روبەری ماڵی بەرهەم ساڵح لە بینایەی ئەنجوومەنی وەزیران زیاترە
Sunday, 18/09/2011, 12:00
بەرهەم ساڵح سەوزانە حكومەتی وەرگت و زەردانە جێی دێڵێت
ریپۆرت تایبەت بۆ كوردستان پۆست: لە هەگبەی بەرهەم ساڵح لێدانی ئاسۆس هەردی و دەستگیكردنی ئەحمەد میرەو سوتانی بەناز جەواد بینراو لە هێرۆی نەیاری 500 تڕێلەی ئاودیوكردنی نەوت بە بەنزین و لە گۆچانەكەی تاڵەبانی فاڵچیەكانی وەك مەلا بەختیارو ئازاد جندیانی ئەو شتانە.
كۆتای ئەو مانگە كۆتای حوكمی سەوزی بەرهەمەو ئەوەی چنگی كەوت و كۆیكردەوە لەسەر حیسابی هاوڵاتیانی ئەو هەرێمە وردە وردە دەیباتە بانكەكانی بەریتانیاو ئەورپاو دوبەی. حوكمی بەرهەم وەك یاری قومار وابوو بۆ لاوازكردنی حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن حوكمی وەرگرت بەڵام ئەو وەرەقە جۆكەرەی لە دەستی بوو سوتا. وەرەقەی دەستی بەرهەم روویەكی زەرد بوو روویەكی تری سەوز كاتێ یاری بە سەوز دەكرد هێرۆ گەورە دزەكەی یەكێتی دەیگوت نا تۆ ئەوەنیت. كاتێ یاری بە زەرد دەكرد كەریم سنجاری و ئازاد بەرواری دیكتاتۆرەكانی پارتی دەیان گوت نا بەشی ئێمەو حزبەكەمان. ناچار بەرهەم وەرەقە جۆكەرەكەی خستە سەر مێزی دارودەستەكەی و لەسەر بەرژەوەنی میللەت و خەڵك داهاتەكەی لەگەڵ بەش كردن و زەكاتەكەو سەرفترەكەیشی بۆ ماستاوچیەكانی رۆژنامەی ئاسۆو تەلەفزینۆی گەلی كوردستان و ماستاوچیەكانی تر بەشیەوە تا پێ هەڵبڵێن و ماستاوچێتی بۆ بكەن.
لە هەگبەی بەرهەمدا چی هەبوو؟
لەماوەی حوكمی بەرهەمدا هیچ بەرنامەیەكی خزمەتگوزاری نەبوو تەنیا ئەوە نەبێت سلێمانی كردە گۆمی خوێن. ئەو ئەوەندە خەبیسانە بیری دەكردەوە رۆژانە پلان لە مەكتەبەكەی دارودەستەكەی دادەنرا بۆ لێدانی هەر كەسێك كە دژی حكومەتەكەیەتی.
لە هەگبەی بەرهەمدا لێدانی ئاسۆ هەردی و دەستگیكردنی ئەحمەد میرەو سوتانی بەنازجەواد و تاڵاتكردنی بودجەی هەرێم و داخستنی زانكۆكانی خوێندن و دەوڵەمەندبوونی بەرپرسانی پارتی و یەكێتیمان بینی.
لە هەگبەی بەرهەمدا دارگۆچانە سیحریەكەی سەوز تەنیا بۆ ئەشكەنجەدانی خەڵك بە هاوكاری رێكەوتنامەی ستراتیژی لەگەڵ پارتی و دیكتاتۆریەت و كوشتن و خوێنرشتن و تالانكردنی سەرەوەت و سامانی میلەتمان بینی.
لە ئایتی بەرهەم چی هەیە؟
بەرهەم ساڵح دكتۆرای لە ئایتی هەیە ماشاللە..؟ وتمان ئەو تەكنوكراتە بیتە سەرۆكی حكومەت واسیتەو گەندەڵی ناهێڵێ سەیەر لەوەدابوو لە یەكەم رۆژدا كۆمپانیاكانی وەگەر خست وكەوتە بازرگانی و ماڵێكی لە هەولێر دانا كە رووبەری ماڵكەی لە كۆشكی ئەنجوومەنی وەزیران زیاترە ئەك لەو حكومەتە بەزیاد بێت كە ماڵی سەرۆك حكومەت رووبەری لە بینای ئەنجوومەنی وەزیران زیاتر بێت.
بەرهەم ساڵح دواجار بوو بە وەرەقە جۆكەرەكەو یاریچیەكە ئەو نەبوو بەڵكو كەسێكی دژی ئەوە كە هێرۆیە.
وەك چۆن لە هەگبەی هێرۆشدا جگە لە 500 ترێلەی گواستنەوەی نەوت هەیە كە هی كۆمپانیای خاكەو نەوت و گازو بەنزین دێنن و دەبەن لەگەڵ تەلەفزیۆنێكی كورد ساات و خاك هیچی تر نییە.
دەبێ گۆچانە سیحریەكەی تاڵەبانی ئەو جارە كام تەكنۆكراتم بۆ بێنێتەوە ئەوەی ئەو جارەیان بەرهەم بوو بە سەزی سەرۆكی حكومەتی وەرگرت بە زەردی وا جێدێڵێ. ئەی لە دوای چوار ساڵی تر ئەگەر تاڵەبانی ما دەبێ گۆچانەكەی كام فاڵ بخوێنێتەوەو بەرهەمە بێ بەرهەمەكانی ئەو كاتی كێبن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست