۆمەڵ) لەسەر ئاستى پارێزگاى سلێمانى لە شارى سلێمانى كۆبۆوە ، كە جەختى لە هێوركردنەوەى بارودۆخى ناو شار و ناوچەكە و بەتایبەتى كۆتایی هێنان بە زمانى زبرى راگەیەندنەكان و چەند هەنگاوێكى سەرەتایی بنێت بە ئامانجى ئاسایی كردنەوەى بارى ئاڵۆزى و نائاساى شار ، تائێرە جێگەى دڵخۆشی و ئومێد بوو بۆ ئەوەى هێچ نەبێ د. بەرهەم لێوە بچێتە نێو هەندێ هەنگاوى ترەوە كە وەك دەروازەیەك بەكارى بهێنێ بۆ گەیشتن بە كردنەوەى هەندێ گرێ كوێرەى تر .
بەڵام سەد مخابن ئێمەى كورد بەدەست كۆمەڵێ ملیشیا و خاوەن چەكدارى تایبەت و كۆمەڵێ چەك بەدەستى دەست رۆیشتووى مافیا ئاساوە گیرمان خواردوە و كە هەرێمى كوردستانیان هاوشێوەى شەڕە جۆراوجۆرو خێلە چەكدارو چەك بەدەستەكانى چەند ساڵ پێش ئێستاى وڵاتانى باشورى ئەفریقیا لێ كردوە بەجۆرێك كە ئەم هەرێمە لە هەموو شتێك ئەچێ تەنها و تەنها لە حكومەت و بەدامودەزگایی دامەزراوەیی نەبێ ، دەسەڵات و حزبەكانى (پارتى و یەكێتیی) لەم هەرێمەدا لە هەموو شتێكدا سەركەوتوون : لە بوختان كردن ، لە درۆ كردن ، لە دزى ، لە بێ رەوشتى ، لەكارى دوور لە مرۆیی و بێ نرخ كردنى بەها جوانەكان ، لە بێ ئیرادە كردنى خەڵك ... تاد) ، گەر وانەبێ و لە هەرێمێكدا ، سەرۆكى هەرێمى لێ بێ ، سەرۆكى حكومەتى هەبێ ، پەرلەمانى هەبێ ، دەیان لیژنەى جۆراوجۆرى بەدواداچوونى هەبێ و رۆژانە بڵاوكراوە و بەیاننامە و بڕیارنامە دەربكات و كەس گرنگى پێ نادات ، تەنانەت دامودەزگا حكومیەكانی خۆشیان جێ بەجێی ناكەن ، گەر وانیە ئەمڕۆ جەنابی د. بەرهەم جەخت لە هێوركردنەوە ى وەزعەكەو ئاگادارى هێزەكانى ئاسایشى ناوخۆ دەكات كە خەڵك بێ بڕیارى دادگاكان نەگرن ومیدیاكانیان دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانى زمانى زبر و بوختان بۆ یەكترى كردن و ئاڵۆززتركردنى بارودۆخەكە ، كەچى رێك بە پێچەوانەى وتەكانى ئەمڕۆیەوە ، ئەمڕۆ لە كاتژمێر 8 هەشتى شەوەوە ئاسایش و هێزێكى ترى نەناسراو بە چەند ئوتومبیلێك لەناو سلێمانى هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵى سۆران عمر ى ئەنامى سەراى ئازادى و نوسەرى بوێرى شارەكەمان وو اسماعیل عبداللەى بێژەرى سەراى ئازادى وچەندى ماڵى تر كە ناویان ناهێنین لەبەر هۆكارى شخێى و تادوور بن لە فشارى ئاسایشەكان ، هەروەەها هەمان هێز لە گەرەكى بەكرەجۆ و ڕاپەڕین چونەتە سەر چەند ماڵێكى ترى هەڵسوڕاوانى گۆڕان و هەڕەشەیان لێ كردون ، هەروەها هێزێكى ترى دەمامكدار بەكۆڵان و جادەكانى ناو گەرەكەكانى ماو شاردا بەبەردەوامى ئەگەڕێن بەمەبەستى چاوشكاندن و ترساندنى خەڵك ، ئەمەلەلایەك لەلایەكى تریشەوە میدیاكانى دەسەڵات بەتایبەتى هەر ئەمشەو لە شەوەكانى تر زۆر خراپتر و بێ مۆڕاڵانەتر دوور لە هەموو پرنسیپێكى راگەیاندن كەوتونەتە تەشهیر كردن و بڵاوكردنەوەى درۆ و دەیان وشەى سوكى جۆراوجۆر لە تەلە فزیۆنەكانیانەوە بۆ برینداركردنى ئۆپۆزسیۆن و خەڵك بەكار ئەهێنن .
بۆیە و ئالەو كاتەى د. بەرهەم كۆبوونەوە دەكات و دێتە سەر شاشە و قسەدەكات و دامودەزگاكانى
پێچەوانەى قسە و بڕیارەكانى رەفتار ئەكەن جگە لەم لێكدانەوەیەى خوارەوە هیچ شیكارو لێكدانەوەیەكى تر هەڵناگرێ جا ئەگەر جەنابی د. بەرهەم ئەڵێ وایە یان وانیە بابفەرموێ بەكردار بیسەلمێنێ :

1- یا ئەوەتا د. بەرهەم پیاوێكى درۆزن و سوك و رسوا و سەرۆكێكى چەتە و حكومەتێكى بێ كەرامەتە ،
2- یا د.بەرهەم سەرۆكی حكومەتێكى كارتۆنى و فەل و بێ ناوەڕۆكە و تەنها بۆ شەرعیەت پێدانە بە دزیەكانى بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى و قسە و بڕیارەكانى لە سێبەرەكەى خۆى تێپەڕ ناكات

بۆیە هیوادارم د. بەرهەم خاڵى دووەم بسەلمێنێ و دەست لەكاركێشانەوەى خۆى بەدەمى خۆى ڕابگەیەنێ و با ئەو تۆزە كەرامەت و حەیایەى ماویەتى ئەویشى لە دەست دەرنەچێ و بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانى لەوە زیاتر سوك و رسوایی بەسەر نەهێنن ، با لە دواییدا خەڵك نەڵێ سەگ لە قەسەبخانە نەمرێ عمرى بەزایە چوە !
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=12255
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە