کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى دەیەوێت ڕاگەیاندنى سۆسیالیست تێكبدات

Saturday, 18/02/2012, 12:00




لە سەرەتاكانى شۆڕشى نوێوە لە كاتى جیابونەوەى سۆسیالیست لە (ى.ن.ك) تا ئێستا یەكێتى پیلانى جۆراو جۆر دادەڕژێت بۆ لەناوبردنى ئەو حزبە . هەر لە شەڕەكان و تیرۆرى سەركردەكان و جیابونەوەكاندا هیچ سڵەمینەوەیەك و دەستپارێزیەك بەرانبەر حزبى سۆسیالیست نەكردوە . یەكێتى لە هەركاتێكدا لە هەر ئۆرگانێك یان دەزگایەكى حزبى سۆسیالیستدا درزێكى شك بردبێت خۆی خزاندوەتە ئەو درزە یان ئەگەر ئەوەى بۆ نەكرابێت جاسوسێكى پەیدا كردوە بۆ ئەوەى ئەو درزە گەورە بكات و ئەو حزبە بەرەو پارچە پاچە بون ببات .
بەڕاستى لەم كارەیدا سەركەوتوو بوە كە توانیویەتى لە ماوەى ڕابردودا زۆربەى سەركردایەتیەكانى حزبى سۆسیالیست بكات بە ئەندامى خۆى تەنها لەبەر ئەوەى سۆسیالیست لاوازبێت هەمولایەك ئەمە دەزانن چونكە ڕوى داوەو بەچاوى خۆمان بینیومانە
بەڵام ئەوەى نهێنیەو (حسدك) نایزانێ ئەوەیە كە (ی.ن.ك) لە نوێ ترین پیلانیدا دەیەوێت ڕگەیاندنى ئەو حزبە تێك بدات و پەرتەوازەى بكات هۆكارى ئەم كارەشى بەرەو پێشچونى ڕاگەیاندنە و نزیك بونەوەو دۆستایەتى سۆسیالیستە لە پارتى .
بۆ تێكدانى ڕاگەیاندنى حزبى سۆیالیست یەكێتى پشتى بەچەند كەسێكى خائین بەستوە یەكێك لەوانە (نەریمان ێابر)ە كە هیچ شارەزایى نیەو بەپشتگیرى عەبدوڵاى حاجى مەحمود ئێستا بەڕێوەبەرى ڕادیۆى جەماوەرى كوردستان
ئەمە لەكاتێكدا لە دواى ڕاسپاردەكانى كۆنگرەى شەشەمین بەرپرسێكى چالاك و شارەزا بۆ مەكتەبى ڕاگەیاندنى (حسدك) دانراو هەرزوو گۆرانكارى لە دەزگاكانى ڕاگەیاندندا كراو بەرەو پێشچونى بەرچاویان بەخۆیانەوە بینى كە جێگەى دڵخۆشى دڵسۆزانى حزب و دڵتەنگى دوژمنانى حزب بوو
لێرەوە یەكێتى كەوتە خۆى و لە ڕێگەى ئەم نەریمان ناوەوە وەك سەرتا كۆمەڵیك كادرى دڵسۆزى ڕاگەیاندنى بە دەركردن دا . پاشان كەوتە دژایەتى ئەوانەى كە بە دڵسۆزى كاریان بۆ ئەو دەزگایانە دەكرد .
سەرەنجام دژایەتیەكەى فراوان كرد بۆ ناو زڕاندن و ڕەخنەى ڕەش لە
(ڕەفعەت محەمەد) بەرپرسى ڕاگەیاندنى حزبى سۆسیالیست و هەوڵدان بۆ ئەوەى ببێتە بەڕێوەبەرى سەتەلایتى جەماوەرى كوردستان
تا لەوێوەوە كاربكات بۆ بچوكردنەوەى حزب .
هەوڵەكانى ناوبراو شكستیان خوارد پاشان لە ماڵپەڕو سایتەكانەوە چەندین بابەتى هەڵبەسراوى بەناوى خوازراوەوە نوسى بۆ ئەوەى لە تواناى بەرپرسى ڕاگەیاندن و ستافەكەى كەمبكاتەوە و سوكایەتى زۆرى بە ڕاگەیاندنكارانى ئەو حزبە كرد
ئەم هەوڵە شكست خواردوانە هەر زوو ئاشكرا بون و مەرامى گڵاوى نەهاتە دى بۆیە پێویستە هەر زوو حزب بیر لە دەركردنى ئەو جۆرە كەسانە بكاتەوە بۆ ئەوەى ڕێگر نەبن لە پێشخستنى كارەكاندا و پیلان و مەرامى گڵاوى ناحەزان جێبەجێ بكەن . با ئەوەى لە ڕابردوادا ڕوى داوە دووبارە نەبێتەوە
پێویستە بوترێت لە ڕابردوودا نەریمان ێابر بە پاڵپشتى عەبدوڵاى حاجى مەحمود سوكایەتى زۆرى بە مێژووى حزبى سۆسیالیست و كاك محەمەدى حاجى مەحمود و سەركدایەتى و شەهیدانى ئەو حزبە كردوەو لە ئێستاشدا پەیجێكى كردوەتەوە بەناوى گەنجانى سۆسیالیست كارى ئەم پەیجە جنێودان و سوكایەتى كردنە بەوانەى ئەیانەوێ ئەو حزبە پێش بخەن .
ئەگەر ناوبراو لە ڕیزەكانى حزب دوور نەخرێتەوە لە داهاتوودا زۆر نهێنى ئەو كەسە و ئەوانەى كارى لەگەڵدا دەكەن بڵاو دەكەینەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە