کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ یروانامە پێنج ساڵە راگرى پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرێ ێە ئێستا خۆى پێ مەزلومە پێ

Friday, 10/09/2010, 12:00


دواى ئەوەى كە زانیان بەرێز وەزیرى خوێندنى باڵا جەخت دەكاتەوە لەسەر لادانى راگرى پەیمانگا و كۆلێژەكان , ئەوانەى زیاتر لە چوار ساڵە راگرن و یان پسپۆر نین . راگرى پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرێ (سردار بحرى) دەستى كرد بە گەران لە بارەگا و ماڵان و خۆ كەم كردن (تنازول) تا دەست ماچ كردنى لێپسراوانى جۆرا و جۆر بۆ ئەوەى لەو شالاوە رزگار بێت , لەبەر ئەوەى خۆى پێ خاوەن چاكەیە لەسەر ناوچەكە . لە ساڵى 2005 ەوە قایمقامى ئاكرێ (جهور على عزیز) لە پەیمانگا تنسیبى كرا بۆ قایمقامیە بەڵام لە هەردوو شۆین مووچەى (مدیر عام) وەردەگرێت لەگەل دەرماڵەى ئەندازیارى (مخسسات هندسى) و (سردار بحرى)ش چاوپۆشى لێ دەكات . هەروەها ئەو مامۆستایانەى خاوەن بروانامەى دبلۆمى یەك ساڵەن بەپێ ى نوسراوى دەستەى تەكنیكى ژمارە 5531 لە 20/ 9 / 2008 ماف و جیاوكانەى هەڵگرانى بروانامەى ماستەریان نابێت , بەڵام (سردار بحرى) لاى خۆى ئەوانە وەكو هەڵگرانى ماستەر ئەژماریان دەكات و لەگەل مووچەیان هەر یەكەیان 200 هەزار دینارى شوێنى دوورە شاریان (موقع جغرافى) بۆ سەرف دەكات وەكو هەڵگرانى بروانامەى ماستەر. وە هەرەوها پارەى نسریەى پەیمانگا زۆربەى بەكار دەهێنێت بۆ دیارى .
ئەو كەسەى بروانامەى ساختە(تزویر) بێت بێ گومان ساختە دەكات لە هەر بوارێك كە بۆى هەڵكەوێ , وە هەوڵ دەدا تەنها بۆ مانەوەى خۆى وە نایەوێت مرۆڤى پاك و خاوەن بروانامەى راستەقینە لە بەرامبەرى بێت , بۆ نمونە مامۆستا (مسعب سلمان) هەڵگراى بروانامەى ماستەرە و لە پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرێ بوو رۆشتە بریتانیا بۆ خوێندن , هێشتا دكتوراى لە بریتانیا تەواو نەكردوە راگرى پەیمانگا دەیووت من مامۆستا (مسعب سلمان)م ناوێتەوە ئەكەر هاتەوە با شوێنێك بۆ خۆى بدۆزێتەوە . چونكە خۆى تەنها بكالوریوسى هەیە و مامۆستا (مسعب سلمان) دەبێت بە دكتور.
ئەگەر راگرى پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرێ (سردار بحرى) لە راگرى لادرا ئەوا یان دەبێ برواتەوە ئوسترالیا بۆ سەر كارەكەى جارانى كە بە خۆى دەیووت من بۆیەچى (سباغ) دیوار بووم رۆژانە بە 30$دۆلارى ئوسترالی, چونكە ناتوانى هیچ بابەتێك بڵیتەوە یان دەبێ كارێكى وا بكات لەگەل شهادەكەى بگونجێ . بەلام دكتور مسعب سلمان ئەگەر بەخێر هاتەوە ئەوا لە هەموو شوێنێك دەتوانێ دەرس بڵێتەوە چونكە مامۆستایەكى زۆر بە توانا و بلیمەتە بە پێچەوانەى راگر . پێت نەكرا بە ناحەق دكتور مسعب نقل بكەیت وا ئێستا خۆت بە حەق و قانون لادەدرێى.
ئێستا هەڵسو كەوت و رەفتارى (سردار بحرى) زۆر جیاوازە لەگەل سەرەتاى دەست بەكار بوونى لە راگرى, لەبەر ئەوەى لە منالێەوە دەیناسین تا زانكۆى تەواو كرد . وە باوكى بەرێزیشى لە قوتابخانە حرس بوو وە نەرم بوو لەگەل قوتابیان , پاشان بوو بە چایەچى لە ماڵى ارشد زێبارى .
دواى چەند نوسین لەسەر بێ شهادەى (سردار بحرى) , ئەویش بۆ بە درۆ خستنەوەیان كاغەزێكى كۆپى رەشى بەمامۆستایان پیشان داو ووتى ئەمەیە شهادەكم , من لە ئوسترالیا توێژینەوەكم لە سەر بەستنەوى زمانى ئینگلیزى بە كوردیەوە . ئایا دەبێ لەوێ كەسانێك هەبوو بن هەردوو زمانیان زانیبێ بۆ هەڵسەنگاندنى توێژینەوەى (سردار بحرى) و تاقىكردنەوەى ؟؟؟.
تەنها بەو كاغەزە كۆپیە نزیكەى پێنچ ساڵ موچەى راگری (مدیر عام) وەرگرتووە ئێستا خۆى بە مزلوم دەزانى ؟؟لەبەر ئەوەى لە پۆستەكەت لا دەدرێى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە