بەهمەنی قوبادی و فەرهاد پیرباڵ دوو کاسەلێسی ماڵی بارزانی
Tuesday, 21/10/2014, 12:00
فەرهاد و قوباد ، تەنها بە یەک جۆر زمان ئەتوانن قسە بکەن ، ئەویش زمانی پارە پەیدا کردنە . پێویستە بە هەمان زمان قسەیان لەگەڵ بکرێت ، تا گیرفانەکانیان کون بێت .
هەموو بازرگانە سیاسییەکانی باشوری کوردستان خاوەنی ، تیڤی و ڕادیۆ و ڕۆژنامە و سایتی ئاشکراو سێبەرن .
هەریەکێک لەوانە چەندین (نوسەر و ڕۆشنبیر و ڕووناکبیر و چاودێری سیاسی و هونەرمەند و گۆرانیبێژ ،هتد...) ، وەکو زووڕناژەن و بەکرێگیرا و سیخوڕی ، حیزبیی و کوتلەکان و شەخسی کاریان بۆ دەکەن ...
هەموو بازرگانە سیاسییەکانیش ، (زووڕناژەن وسیخوڕ و بەکرێگیراوەکانیان) ،لای یەکتری ئاشکرا کردووە .
هێچ لایەنێک و هیچ کەسێکیان مافی ئەوەی نیە ، لەسەر هیچ راپۆرتێک یان ڕەخنەیەک یان هەر جۆرە قسەیەک ، سزای مەرگ بەسەر هیچکامێک لەو (بەکرێگراوانە) بسەپێنێت . بەڵام گەر رەخنەی هەریەکێک لەو (بەکرێگیراوانە) ، ئازاری بەهەر بازرگانێکی سیاسیی گەیاند ، بۆی هەیە لای بازرگانە سیاسییەکەی شکاتی لێبکات یان بیداتە دادگا ... ئەگەر ڕەخنەکەی ئەو سیخوڕە ، ئەو بازرگانە سیاسییەی زۆر توڕەکردبێت ، ئەوا تەنها ئەتوانێت چەند شەقێکی تێ هەڵبدات .
نێچیرڤان بارزانی یەکێک لەو بازرگانە سیاسییانە
ئەوکاتەی کێشەی لەگەڵ کوڕی مامەکەی هەبوو (مەسرور بارزانی) ، ڕۆژنامەیەکی سێبەری دروستکرد لە هەولێر .
سەر نوسەری ئەو ڕۆژنامەیە دەرگای ئاوەڵا بوو بۆلای (نێچیر و هەموو ئەوانەی لە نێچیرەوە نزیکن) .
کاری ئەم سەر نوسەری ڕۆژنامەیە سەرەتا بەس ئەوەبوو ، رەخنە ئاڕاستەی پاراستن بکات ... پاشان ڕەخنە ئاڕاستی ناو باڵەکانی (یەکێتی و بەتایبەتی نەوشیروان مستەفا) بکات . دواجار ڕەخنەکانی گەیشتە ئەو ئاستەی سەرۆکی دەزگای پاراستن توڕەبکات ، چەند شەقێکیان لەناو هەولێر تێهەڵدا و ڕەوانەی سلێمانیان کرد .
کە هاتیشە سلێمانی (نەوشیروان) تازە گۆرانی دروست کربوو ، ڕووی کردە گردەکەی زەرگەتە و لەوێ جیگایان کردەوە . هەوڵ ئەدەم لە ئایندە هەر بە نوسینەکانی خۆی ، (سەد مۆراڵی) ئەم نوسەرە زووڕناژەن و بەکڕیگیراو سیخوڕە بخەمە بەر چاوتان...
ئێستا نێچیر بارزانی لەسەر دزین و بەتاڵانبردنی سامانی سروشتی کوردستان ، خاوەنی میدیایەکی زەبەلاحی گەورەیە ... لەباتی یەک (بەکرێگیرا و خۆفرۆش و سیخوڕ) ، خاوەنی سەدانە ... بە سەدانیش لە چاوەڕوانیدان و زوو ، زوو دەیانەوێت بچنە سەر شاشەی ئەو کانەڵە ، تا بڵێن : ئێمەش لە بازاڕی مەزادخانەکە بۆ خۆفرۆشتنین .
ڕووداو ، کارەکانی روونە پێوسیت بە هیچ بەرچاو ڕوونیەکیتر ناکات .
ئەگەر ویستیت بەهمەنی قوبادی ، یان هەرکەسێکیتر هەڵبسەنگێنیت ، کە میوانداری ئەکرێت و ئەچیتە سەر شاشەی کەناڵی رووداو ، ئەمەندە بەسە : مرۆڤێک ، لە هەر پلە و پایەیەک بێت ، کار و پیشەی هەرچیەک بێت ، ئەگەر تۆزقاڵیک خاوەنی مۆڕاڵ بێت ، میوانداری ئەو کەناڵە قبوڵ ئەکات ؟!
بۆ ئەوانەشی کاری لێدەکەن هەمان شت هەر راستە .
بەهمەنی قوبادی شەش ساڵە میوانی (نێچیرڤان بارزانییە) ! بە پارەی کێ و بۆ ؟
هونەرمەندێکی سینەمایی کە باس لەوەدەکات ، فلیمی سینەمای لە ئەمەریکا ئەکات بای (٣٠ ملێۆن و ٤٠ ملێۆنە) ! نەتوانێت ئیتر چیتر میوان نەبێت ؟!
دەرهێنەرێکی سینەمایی ،چەندین خەڵات و زۆرترین بینەری فلیمەکانی هەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆی و ئیقلیمی و جیهانی ، بۆ دەرهێنانی فلیمەکانی داوای پارەی دزراوی میلەتی کورد بکات ؟!
لەپشت هەر هونەرمەندێکەوە (مۆڕاڵ) نەبوو ، شەقێک لە هونەرەکەی هەڵبدە .
ئایا دەتوانێت بەهمەنی قوبادی ، داوای پارەی دزراوی میللەتی کورد بکات و فلیمێکی سینماییمان لەسەر (٣١ ئاب) بۆ دروست بکات ؟ دەتوانێت کورتە فلیمێک لەسەر ئاشبەتاڵ بکات ؟ یان کوشتنی سڵێمانی موعینی و هاوڕیکەی بە چەند دەقیقەیەک نمایشمان بکات ؟ دەتوانێت لە شێوەی چیرۆکێکی سینەمایی سورەی بەرلەشکری ماڵی بارزانیمان لە ئینقیلابەکەی ئێراندا بۆ دەربهێنێت ؟ دەتوانێت فلیمێکی سینەمایی ، فەسادکردنی کۆمەڵگامان بەدەستی پارتی و یەکێتی ،بۆ بەرهەم بهێنێت ؟
دەتوانێت راستگۆیانە باسی تیبڕینی ئەم هەموو بۆریە نەوتە و دزینی گومرگی براهیم خەلیل و داهاتە ناوخۆییەکانمان بۆ بکات بە فلیم ؟
دەتوانێت تراژیدیا و کارەساتی شەنگال ، وەک خۆی کە ڕوویدا بکاتە فلیم ، لە نوکەوە باسی مەسعود بکات لە ئیمارات و پاشان سەردانی نهێنیەکانی بۆ تورکیا و هێنای داعش و هتد ... ؟؟؟
خۆ گومان لەوەنیە بەهمەن لە ڕیگای پیشەکەیەوە بازرگانی ئەکات ، تەنانەت ئامادەیە درۆ بکات ، سوکایەتی بە کارەسات و تراژیدیا و شەهید و قوربانیەکانەوە بکات . بەڵام ئایا جۆرە دەرهێنانی فلیمگەلێکی ئاوا بینەر و فرۆشیاری زیاتر نابێت ؟
بەڵام ئایا کەسێکی ئاوا کە خاوەن مۆراڵ نەبێت ، دەتوانێت پارە بە ئازایانە پەیدا بکات ؟
دەی ئەگەر خاوەن مۆڕاڵ بوایە بۆ خۆی ئەفرۆشت ؟ پارە کەی لای قیمەتی ئەبوو ؟...
بەهمەن ئەڵێت : هەشتسەد هەزار دۆلارم ئەوێت تەنها بۆ دوو دەقە ڕێکلام !
بەهمەن نەیپرسی لە پارێزگاری هەولێر ئەو هەشت سەد هەزار دۆلارە لە کوێوە هاتووە ؟ ئاخر چ پیویستە بپرسێت خۆ خۆی ئەزانێت هی دزییە ، هی خوێنی شەهیدە ، هی دایکی جەرگ سوتاو ئەنفال و هەڵەبجەیە ،هەی مناڵی ڕەش و ڕووتی ئەو نیشتیمانەیە ... دەی کەی بۆ بەهمەن گرنگە ؟! ئەو دوو دەقە ڕێکلامەش بۆ چی ؟
بۆ ئاڵای کوردستان و ڕێکلام کردن بۆ بازرگانی .
ئەو ئاڵایەی لە ٣١ ئاب پارتی دایگرت . ئەو ئاڵایەی ٢٣ ساڵە کوردستانی لە ژێردا بەناوی، کوردایەتی خەڵکەکەی فەساد ئەکەن و خاکەکەی داگیر و تاڵان ئەکەن ... ئەو ئاڵایەی دوژمن نەما نەیهێنن زینا لەگەڵ نیشتیمان نەکەن ... ئەو ئاڵایەی هەرگیز شەهامەتیان نەبووە ، لەپشتی جەندرمە و پاسدارێکیشەوە هەڵیبەکن . ئەو ئاڵایەی لە ژێریا ، هەموو نیشتیمانیان کرد بە هی خۆیان و هەموو خەڵکیشیان کرد بە ڕەعیەتی خۆیان ... هتد ...
بازرگانی بۆ کێ ؟
بۆ ئەوانەی سەوداو مامەڵە بە سامانی گەلێکەوە ئەکەن ... بۆ ئەوانەی کە لە کەرەج و تاران و دیمەشقەوە هاتنەوە بیست و پێنج دیناری سەدامیشیان لە گیرفان نەبوو ، ئێستا ماڵتی ملیارلەرن و خوێنی گەلێک ئەمژن ... بۆ ئەوانەی کوڕی فەقیر و هەژار ئەدەن بە کوشت و خۆشیان بازرگانی لەگەڵ داعش ئەکەن ...
ئایا هونەرمەندێک ، کوردیش نەبێت ، تەنها خاوەنی مۆراڵ بێت ، خاوەنی یەک تۆز ئینسانیەت بێت ، لەو شوێنانە و لە ناو ئەوانە خۆی ئەبینێتەوە ؟
دەبێت خەڵک بپرسێت : ڕوودا و هی نێچیرڤانە . بەهمەنی قوبادی پیاوی نێچیرڤانە ... ئەی خێرە بانگێشتی بەرنامەیەکی ئەکەن و سیناریۆیەک دروست ئەکەن ، خەڵکی بە خۆیانەوە سەر قاڵ ئەکەن و لە خشتەیان ئەبەن ؟!
دەزانن هەموو ئەوانەی بەرگریان لە ڕوودا و کرد و هەموو ئەوانەشی بەرگریان لە بەهمەنی قوبادی کرد ، چونەوە باوەشی نێچیر . ئاخر هەردوو سەرچاوەکە لەیەک شوێندا تێکەڵ یەکتری ئەبنەوە ، ئەویش باوەشی نێچیرە .
هەموو ئەو سینارێۆیانەش کە دروستیان کرد تەنها بۆ ئەوەبوو ، چاو و زیهنی خەڵک لەسەر سەرکەوتنەکانی ڕۆژئاوا و کۆبانی و ملکەچی مەسعود ، بۆ ڕۆژئاوا لابەرن و سەرقاڵی خۆیانیان بکەن .
ئافەرین بەهمەنی قوبادی ، بەڕاستی دەرهێنەرێکی باشیت و توانیت فلیمێکی درۆ و دروستکراومان وەک راستی ، پیشانی کۆمەڵگای بدەیت .
دەبێت دەرهێنانی ئەم فلیمە چەند لەسەر قووتی خەڵک کەوتبێت ؟ بۆ دوو دەقیقە ، هەشت سەد هازار دۆلار بە خاتر و خوتوورەوە وەربگریت ، بۆ یەک کاتژمێر زیاتر چەند کەوتبێت ؟؟؟!!!...
بەهمەن دەرهێنانی فلیمگەلێک ناکات ، ئازار و ماعاناتەکانی گەلێک بە دنیا بناسێنێت ... بەڵکو بەهمەن دەیەوێت لە ڕێگای کارەسات و تراژیدیاکانی بەسەر کوردا هاتووە ، مافیاکان دەوڵەمەند بکات و دۆست بۆ کۆمپانیاکانیان و سەروەت و سامانی دزراوی نیشتیمان بۆ مافیاکان پەیدا بکات ... خۆی دەوڵەمەند بکات. ئەرێ ئێوە قەد بەهمەنتان دیووە یان بیستووتانە داهاتی فلیمێکی بۆ گەرمیان یان بۆ هەڵبجە یان بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوا و ئێزیدیەکان بێت ؟
بەڵام بەهمەن ، لەسەر ئەو تراژیدیایانە لەسەر خوێنی خەڵک برسێتی و ماڵوێرانی خەڵک ، پول پەیدا دەکات . ئەو هونەرمەند نیە ، هونەر دزە، ئەو فێربووە بە هونەر خوێنی خەڵکی بمژێت ...
ئەو سی دینارەی ئەمشە و فەرهاد پیرباڵ سوتاندی لە کەناڵی (NRT2)ی بەرنامەی شەقام ، دەبێت چەند سی ملێۆنی لەپای وەرگرێت ؟...
بەر لە هەمووشت ، من بۆ خۆم زۆر جار سەیری بەرنامەی (شەقامم) کردووە ، سەرەڕای گومانەکانم لەو کەناڵە ، بەڵام بوێرییەک لە پێشکەشکاری ئەو بەرنامەیە ئەبینم .
ڕەنگە ڕەخنەیەکی بەجێبێت بڵێین : شەرمە بەرنامەیەکی ئاوا ، بێزیبێت بچێتە میوانی فەرهاد پیرباڵ .
ڕەنگیشە هەر بەجێبێت بڵێین : ئەگەر بەرنامەیەکی ئاوا میوانداری نەکات یان نەچیتە میوانداری ئەی (سەد مۆڕاڵی و خۆفرۆشی و بەکرێگیراوی) ، فەرهاد پیرباڵ لانیکەم بۆ چەند کەسێک کە تا ئێستا نایناسن ، چۆن یەقین بێت ؟
فەرهاد بە ئەمری (نێچیر) پێی وتراوە ، بۆ ئەوەی هێندەیتر خەڵک سەرقاڵ بێت ، بۆ ئەوەی هێندەیتر خەڵک گەمژە بێت ، لەبەر ئەوەی ئەو کەناڵەی ڕکابەری کەناڵەکەم ئەکەن ، پێوسیتە قۆنەرەکانت دابکەنیت و بە پێشکەشکارەکە بڵێیت : ئەیخەمە دەمتەوە ... تا بۆت ئەکرێت پالاماری ئەو کەناڵە بدە ... فەرهادیش درێغی نەکرد .
کەسێک خۆفرۆش و بەکرێگیرا و بێت ، بێگومان هیچی نیە لە دەستی بدات . ئاخر ئەو خۆی دۆراندووە چی هەیە تا لەدەستی بدات ؟!
نێچیر دەیویست ، فەرهاد لە هەولێر بکات بە ڕەخنەگری بێ ڕکابەر ! ئاخر فەرهاد دەرهێنەرێکی زۆر باشە ، خەڵکی تا ئێستاش بە شێت لێی تێدەگات . کارەسات ئەمەیە (جاسوسێک) کە نمایشی شێت ئەکات لێت ببێت بە شێت ! فەرهاد شێت نیە ، بەڵکو جاسوس و بەکرێگیراوێکی مەشق پێکراوە ... باش ئەزانێت کارەکانی جێبەجێ بکات . دێت و لە هەولێر بە ئەمری ماڵی بارزانی خۆپیشاندان ئەکات بۆ ئازادکردنی (٧) چالاکەوانی ڕۆژهەڵات . بەر لەوە بڕیاری ئازادکردنیان داوە ، لێ فەرهاد دەهێنن و دەیکەنە پاڵەوان . خەڵک ناپرسێت بڵێت : سەیرە فەرهاد وا خۆی نمایش ئەکات زۆر ڕقی لە ئێرانە ، کەچی پشتگیریەکی سەر سەختی مەسعودە ! ئەی خۆ ئەو چالاکەوانانە بە ئەمری مەسعود گیراون ! کەس ناپرسێت ، خۆ یەکەم کەس کە سوپاسنامەی بۆ ئێران نوسی مەسعود بوو ! ئەی خێرە فەرهاد وا عاشقی مەسعود بووە ؟!
فەرهاد دێت و دەڵێت : سەرۆکی هەرێم سێ مانگە وەرەقەی سپی داوە بە پەرلەمان ، ئەی بۆ یاسایەک دەرناکەن بۆ ڕیفراندۆم !
خەڵک با بێتە سەر شەقامەکان پشتگیری سەرۆک بکات .
خۆشی باش ئەزانێت مەسعود کابرایەکی خائینە و موزایەدا ئەکات ، ئاخر گوایە کێشەی لەگەڵ مالیکی هەیە ، تا ئەو کاتەی مالیکی سەرۆک وەزیران بوو ، خاڵی مەسعود ، وەزیری خاریجی عێراق بوو . وەزیرەکانی پارتی هەموویان لە بەغداد بوون .
داوا ئەکات خەڵک بڕژێتە سەر شەقامەکان ، کەچی وەزیرەکانی پارتی دوێنێ سوێندی یاسایی عێراقی بوونیان خوارد .
لە خەمی شەنگال و کۆبانییە و بۆ شەرفی کورد ئەگری ! کەچی ناپرسێت ئەوەی خەندەقی لێدا ، ئەوەی دوو ساڵ پلانی لەسەر ڕۆژئاوا گێرا ، ئەوەی کارەسات و ئنفالی وێزیدیەکان و شەنگالی خوڵقاند ، مەسعود بارزانی بوو .
ڕاستی دەوڵەتی کوردی و شەرەفی کوردی کاتێک دروست ئەکرێت و دەپارێزرێت ، کە سەری مەسعود و پیاوەکانی پان ئەکرێتەوە ... نابێت باسی شەرەف بکەم ، چونکە نە مەسعود خاوەنی شەرەفە نە فەرهادیش . ئاخر مەسعود شەرەفی لە کوێ بوو ، لە کاتێک وەک لۆتی گۆرانی جاشایەتی خۆی بۆ ئەردۆگان ئەڵێت ؟ یان لە پیرمام فەرشی پەمەیی بۆ مالیکی ڕائەخات .
فەرهاد پارەی ئێراقی دەردینێت و دەیسوتێنێت و جنێو بە ئومەی عەرەبی ئەدات ... کەچی مەسعود نەک نیشتیمان نەک خەڵکەکەی ئەفرۆشیت بۆ ئەو پارەیە ... بەڵکو لە پێناوی ئەو پارەیە بووە بە (پیمپ)و مەلهاشی بۆ میوانە ئازیزەکانی کردۆتەوە ... هەر ئەو عەرەبە چاوڕەشانەی فەرهاد جنێویان پی ئەدات .
فەرهاد ، بۆ بەیانی پیاسەیەک بە هەولێر ناکەیت و بزانیت چەند دۆنم زەوی بەو عەرەبانە دراوە کە شەرەفی کوردیان شکاندووە ؟ تۆ دەست ئەڕوات و هاتوو چۆ ئەتوانیت بکەیت ، سەرێکی لای مەسعود و نێچیر و مەسرور بدە ، بزانە چەند داعش و بەعسی میوانیانن ؟
ئەرێ بەڕاست کە موبادەرەکەی هەولێر بوو مالیکی بۆ خولی دووەم کرایەوە بە سەرۆک وەزیران ، بۆ ئەوەندە ئازا نەبوویت خۆپیشاندان بکەیت ؟
ئەی کە تاڕق هاشمی هات بۆ هەولێر و لەوێوە چوو بۆ تورکیا ، ئەوە تۆ بوویت خۆت سوتاند لە داخا ؟
من وەڵامکەی نازانم و لە تۆی ئەپرسم ، عێزەت دوری لە کوێیە ؟ ئەی مستەشارە چاوگەشەکان لە کوێی هەولێر دادەنیشن ؟ چەند دۆنم زەوی دراوە بە مالیکی و کوڕەکەی لە هەولێر ؟ عەبد و زێد و ئوسامە نوجێفی و براکەی لە کوێی هەولێر زەویان پێدراوە ؟ دەی مەسعود ئەوەندە سوک بوو ، هاوسەرگیری سیاسیشی کرد (پیمپ) ، نەسرین بەرواری بەخشیە غازی یاوەر . تۆ هەر وەک ئێستا لەسەر شەرەفی کورد ئەوکاتیش ئاوا حەماسی بوویت ؟
لەوەش سەیرتر ئەوەنە ڕقت لە عەرەب و ئومەیی عەرەبییە ، ئەی ئەو هەمکە قورعانە چییە لە ماڵەکەت ؟!
بەیانی ئەزێت بکێشە و بزانە چەند بارەگای میتی تورکی و کۆمپانیای تورکی و سەربازگەی تورکی لای مەسعودی خزمت هەن ؟
بە هەولێر پیاسەیەک بکە بزانە تورک زیاتر ئەبینیت یان کورد ؟
ئەڕی وت : کورد لایەکی حیزە و گان بە ئێران ئەدات ؟ ئەی کاک مەسعودت ، مناڵە و تەعدای لێدەکرێت وا گانەکانی کە بە تورکیای ئەدات بۆی حساب ناکرێت ؟ یان ئەوان هێشتا دەستگەمەی سێکسیان لەگەڵ ئەکرێت ؟ نا ئەوان کوڕی کۆنن و لە ژمێریاری نایەت .
ئەوە چیە تۆ ئەوەنە موعجیبی ئەردۆغانیت و مەسعودیشت ئەوەنە خۆش ئەوێت ؟
رەنگە خەڵکی حەوسەڵە وتاقەتی خوێندنەوەی کتێبەکانت نەبن ، هەر بە ڕاستیش کەسێک بێ ئێش و هاوشانی خۆت نەبێت نەک ٧٣ کتێبەکەت ، ٧٣ دێڕیشت ناخوێنێتەوە ، وایدادەنێین کەس لە مانای تابلۆکانت نەگەن !
بەڵام خڕنۆک تۆ دەست کەشفە ، وەک ئەو وەرەقەیەی مەسعود داویەتی بە ئەرزا لە پەرلەمان ، دووشەش لە دەستا تۆپیوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست