کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشێکى زۆر لەئەندامانى یەکگرتووى ئیسلامى بڕیاریانداوە بەشدارى لەکۆنگرەى داهاتووى حیزبەکەیان نەکەن

Friday, 07/10/2011, 12:00


بەهۆى مانەوەى سەڵاحەدین بەهائەدین لەپۆستەکەى و زیاتر باڵادەستى هەورامى و هەڵەبجەییەکان لەئۆرگانەکانى حیزبەکەیان، بەشێکى زۆر لەئەندامانى یەکگرتووى ئیسلامى بڕیاریانداوە بایکۆتى کۆنگرەى ئایندەى حیزبەکەیان بکەن .
هەر لەئێستا کێبڕکێ و مونافەسەى نێوان سەرکردایەتى یەکگرتوو دەستى پێکردووە کەجۆرێک لەخۆدەرخستنى پێوەدیارە لەمیدیاکان و کەناڵەکانى راگەیاندنیان، نووسینى بابەت لەلایەن خودى سەڵاحەدین بەهائەدینى ئەمسندارى گشتى و دواتر بابەتەکانى محەمەدرەئوف لەرۆژنامەى ئاوێنە و بابەتەکەى هادى عەلى لەهاوڵاتى و سایتى کوردیو و بابەتەکەى مەولود باوەمراد لەسایتەکانى کوردیو و ئیسلام پەیک جۆرێک لەخۆدەرخستن و ناساندنى پێوەدیارە کەئەندامانى خوار ئەوان واى بۆدەچن ئەمانە دەیانەوێت جارێکى تر دەست بەکورسییەوە بگرن و مافى کەسانى تر زەوت بکەن وەکو چۆن لەوەتەى حەڤدە ساڵى رابردوو پۆستەباڵاکان لەبەرژەوەندى کەسانى هەورامى وهەڵەبجەیى دایە .
بەگوێرەى لێدوانێکى ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکگرتووى ئیسلامى کەنەیویست ناوى ئاشکرابکرێت رایگەیاند کۆنگرەى ئەمجارە کۆنگرەى مشت و مڕو دەمەقاڵێ دەبێت چونکە بەئەمیندارى گشتى و ئەندامانى سەرکردایەتى هەرلەئێستاوە جۆرێک لەسیاسەتى خۆدەرخستن و خۆنزیک کردنەوە لەئەندامانى ئۆرگانەکانى حیزب پەیرەو دەکەن ئەمە جگەلەوەى هەربەرپرسە و ئارەزوو دەکات لەکەناڵەکانى راگەیاندن گرنگى پێبدرێت و لێدوانى لێوەربگیریت .
لەبارەى ئەوەى هادى عەلى کەساڵى رابردوو لەلایەن خودى سەڵاحەدین بەهائەدینەوە پۆستى سەرۆکى مەکتەبى سیاسى لێسەنرایەوە، ئەو ئەندامەى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى وتى: باوەڕناکەم لەکۆنگرەى ئایندەدا هادى عەلى هیچ شتێکى پێبکرێت، چونکە ناوبراو لەناوحیزبدا هیچ رەسیدێکى ئەوتۆى نەماوە و دیارە هەرلەئێستاوە بەپڕۆژەیەکى چاکسازى شەڕى پۆستى ئەمیندارى گشتى دەکات و مەحاڵە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەوپۆستە تەسلیم بەهادى عەلى بکات و بۆئەم مەبەستە هەرلەئێستاوە سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین کەوتۆتە خۆ بۆبەسەرکردنەوەى داما و دەزگاکانى حیزب بەمەبەستى کۆکردنەوەى دەنگى پێویست بۆئەوەى جارێکى تر هەمان پۆست وەربگرێتەوە، لەبارەى ئەوەى سەڵاحەدین بەهائەدین رایگەیاندووە کەچیتر خۆى بۆپۆستى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو کاندید ناکاتەوە ئەو ئەندامەى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى وتى : لەکۆنگرەى پێشووش هەمان دەنگۆ و جۆرە پڕوپاگەندەیەک بڵاوبوەوە بەڵام لەوبڕوایەدانیم شتى وارووبدات چونکە گەورەترین گرفتى سەڵاحەدین محەممەدبەهادین بوونى هادى عەلى یە، کەهادى عەلى دەیەوێت تۆڵەى ساڵى رابردوو لەسەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین بکاتەوە .
بەڵام بیرۆکەیەکى گرنگ لەبەردەم سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدیندا هەیە ئەویش ئەوەیە رەنگە پۆستێک بەناوى رابەرى گشتى بۆخۆى دابین بکات کەدەبێتە چاودێر و بەرپرسى یەکەم بەسەر ئۆرگانەکانى حیزب و خاوەن یەکەمین بڕیارى حیزب دەبێت .
لەبارەى ئەوەى ئایا کۆنگرەى ئەمجارە قەرەباڵغى بەخۆیەوە دەبینێت وەکو جاران ؟ ئەوئەندامەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکگرتووى ئیسلامى دەلێت: لەئێستادا سەرکردایەتى بەدەست ئەم گرفتەوە سەرقاڵە چونکە بەشێکى زۆر لەهەولێریەکان بایکۆتى کۆنگرە دەکەن و لەکۆنگرەى پێشووش بەهەمان شێوە روویدا هەروەها گرفتێکى ترى کۆنگرەى داهاتوو باڵى بادینیەکانن کەلەئێستادا ناڕازین بەمانەوەى سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین لەپۆستى ئەمیندارى گشتى و واى بۆدەچن یان بایۆکتى کۆنگرە بکەن یاخود کەسێکى وەکو دیندار نەجمان ببێت بەئەمیندارى گشتى کەبەمافێکى سەرەکى خۆیانى دەزانن .
لەبارەى ئەوەى ئایا کام لەباڵەکانى ناویەکگرتوو چانسى وەرگرتنى پۆستى باڵاى حیزبى دەبێت ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکگرتووى ئیسلامى بەوشێوەیەوەڵامى دایەوە: لەناو یەکگرتوو هیچ باڵێک بوونى نییە بەڵام رەنگە بادینیەکان کارێکى موفاجەئە ئەنجام بدەن و دەست بەسەر پۆستەکەى سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدینیش دابگرن، بەڵام هەڵەبجەییەکان ئەمجارە ئەستەمە دەنگ بەچەند کەسانێکى وەکو عومەر عەبدولعەزیز و مەولودباوەمراد و مەحەمەدفەرەج و مەحەمەد رەئوف و سەمیرسەلیم بدەن چونکە لەسیاسەتى کارى ئەوانە ناڕازین و بەکەسانى سادە و ناسیاسیى لەقەڵەمیان دەدەن، هەروەها هەولێریەکان کەبەشێکیان بەدەستى راستى سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین دادەنرێن هەڵوێستیان ناروون نادیارە چونکە بەشێک لەهاوکارەکانیان بڕیاریان داوە بایکۆتى کۆنگرە بکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە