بانگه‌وازیِك هاورى دڵسۆز‌و تێكۆشه‌ره‌كانى بنچینه‌و كۆمیته‌كانى حزبى شیوعى كوردستان
Sunday, 11/05/2014, 12:00
كه‌سوكارى شه‌هیده سه‌ر به‌رزه‌كانى حزب پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى داستانه پر له سه‌روه‌رییه‌كان جێگاى داخ و نیگه‌رانى هه‌موو لایه‌كمانه كه ده‌بینین جارێكى تر سه‌ركردایه‌تى حزبى شیوعى كوردستان به‌تایبه‌تى سكرتیرو جێگرى سكرتیرو به‌شیك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى شكستى و پاشه‌كشه‌یه‌كى دیكه‌یان له 30 نیسانى 2014 بۆ ئه‌م حزبه تۆمار كرد.به‌بێ دوربینى و لێكۆلینه‌وه‌ى دروست و تێروانین و به خۆ داچوونه‌وه‌و گوێ گرتن له بیر‌و راى هاورێ دڵسۆزه‌كانى حزب چونه ناو پرۆسه‌یه‌كى سیاسى له‌گۆره‌پان و زه‌مینه‌یك دا كه زۆر باش ده‌یانزانى تیایدا دۆراون و شكستى و پاشاگردانى بۆ حزب مسۆگه‌ره. له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌ى 30 نیسان جاریكى تر دابرانى حزبى شیوعى له جه‌ماوه‌ر و نه‌مانى متمانه‌ى چین وتوێژه‌كان به حزب و به‌تایبه‌نى به‌سیاسه‌ت وسه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى له‌م قۆناغه‌دا سه‌لماند.ئه‌و حزبه‌ى كه خاوه‌ن زیاتر له نیو سه‌ده‌یه له تێكۆشانى چینایه‌تى و نیشتمانى,خاوه‌ن چه‌ندین داستانى پێشمه‌رگایه‌تىیه ,خاوه‌ن هه‌زاران شه‌هیده.. هه‌روه‌كو ده‌بینین ئه‌م حزبه زیاتر له ماوه‌ى پێنچ ساڵه له‌ژیر سایه‌ى ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه شكستخواردووه دا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌كو ژماره ناخوێندریته‌وه و واى لێهاتووه له پێگه‌كانى ئینته‌رنیت و فه‌یسبوك دا نوانج وپلارى ئاراسته بكرێت .به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركردایه‌تىیه له ئیستا‌و له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو دا باكی به‌م شكست و دۆران و پاشاگه‌ردانییه بووبیت و ده‌ستی به‌رزكردبیته‌وه‌و دانى به‌شكستى خۆی بنێت له سه‌ركردایه‌تى و به‌ر پرسارێتى حزبدا. ئێمه وه‌كو ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام و كادیر‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى حزب ,كه ماوه‌ى زیاتر له‌چوار ساڵه له‌پێناوى چاكسازى و گۆرانكارى هه‌وڵمانداوه ده‌نگمان هه‌ڵبریوه,پێشنیاز‌و سه‌رنج وره‌خنه‌ى بابه‌تىمان خستۆته به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تى حزب , به‌رده‌وامیش ده‌بین .به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌گوێ ده‌گرن و نه واقع و ئاینده ده‌خوێننه‌وه .بۆیه جارێكى تر ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌ركردایه‌تى ده‌گرین و داواكارین بنچینه‌و كۆمیته دڵسۆزه‌كانى حزب , پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ,كه‌س و كارى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سكرتێر‌و چێگرى سكرتیرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى بكه‌ن .چونكه به‌رپرسى یه‌كه‌من له‌و واقعه تاڵه‌ى به‌سه‌ر حزب هاتووه, ئینجا كۆنگره‌یه‌كى تایبه‌ت گرێ بدرێت بۆ داڕشتى به‌رنامه‌و سیاسه‌ت و ئالییه‌تێكى گونجاو له‌گه‌ڵ واقعى كوردستان و ئه‌م سه‌رده‌مه . هه‌ڵبژاردنى سه‌ركردایه‌تییه‌كى نوێ وشۆرشگێر , له‌پێناوى ڕزگار كردنى حزب له شكست و هه‌ڵدێرى گه‌وره‌تر, له‌پێناوى كارا كردنى رێخراوه‌كانى حزب و پته‌و كردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رو سه‌ركردایه‌تى كردنى ململانىى چینایه‌تى له كوردستان دا .تیكۆشان له‌پیناوى دادى كۆمه‌لایه‌تى دا .
ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندام و كادیر‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى حزبى شیوعى كوردستان
10 / 5 /
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست